ڕۆژانە
-
"بێدەنگیتان بەس نییە؟ هەنگاوی چارەسەری بنێن"
هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە بەردەوامن. هودا تافش، دایکی منداڵێک کە لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە گیانی لەدەستداوە، دەڵێت: سەیری ئەم کارەساتە بکەن و هەنگاو بۆ منداڵەکانمان بگرنەبەر.
-
عێراق، زیاتر لە ملیۆنێک و ٢٠٠ هەزار خوێندکاری پۆلی یەک دەست بە خوێندن دەکەن
وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق سەبارەت بە دەستپێكردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن ڕایگەیاند، زیاتر لە ١٢ ملیۆن خوێندكار پەیوەندی بە خوێندنگەكانەوە كردووە، لە ناویاندا زیاتر لە ملیۆنێك و ٢٠٠ هەزار خوێندکار لە پۆلی ١ـی سەرەتایی دەست بە خوێندن دەكەن.
-
چیرۆکی بەرگەگرتنی ژنانی غەززە لە هەلومەرجی سەختدا
ژنانی غەززە لە بارودۆخێکی سەختدا دەژین و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ڕووبەڕووی بەرپرسیارێتی و بارگرانییەکی قورستر دەبنەوە.
-
دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن لە ئێران؛ پۆلەکان بەتاڵن لە خوێندکار
لەگەڵ یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێی خوێندن لە ئێران، وەزارەتی پەروەردە و ڕۆشنبیری ڕایگەیاند کە بە هەزاران خوێندکار لە خوێندن دابڕاون.
-
"یەکێتی ڕۆشنبیران لە شاری شەهبا نووسینگەی ژنانی کردووەتەوە"
یەکێتی ڕۆشنبیرانی کانتۆنی عەفرین-شەهبا نووسینگەیەکی ژنانی کردەوە بۆ بەهێزکردنی وێژە و هونەری ژنان، لە نووسیگەکەدا پەروەردە بۆ ژنان و منداڵان دابین دەکرێت.
-
غەززە، ژمارەی بارهەڵگرەکانی هاوکاریی لە ١٠٠ بارهەڵگر بۆ ١٥ کەمی کردووە
بە هۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، منداڵان لە دۆخێکی ناجێگیردان و زیاتر لە ١٤ هەزار منداڵ لە غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە کوژراون.
-
"باخچەی خاڵخاڵۆک یارمەتی دایکانی کارمەند دەدات"
باخچەی ساوایانی خاڵخاڵۆک کە لەلایەن ئیدارەی خۆبەڕێوەبەرییەوە دامەزراوە، هاوکاری ئەو دایکانە دەکات کە کار دەکەن، یوسرا عیسا، بەڕێوەبەری باخچەی ساوایان، ڕایانگەیاند کە ئامانجیان بنیادنانی بناغەی خوێندنەوەیە بۆ منداڵان، پێش ئەوەی قۆناغی مەکتەب دەست پێبکەن.
-
پێویستە چەتەکان دادگایی بکرێن نەک ڕابیعە ئۆنەر
ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی ناڕەزایی خۆیان لە بڕیاری دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووس ڕابیعە ئۆنەر و هەڵکوتانە سەر ماڵەکەی لە جۆلەمێرگ دەربڕی،
-
کۆیە، لە ساڵیادی دامەزراندنی سەنتەری گەنجانی کۆیەدا کەرنەڤاڵێک بەڕێوەچوو
لە ساڵیادی دامەزراندنی سهنتهری گهنجانی كۆیه کەرنەڤاڵێکی بۆ نمایشی جلوبەرگی ژنان، نمایشی هونەری کۆنگفۆ و وەرزی جیمناستیک و پێشەنگای شێوەکاری بەڕێوەچوو.
-
کۆنفڕانسی ژنۆلۆژی دەستی پێکرد
کۆنفڕانسی ژنۆلۆژی بەناونیشانی "لە سەدەی بیست و یەکدا سیاسەتی لە دژی سیستەمی دەسەڵاتی پیاوان، سیاسەتی تێکۆشان و ڕیبازەکانی" بە بەشداری ژنان دەستی پێکرد.
-
بانگەواز بۆ ئازادیی نێرگس محەمەدی دەکرێت
کۆمیتەی ستراتیجی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ "ئازادی نێرگس" داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد، هەڵوێستی خۆیان بۆ ئازادیی نێرگس محەمەدی نیشان بدەن.
-
"دایکم مینا سوڵتانی لە ژێر ئەشکەنجەی دەروونی دایە"
میلاد محەمەدی، کوڕی مینا سوڵتانی گرتە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ماوەی ٩ ڕۆژە مینا سوڵتانی دەستگیر کراوە و گوازراوەتەوە زیندانی ورمێ و لە ژێر ئەشکەنجەی دەروونیدایە
-
چوار ژنی ڕەشپێستی پێشەنگ لە بەرنامەکانی بۆشایی ئاسماندا خەڵاتیان وەرگرت
کۆنگرێسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا میدالیای زێڕی کۆنگرێس، کە بەرزترین ڕێزلێنانی مەدەنی ئەمریکایە، بەخشییە چوار ژنی ڕەشپێست کە ڕۆڵێکی سەرەکییان هەبوو لە پێشخستنی بەرنامەکانی بۆشایی ئاسمانی ناسادا، ئەم ژنانە بەهۆی ڕەگەزەکەیانەوە بۆ ماوەیەکی زۆر کارەکان
-
"لە ٢٦ ساڵەی پیلانگێڕی نێودەوڵەتیدا هەزاران کەس لە ئامەد کۆدەبنەوە"
لە ٢٦ـەمین ساڵیادی پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەم دژی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد، ڕۆژی ١٣ی تشرینی یەکەم هەزاران کەس لە باکووری کوردستان و تورکیا بە دروشمی "ئێمە بەرەنگاری پیلانگێڕی دەبینەوە، بۆ ئازادی لە ئامەد کۆدەبینەوە" لە شاری ئامەد کۆدەبنەوە.
-
هەستی حسێن پەناهی لە ژێر تیغی نەشتەرگەری مێشک دایە
هەستی حسێن پەناهی، خوێندکاری کورد کە لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٢دا بریندار بوو، بە هۆی ئەو کێشە و گرفتانەی کە بەهۆی برینەکانەوە دروست بوو، جارێکی دیکە نەشتەرگەری مێشکی بۆ کرا.
-
پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ماڵی ئەو ڕۆژنامەنووسەی کە هەواڵی "شەڕی تایبەتی لە جۆلەمێرگ" دروست کردبوو
پۆلیسی دەوڵەتی تورکیا هەڵیکوتایە سەر ماڵی ڕابیعە ئۆنڤەر، پەیامنێری ئاژانسی "ژن نیوز" کە لە شاری جۆلەمێرگ هەواڵێکی لەسەر لەشفرۆشی و مادەی هۆشبەر دروستکردبوو و چەند کاتژمێرێک ماڵەکەیان پشکنی.
-
گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان بەردەوامە
دوێنێ ٥٩٩ ئاوارە لە كامپی هەرشەم لە سنووری پارێزگای هەولێر گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان لە ناوچەكانی بەعاج، موسڵ، شەنگال، حەمدانییە، ترجلە، بەعشیقە لە سنووری نەینەوا، هەروەها شارەدێی بەلەد لە سەڵاحەدین.
-
هاوڵاتییەکی سویدی بە هۆکاری جینۆسایدی ئێزدییەکان تاوانبار کرا
دادگاکانی سوید ژنێکی تەمەن ٥٢ ساڵان بە تاوانی کۆمەڵکوژی و بە کۆیلەکردنی ژنان و منداڵانی ئێزدی لە ماڵەکەی خۆی لە ڕەقە لە نێوان ساڵانی ٢٠١٤-٢٠١٦، تاوانبار کرد.
-
"بەهۆی هێرشەکانەوە نەخۆشییە دەروونییەکان لە کەرتی غەززە زیاتر دەبن"
مونا ئەبو ئەلبا، پسپۆڕی دەروونناس ڕایگەیاند، بەهۆی شەڕ لە کەرتی غەززە، لە ژناندا نەخۆشییە دەروونییەکان زیادیان کردووە و داوایکرد بەشداری لە کۆبوونەوەکانی پشتیوانی دەروونی لە هەندێک لە ناوەندەکانی کۆچبەریدا بکەن.
-
سزای ١٨ ساڵ زیندانی بەسەر تاوانباری هەوڵی کوشتنی گوڵیزاردا سەپێندرا
بڕیارێک لە دۆسیەی عەزیز قارەمان دراوە کە بە شێوەیەکی سیستماتیک ئەشکەنجەی گوڵیزار قارەمانی دا و هەوڵی کوشتنی داوە، تاوانبارەکە سزای ١٨ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.