ڕۆژانە
-

لە شاری مەخموور سێ پێشەنگی کورد بەبیرهێندرانەوە
١٣ ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژیی پاریس تێدەپەڕێت کە تێیدا سێ پێشەنگی کورد تیرۆر کران، بە سیمینارێک لە کامپی پەنابەرانی مەخموور بە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی عشتاریاد کرایەوە.
-

ژنانی کورد لە ڕووسیا پشتیوانیی خۆیان بۆ بەرخۆدانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە دەربڕی
ڕێکخراوی ژنانی کورد لە ڕووسیا سەبارەت بە هێرشەکان بۆ سەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە و بەرخۆدان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ڕاگەیاەدراوێکی بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە: پشتیوانی لە گەلەکەمان دەکەین کە بە ئیرادەی خۆیان ژیانێکی ئازاد بنیات دەنێن.
-

لە سلێمانی بەرەی پشتیوانیی ڕۆژئاوا هێرشەکانی سەر حەلەب شەرمەزار دەکات
لە شاری سلێمانی، بەرەی پشتیوانی ڕۆژئاوا بۆ شەرمەزارکردنی هێرشەکانی سەر گەڕەکە کوردییەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییان سازکرد و داوای وەستاندنی دەستبەجێی هێرشەکانیان کرد.
-

کۆنگرەی ستار داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی هەنگاو بنێن
لیژنەی دیپلۆماسی کۆنگرەی ستار لە باکوwر و ڕۆژهەڵاتی سوwریا چوار نامەی ئاراستەی کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و نوسینگەی نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سووریا و سی پی تی کرد.
-

ژنانی دەم پارتی و تەژەئا: هێرشی جیهادییەکان هەڕەشەیەکی ئاشکرایە بۆ سەر شۆڕشی ژنان
تەڤگەری ژنانی ئازاد "تەژەئا" و ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی هێرشەکانی سەر گەڕەکە کوردنشینەکانی شاری حەلەبی سووریایان شەرمەزار کرد، داوایان لە هەموو گەلان و هێزە دیموکراتیەکان کرد کە شۆڕشی ژنان وەک نموونەیەکی ناوازەی ڕزگاری و بەرخۆدان بپارێزن.
-

گەلی قامیشلۆ پشتیوانی بەرخۆدانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە دەکەن
دانیشتووانی شاری قامیشلۆ بۆ پشتیوانی لە گەلی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە وبەنی زەید ڕێپێوانێکیان ڕێکخست. ئەو دانیشتووانە دەڵێن: وەک چۆن لە کۆبانی شکستیان هێنا، لە شێخ مەقسوود و ئەشرەفییەش شکستیان پێدەهێنن.
-

ژنانی کۆچبەر لە عەفرین: ئیرادەی گەلەکەمان لە گەڕەکە گەمارۆدراوەکاندا ناشکێت
ژنانی کۆچبەری عەفرین کە ئێستا لە قامیشلۆ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا نیشتەجێن، ئەو هێرشانەیان شەرمەزار کرد کە جیهادیەکانی هەتەشە بۆ سەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە و بەنی زەید لە شاری حەلەب دەستیان پێکرد، دەڵێن: ئیرادەی گەلەکەمان ناشکێت.
-

کەژەکە: لە پێناو ڕۆژئاوا و گەلانی ئێراندا بڕژێنە گۆڕەپانەکان
کەژەکە سەبارەت بە هێرشەکانی سەر گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیەی شاری حەلەب و بەرخۆدانی ڕۆژهەكڵاتی کوردستان و ئێران ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و داوای هاودەنگی لەگەڵ گەلی ڕۆژئاواو خەڵکی ئێران کرد.
-

سارا، ڕۆژبین، و ڕۆناهی... سێ ڕێگاو یەک چارەنووس
ئەمڕۆ دوای زیاتر لە ١٠ ساڵ بەسەر تیرۆرکردنی ساکینە جانسز و فیدان دۆغان و لەیلا شایلمز ناسراو بە "ئەفسانەی قژسوورەکان" لە نێو ژنانی کورددا، کە دەچنە سەر شەقامەکان و داوای ڕاستی دەکەن، وێنەکانیان بەرز دەکەنەوە وەک ئەوەی هێشتا لە نێویاندا بڕۆن.
-

پێنج زیندانیی سیاسی وەک پشتیوانییەک دەستیان بە مانگرتن کرد
وەک پشتیوانییەک بۆ خۆپیشاندەرانی ڕۆژهەكاتی کوردستان و ئێران وریشە مورادی و زەینەب جەلالیان و سێ زیندانیی سیاسیی دیکە دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کرد.
-

لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان مانگرتنی گشتیی ڕاگەیەندرا
ئەمڕۆ لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ پشتیوانییکردنی خۆپیشاندەرانی گەلانی ئێران دەست بە مانگرتنی گشتی کرا و هەموو بازار و شوێنە گشتییەکان داخراون.
-

هێرشەکانی سەر حەلەب بەردەوامن و هەشت شەهیدو ٥٥ بریندار هەن
لە سێیەم ڕۆژدا هێرشی گرووپە چەتەکانی سەر بە حکومەتی کاتی سووریا بۆسەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسود، ئەشەرەفیە بەردەوامە، بەهۆیەوە هەشت هاوڵاتیی شەهید و ٥٥ی دیکەش برینداربوون.
-

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای کۆتایی هێنان بە هێرشەکانی حەلەب دەکات
هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی ژمارەی کوژراوانی مەدەنی، ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای کردووە دەستبەجێ هێرشەکان لە حەلەب کۆتایی پێبهێندرێت و ڕێگە بدرێت هاوکارییە مرۆییەکان بەبێ دواکەوتن بگاتە دانیشتووانی زیانلێکەوتوو.
-

وریشە مورادی: ئەم ڕێگەیە بەردەوامیی ئەو وەرچەرخانە مێژووییەی "ژن، ژیان، ئازادی"یە
وریشە مورادی، زیندانیی سیاسیی کورد لە پەیامێکدا لە زیندانی ئێڤینەوە بەناونیشانی نە دیکتاتۆریەتی دینی، نە سەڵتەنەت، بەڵکوو ژن، ژیان، ئازادی، پشتیوانی خۆی بۆ سەرهەڵدانی گەلان ڕاگەیەند.
-

منداڵێکی کچ لە دهۆک بەگوماناوی و بە سووتان گیانی لەدەستدا
لە دهۆک منداڵێکی کچی ١٤ ساڵان، پاش مانەوەی بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ لە نەخۆشخانە، بە سووتان گیانی لەدەستدا، بەگوێرەی زانیارییەکان، بەهۆی هەڕەشەی بەڕێوەبەری خوێندنگەکەیەوە خۆی سووتاندووە.
-

پلاتفۆڕمی یەکێتی ژنی کورد: خوشک و براکانمان لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا لەژێر هەڕەشەی کوشتندان
پلاتفۆڕمی یەکێتی ژنی کورد سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هێرشەکانی هەتەشە لەسەر گەڕەکی شێخ مەقسودو ئەشرەفیە دەڵێت: خوشک و براکانمان لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا لەژێر هەڕەشەی کوشتندان و ژنان ڕۆڵی سەرەکی لە خۆپیشاندانەکاندا دەگێڕن.
-

بەسمە محەمەد: پێویستە ئێمەی ژنان بۆ بەدەستهێنانی مافەکانمان خەبات بکەین
بەسمە محەمەد، بەڕێوبەری ئەکادیمیای ژنان بۆ سەرکردایەتی لە عێراق، دەڵێت: پێویستە ژن خۆی کار لەسەر خۆی بکات و ئاستی هۆشیاری خۆی بگەیەنێتە ئاستێک کە بزانێت مافەکانی چین، بە جۆرێک دانیشتووی هەر وڵاتێک بێت دەبێت خوێندنەوە بۆ یاساکان بکات.
-

لە دەستگیرکردنە نوێیەکاندا ژنان و منداڵانی کچ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەکرێنە ئامانج
دوابەدوای شەپۆلی نوێی ناڕەزایەتییەکان لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، سەرچاوە سەربەخۆکانی مافی مرۆڤ باس لەوە دەکەن کە دەیان ژن لەوان منداڵانی کچ دەستبەسەر کراون و تووشی مامەڵەی خراپ و لێدان و هەڕەشە بوونەتەوە.
-

لە زرگان بە سیمینارێک یادی شەهیدانی کۆمەڵکوژی پاریس کرایەوە
لە ١٣ ساڵەی کۆمەڵکوژی پاریس، کۆنگرەی ستار سیمینارێکی بۆ ژنانی گوندی ئوم هەرمێلا لە شاری زرگان سازکرد.
-

لە کۆبانێ یادی ساکینە جانسزو هاورێیانی کرایەوە
کۆنگرەی ستار لە کانتۆنی فورات یادی ١٣ ساڵەی کۆمەڵکوژی پاریس سازکرد، جەختی لەوە کردەوە کە میراسی ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمز بە زیندووی دەهێڵنەوە.