ڕۆژانە
-
ڕۆژنامەنووس بێریتان جانۆزەر سزای زیندانی بەسەردا سەپێندرا
ڕۆژنامەنووس بێریتان جانۆزەر کە بە تاوانی "پڕوپاگەندە بۆ ڕێکخراوەکە" دادگایی دەکرێت، سزای ساڵێک و سێ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
-
شاندی ئیمڕالی: هەموو لایەنە کوردییەکان ئەمڕۆ پشتیوانی لە پرۆسەی ئاشتی دەکەن
لە درێژەی سەردانییەکانی شاندی ئیمڕالی بۆ باشووری کوردستان ئەمڕۆ لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد کۆبوونەوە و سەردانی مەزاری مام جەلالیان کرد، ڕاشیانگەیاند، پڕۆسەی ئاشتی هەنگاوێکی گرنگە بۆ کوردان.
-
مامۆستایانی ناڕازی ئیدارەی ڕاپەڕین گردبوونەوە
مامۆستایانی ناڕازی ئیدارەی ڕاپەڕین لە دژی پێنەدانی مووچە و کەمتەرخەمی حکومەت گردبوونەوەو ئاماژەیان بەوەکرد، خۆپیشاندانی مووچە خۆران بەردەوام دەبێت.
-
نەسرین ستودە و سەدیقە وەسمەقی: سزای لەسێدارەدان تۆڵەی ڕاپەڕینی ژن، ژیان. ئازادییە
چالاکوانان نەسرین ستودە و سەدیقە وەسمەقی پشتڕاستیان کردەوە کە سزای لەسێدارەدان بەسەر پەخشان عەزیزی، وریشە مورادی و شەریفە محەمەدی، تۆڵەسەندنەوەی ڕاپەڕینی ژن، ژیان، ئازادییە.
-
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکاندا ٥٢ کەس لە ئەستەنبوڵ دەستبەسەرکران
دەسەڵاتدارانی تورکیا لانیکەم ٥٢ کەسیان لە ئەندامانی پارتە جیاوازەکان لە کاتی هەڵکوتانە سەر ماڵەکانیان لە ئەستەنبوڵ دەستبەسەر کردووە.
-
لە هێرشەکانی هێزەکانی پشتیوانی خێرا بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی سودان دەیان کەس کوژران
بەهۆی هێرشی هێزەکانی پشتیوانی خێرا بۆ سەر گوندەکانی ویلایەتی نیلی سپی و کامپی زمزمی ئاوارەکان دەیان هاوڵاتی مەدەنی کوژران و بریندار بوون.
-
لە کۆبوونەوەی شاندی ئیمرالی دەم پارتی لەگەڵ سەرۆکی یەنەکەو شاناز ئیبراهیم پشتوانی لە پرۆسەی ئاشتی کرا
کۆبوونەوەی شاندی ئیمرالی دەم پارتی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەنەکە و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم شاناز ئیبراهیم ئەحمەد کۆتایی هات و پشتیوانی بۆ پرۆسەی ئاشتی دووپاتکرایەوە
-
لە کرێیلی فەرەنسا ژنان کۆبوونەوەو ئامادەکاری بۆ ٨ی ئادار دەکەن
ژنان لە شاری کرێیلی فەرەنسا کۆبوونەوە بە مەبەستی بەڕێکخستنکردنی مانگرتنی ژنان کە لە ٨ی ئادار، ڕۆژی جیهانی ژناندا ئەنجام دەدرێت.
-
پارێزەرانی ئێران داوای ڕاگرتنی سزای لەسێدارەدانی پەخشان و وریشە و شەریفە دەکەن
٢٢٩ پارێزەری ئێران ڕایانگەیاند، داوای ڕاگرتنی دەستبەجێی سزای لەسێدارەدانی پەخشان و وریشە و شەریفە دەکەین، دەشڵێن، سزای ئەو ژنانە کاریگەری لەسەر نەتەوە و هەستی جیاکاریی لە نێو هاوڵاتییانی کورددا دەبێت.
-
پارێزەر عەتیە یوسف: پێویستە ژنان بۆ دەستورێکی نوێی سووریا یەکبگرن
عەتیە یوسف، ئەندامی یەکێتی پارێزەرانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، داوای دەستەبەرکردنی مافەکانی ژنان لە دەستووری نوێی سووریادا دەکات و دەڵێت: پێویستە بە یەکڕیزی و ڕێکخستن وەڵامی ئەو دیوارە ستەمکارییانە بدەینەوە کە ئەوان دەیانەوێت لەبەردەمماندا بونیادی بنێین
-
پاکستان ٣٠ پەنابەری ژنی دیپۆرتی ئەفغانستان کردەوە
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی تاڵیبان ڕایگەیاند، پۆلیسی پاکستان ٣٠ ژن و ٦٥ منداڵی دیپۆرتی ئەفغانستان کردووەتەوە.
-
لە هەفتەیەکدا ٦ ژن شێوەی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاوی کردەوە، لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ١١ کەس لە شارە جیاجیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەشێوەی گوماناویی گیانیان لەدەستدا، ٦ کەسیان ژنن.
-
دادگای دەوڵەتی نێر جارێکی تر بەرگری لە عەقڵی پیاو کرد
دادگای باڵای تاوانەکانی ئامەد، بە عەقڵی پیاوێک، بەرگری لە پاسەوانی دەوڵەت ئۆزجان یڵدز کرد، کە بە دەمانچە ڕۆزەرین یڵدزی کوشت و لەکاتی دادگاییکردنەکەدا وتی: "من دڵسۆزی دەوڵەتم".
-
فەوزیە کۆفی: سەرکوتکردنی ژنان لەلایەن تاڵیبانەوە ڕۆژ بە ڕۆژ چڕتر دەبێتەوە
فەوزیە کۆفی، چالاکوانی مافەکانی ژنان ڕایگەیاند، سەرکوتکردنی ژنان لەلایەن تاڵیبانەوە ڕۆژ بە ڕۆژ چڕتر دەبێتەوە، پێویستە فشارەكانی وڵاتانی جیهان لەسەر تاڵیبان زیاد بکرێت.
-
سێ هەزار و ٢٠٠ خێزانی عێراقی لە كامپی هۆل گەڕێندراونەتەوە زێدی خۆیان
وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند، دوای تەواوكردنی پشكنینی ئەمنی هەزار و ٢٠٠ خێزانی عێراقی لە كامپی هۆل گەڕێندراونەتەوە،ا حكومەت بەردەوامە لە هەوڵەكانی بۆ گەڕاندنەوەی هاوڵاتییەكانی لە كامپەكە.
-
لە لازقییە بە بەشداری ژنانی گوندنشین ئەنجومەنی ژنانی سووریا دانیشتنێکی دیالۆگ ڕێکدەخات
بەشداربووانی دانیشتنی دیالۆگ کە لە لایەن ئەنجومەنی ژنانی سووریا لە ناوچەی ڕاس ئەلبەسیت لە لازقیە ڕێکخرابوو، بۆچوونی هەمەچەشنیان لە بارەی گرنگی پاڵپشتیکردنی ژنان لە ناوچە کەنارییەکان خستەڕوو.
-
پەریوش موسلیمی لە زیندان مانی لە خواردن گرت
پەریوش موسلیمی بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لە بارودۆخی و نەبوونی چاودێری پزیشکی لە زیندانی ئێڤین مانی لە خواردن گرت.
-
شاندی ئیمرالی دەم پارتی: کۆبوونەوەکانی هەولێر دەرئەنجامی ئەرێنییان هەبوو
دوای هەردوو کۆبوونەوەکەی شاندی ئیمرالی دەم پارتی، ئاماژە بەوەکرد لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا دوو کۆبوونەوەی زۆر گرنگمان ئەنجام دا و دەرئەنجامی ئەرێنیی باشیان هەبوو.
-
پارێزەر ئالا هایک : دەبێت لە سووریا ئایین لە سیاسەت جیا بکرێتەوە
پارێزەر ئالا هایک ئاماژەی بەوەکرد، ئەو گۆڕانکاریانەی کە ئیدارەی کاتی چەتەکانی هەتەشە لە پەروەردەدا کردوویەتی، مەترسییەکی گەورە لەسەر داهاتووی نەوەیەک دروست دەکات و ئاماژەی بەوەدا کە لەم قۆناغە گرینگەدا پێویستە بابەتی ئایینی لە پرسە سیاسییەکان جیابکرێتەوە
-
پەیامی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان گەیەندرایە نێچیرڤان بارزانی
ئەمڕۆ لە بارەگای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، شاندی ئیمرالی دەم پارتی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەو پشتیوانی بۆ پرۆسەی ئاشتی دووپاتکرایەوە.