ڕۆژانە
-

زیانبەرکەوتووانی مین لە سووریا؛ دەیان کەس لە سەرەتای ساڵەوە کوژراون
ڕووداوەکانی بەهۆی پاشماوەی شەڕەوە لە گوندەکانی دێرەزوور بەردەوامن، کە دوو تەقینەوەی مینی چێندراو بووە هۆی کوژرانی کەسێک و برینداربوونی کەسانی دیکە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە بوونی بەربڵاوی مین بەردەوام مەترسی لەسەر ژیانی دانیشتووانە بەتایبەتی ژنان و منداڵان.
-

لە دانیشتنێکی ڕۆشنبیری لە بەغداد باس لە پاراستنی ژنان لە زانیاری هەڵەی میدیایی کرا
بەشداربووانی دانیشتنێک لە عێراق جەختیان لە گرنگی هاوبەشی نێوان ڕێکخراوەکان کردەوە بۆ پڕکردنەوەی کەلێنەکانی ناو کۆمەڵگە، بە لەبەرچاوگرتنی ئاستەنگە بەرچاوەکانی بەردەم ژنان.
-

چاگلار دەمیرەل لەسەر وتنی “بەڕێز ئۆجالان” زیندانی کرا
سیاسەتمەدار چاگلار دەمیرەل، تەنها لەبەرئەوەی وتبووی “بەڕێز ئۆجالان” لە وتارێکی خۆیدا، سزای سێ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا و سزاکە لەلایەن دادگای تێهەڵچوونەوەوە پشتڕاستکرایەوە.
-

ڕیهام حەسەن: بەم کۆنگرەیە دەمانەوێت بەرەو ژیانی کۆمیناڵ هەنگاو بنێین
ماوەیەکە تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی "TAJÊ" ئامادەکاری بۆ سێیەمین کۆنگرەی ئاسایی خۆی دەکات. ڕیهام حەسەن، لە کۆردیناسیۆنی تاژێوە باسی لە گرنگی کۆنگرەی سێیەم کرد و وتی: داهاتووی کۆمەڵگە لە ڕێکخستنی ژناندایە.
-

لە بناری قەندیل بە جەختکردنەوە لە ئاشکراکردنی چارەنووسی ونبووان یادی شەهیدانی ١٦ی ئایاری هەولێر کرایەوە
ئەمڕۆ لە گۆڕستانی شەهیدانی بناری قەندیل، بە ئامادەبوونی بنەماڵەی شەهیدان و ژمارەیەک چالاکوان و کەسایەتی مەدەنی، یادی شەهیدانی کۆمەڵکوژی ١٦ی ئایاری ١٩٩٧ی هەولێر کرایەوە. لە ڕێوڕەسمەکەدا جەخت لەسەر ئاشکراکردنی چارەنووسی ونبووان کرایەوە.
-

له نێجەر زياتر لە نيو مليۆن كهس لە ناوخۆدا ئاوارە بوون
کۆمیساریای باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران (UNHCR) هۆشداری دا کە قەیرانی کۆچبەری لە ناوچەی کەناراوەکانی نێجەر ڕۆژ بە ڕۆژ گەورەتر دەبێت، و ئاماژە بەوە کرا کە ئەم دۆخە دەبێتە هۆی دروستبوونی دۆخێکی نائاسایی و مرۆیی.
-

وۆرکشۆپی دیالۆگ بە ڕاگەیەندراوێک کۆتایی پێهات
ئەمڕۆ، لە شاری حەسەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان، لە چوارچێوەی هەڵمەتی “هەموومان یەپەژەین” بە پێشەنگایەتی ئەنجومەنی کۆنگرەی ستار و بە بەشداریی ژنان و ئەندامانی یەپەژە وۆرکشۆپێک بەرێوەچوو، کە تێیدا ژنان پشتگیرییان لە یەپەژەیان کرد.
-

کارەساتی نەوت لە هورموزگان: هۆشداری نوێی پسپۆڕان لەسەر قەیرانی ژینگەیی
پسپۆڕان و چالاکوانانی ژینگە، وێنە و دیمەنی پیسبوونی نەوتیان لە دوورگەکانی هورموزگان و کەناراوەکانی کەنداوی بەسرا بڵاوکردەوە. ئەم ڕووداوە کە هەڕەشە لە زیندەوەرانی دەریایی و ئیکۆسیستەمی ناوچەکە دەکات، لاوازیی بەڕێوەبردنی ژینگەیی ئێران نیشان دەدات.
-

شەپۆلێکی نوێی هێرشەکان نیشانە و هێما ئاینییەکانی عەلەوییەکان لە تورکیا دەکاتە ئامانج
ناوچە جیاوازەکانی تورکیا و باکووری کوردستان شاهیدی زنجیرەیەک هێرشن کە ناوەندە ئایینیەکانی عەلەوی دەکەنە ئامانج و نیگەرانییەکی بەرفراوانی ناو پێکهاتەکانی عەلەوی لێکەوتووەتەوە و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی داوای لێکۆڵینەوەی ڕاستی بکەن.
-

ڕژێمی ئێران بە سەپاندنی سزای قورس ڕێگریی لە سەرهەڵدانەوەی خۆپێشاندانەکان دەکات
ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا لە ڕاپۆرتێکدا هۆشداری دەدات لە خێراکردنی سزای لەسێدارەدان، زیندانیکردن و پچڕانی ئینتەرنێت کە ڕژێمی ئێران وەک ئامرازێک بۆ ڕێگریکردن لە سەرهەڵدانەوەی خۆپیشاندان بەکاری دەهێنێت.
-

هاڤا کران کە نیوەی تەمەنی لە خەباتدا بەسەربردووە داوای ڕێکاری یاسایی بۆ پرۆسەی ئاشتی و دیموکراتیک دەکات
هاڤا کران زیاتر لە نیوەی تەمەنی خۆی بۆ خەبات بۆ ئاشتی تەرخان کردووە و دەڵێت: بە نیگەرانییەوە بەدوای نەبوونی پێشکەوتن لە "رێبازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"دا دەگەڕێت، داوای ڕێکاری یاسایی خێرا دەکات.
-

مامۆستایەکی کورد لە ورمێ دەستبەسەر کرا
دەستبەسەرکردنی ژنان لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە مێژوویەکی دەیان ساڵەی هەیە ئەوەش بە مەبەستی کپکردنی دەنگیان، مامۆستایەکی کورد لە ورمێ بەبێ فەرمانی دادوەر دەستبەسەر کراوەو چارەنووسی نادیارە.
-

تاژێ سێیەمین کۆنگرەی خۆی بەڕێوەدەبات
تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزیدی سێیەمین کۆنگرەی ئاسایی خۆی لە شنگال بەڕێوە دەبات. پێشبینی دەکرێت لە کۆنگرەدا گۆڕانکاریی بنەڕەتی لە سیستەمەکەدا بکرێت و بڕیاری گرنگ بدرێت.
-

چالاکی ئێشکگری مەخموور لەگەڵ گروپی ٢٠٠ بەردەوامە
ئێکشگری لە کامپی پەنابەرانی مەخموور کە بۆ دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکردبوو، لە ڕۆژی هەزارو ٣٠ لەگەڵ گروپی ٢٠٠ بەردەوامە.
-

کەسوکاری ئەنفالکراوان بۆ لە سێدارەدانی عەجاج شیرنی دەبەخشنەوە
کەسوکاری ئەنفالکراوان لە کۆیە، بۆ خۆشی دەربڕینی بڕیاری لەسێدارەدانی عەجاج، جەلادەکەی نوگرەسەلمان، کۆبوونەوەو شرینیان بەخشییەوە.
-

“ئەکادیمیای کورد” لە سویسرا دامەزرا
کوردانی سویسرا لە ١٥ـی ئایار و ڕۆژی زمانی کوردیدا، دامەزرانی “ئەکادیمیای کورد”یان ڕاگەیاند، ئەکادیمیاکە دەڵێت: تێکۆشانی گەلی کورد لە ماوەی نیو سەدەی ڕابردوودا تەنیا سیاسی نییە، بەڵکو پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەی کولتووری و کۆمەڵایەتییە.
-

"ژن گەوهەرە دەبێت تواناکانی بدرەوشێتەوە"
ژنانی بەشداربووی پرۆگرامی داهاتوویەکی سەوز و دیجیتاڵ لە زانکۆی کۆیە لە ڕێگەی بازاڕێکی بچووکەوە کارەکانیان پیشاندا و ئاهەنگی دەرچوونیان گێڕا.
-

دەلال هاشیمی: پێویستە زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا بناسرێت
دەلال هاشیمی، ئەندامی کۆمەڵەی زمانی کوردی ”SZK” بە بۆنەی ١٥ی ئایار ڕۆژی زمانی کوردی باسی لە گرنگی پاراستنی زمانی دایک کردو ڕایگەیاند، کە پێویستە زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا بناسرێت.
-

ڕۆژنامەنووس ڕێحان حاجی ئۆغڵو سزای چوار ساڵ و دوو مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا
لەو دۆسیەیەی کە لە دژی ڕۆژنامەنووس ڕێحان حاجی ئۆغڵو کرایەوە، سزای چوار ساڵ و دوو مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
-

یونیسێف: لە ماوەی هەفتەیەکدا ٥٩ منداڵ لە لوبنان کوژران
یونیسێف بڵاویکردەوە، ، سەرەڕای ئاگربەست لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا لانیکەم ٥٩ منداڵ لە لوبنان کوژراون یان برینداربوون.