ڕۆژانە
-
پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ماڵی ئەو ڕۆژنامەنووسەی کە هەواڵی "شەڕی تایبەتی لە جۆلەمێرگ" دروست کردبوو
پۆلیسی دەوڵەتی تورکیا هەڵیکوتایە سەر ماڵی ڕابیعە ئۆنڤەر، پەیامنێری ئاژانسی "ژن نیوز" کە لە شاری جۆلەمێرگ هەواڵێکی لەسەر لەشفرۆشی و مادەی هۆشبەر دروستکردبوو و چەند کاتژمێرێک ماڵەکەیان پشکنی.
-
گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان بەردەوامە
دوێنێ ٥٩٩ ئاوارە لە كامپی هەرشەم لە سنووری پارێزگای هەولێر گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان لە ناوچەكانی بەعاج، موسڵ، شەنگال، حەمدانییە، ترجلە، بەعشیقە لە سنووری نەینەوا، هەروەها شارەدێی بەلەد لە سەڵاحەدین.
-
هاوڵاتییەکی سویدی بە هۆکاری جینۆسایدی ئێزدییەکان تاوانبار کرا
دادگاکانی سوید ژنێکی تەمەن ٥٢ ساڵان بە تاوانی کۆمەڵکوژی و بە کۆیلەکردنی ژنان و منداڵانی ئێزدی لە ماڵەکەی خۆی لە ڕەقە لە نێوان ساڵانی ٢٠١٤-٢٠١٦، تاوانبار کرد.
-
"بەهۆی هێرشەکانەوە نەخۆشییە دەروونییەکان لە کەرتی غەززە زیاتر دەبن"
مونا ئەبو ئەلبا، پسپۆڕی دەروونناس ڕایگەیاند، بەهۆی شەڕ لە کەرتی غەززە، لە ژناندا نەخۆشییە دەروونییەکان زیادیان کردووە و داوایکرد بەشداری لە کۆبوونەوەکانی پشتیوانی دەروونی لە هەندێک لە ناوەندەکانی کۆچبەریدا بکەن.
-
سزای ١٨ ساڵ زیندانی بەسەر تاوانباری هەوڵی کوشتنی گوڵیزاردا سەپێندرا
بڕیارێک لە دۆسیەی عەزیز قارەمان دراوە کە بە شێوەیەکی سیستماتیک ئەشکەنجەی گوڵیزار قارەمانی دا و هەوڵی کوشتنی داوە، تاوانبارەکە سزای ١٨ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
-
نارین گوران بە خنکاندن کوژراوە
لەو ڕاپۆرتی پزیشکی دادی ئەستەنبوڵدا دەرکەوت، نارین گوران کە دوای ١٩ ڕۆژ لە دیارنەمانی تەرمەکەی دۆزرایەوە، خنکێنراوە.
-
لە ورمێ وازهێنان لە خوێندن زیادی کردووە
نەبوونی پێداویستیی خوێندن، هەژاری ئابووری و هەڵاواردنی سیستماتیکی لە دژی ناوچە پەراوێزییەکان هۆکاری سەرەکی وازهێنان لە خوێندن لە پارێزگای ورمێن.
-
دەوڵەتی تورکیا ناوەندی گوندی گوهەرزری تۆپباران کردووە
دەوڵەتی تورکیا بەردەوامە لە هێرشەکانی و شەوی ڕابردوو، بە چوار گولـلە تۆپ، تۆپبارانی ناوەندی گوندی گوهەرزی کردووە.
-
"یاساکانی تاڵیبان هەموو جەستەی ژن بە دەموچاو و دەنگی ژنەوە دەشارێتەوە"
نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەفغانستان، دەربارەی یاساکانی تاڵیبان دژی ژنان ڕایگەیاند، جێبەجێکردنی یاسای نوێی “بەرزکردنەوەی چاکە و نەهێشتنی خراپە” پەیوەندی حکومەتی تاڵیبان لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لاواز کردووە.
-
هەڵمەتی ئازادی فیگەن یوکسەکداغ و زیندانیانی کۆبانێ لە پاریس بەڕێوەچوو
ژنانی ئەندامانی سەکەبە، زۆرا و تەسەپە، لە چوارچێوەی کەمپەینی "ئازادی بۆ فیگەن یوکسەکداغ و زیندانیانی کۆبانێ" لە ناوچەی شاڵێ ستاندێکیان بۆ پیشتیوانی لەوان ڕێکخست.
-
لە کۆبانێ منداڵێک بەهۆی لێدانی بروسک گیانی لەدەستدا
لە گوندێکی کۆبانێ، لە ئەنجامی لێدانی بروسک بەناو خێزانێکدا، منداڵێک گیانی لەدەستدا و ٢ کەسیش برینداربوون.
-
بنەماڵەی شەنیاشار لە پەرلەماندا ڕێگرییان لێکرا
ئەمینە شەنیاشار کە لە بەردەم پەرلەمانی ئەنقەرە درێژە بە چالاکیی "دادپەروەری" خۆی دەدات، ڕێگری لێکرا بچێتە ژوورەوە بۆ ناو بینای پەرلەمان بۆ بەشی دەم پارتی.
-
"هەر لایەنێک فشار و ترس بەکاربهێنێت لە دەنگەکانی بێبەش دەکرێت"
جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، ڕایگەیاند، هەر كەس و لایەنێك فشار و ترس بەرامبەر دەنگدەران بەكاربهێنێت، لە دەنگەکانیان بێبەش دەکرێن، جگە لە بەندكردن و پێبژاردن بەپێی مادەكانی یاسای هەڵبژاردن
-
لۆرا سیگمۆندی یاریزانی ئەڵمانی سەرکەوت بۆ پاڵەوانێتی تایلەند
لۆرا سیگمۆندی یاریزانی تێنسی سەرزەوی ئەڵمانی کە بە دەستی چەپ یاری دەکات و لە ڕیزبەندی باشترین یاریزانانی تێنس لە پلەی ٧٧ دایە، توانی نازناوی یارییەکان لە دوای ١٣ ساڵ بەدەستبهێنێت.
-
"فڕێدانی لەچکی سپی کۆتایی بە ململانێکان دەهێنێت"
یەکێک لە نەریتەکانی ناو کۆمەڵگە عەشیرەتییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ڕابردوو و ئێستاشدا ئەوە بوو کە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکانی نێوان دوو هۆز، ژنان لەچکی سپی خۆیان فڕێدەدایە سەر زەوی، وەک نیشانەی ڕێزگرتن، شەڕ و ململانێکان کۆتاییان دەهات.
-
پێشانگایەکی شێوەکاری بە بەشداری ژنان لە دیواندەرە کرایەوە
پێشانگایەکی شێوەکاری تایبەت بە کێشانی وێنە بە قەڵەمی ڕەساس بە بەشداری ژنانی هونەرمەند لە دیواندەرە کرایەوە، زوهرا لوتفی، نیگارکێش و مامۆستای هونەر، وتی: بەرهەمەکانی ئەم پێشانگایە بە تەوەری ژن و منداڵ و ئاژەڵ نمایش دەکرێن.
-
خەڵاتی ڕێزلێنانی موسا عەنتەر بەخشرایە بنەماڵەی گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین
٣١ەمین خەڵاتی ڕۆژنامەگەریی موسا عەنتەر و خەڵاتی شەهیدانی ڕاگەیاندنی ئازاد پێشکەشی بنەماڵەی ڕۆژنامەنووسان گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین کرا.
-
ئەندامانی هاوپەیمانی ١٨٨: گۆڕینی یاسا شکاندنی ئیرادەی ژنانە
هاوپەیمانی ١٨٨ بەردەوامە لە چالاکییەکانی بۆ ڕاگرتنی هەمووارکردنەوەی یاسای باری کەسێتی و پەرلەمانی عێراقیش لە هەوڵی ئەوە دایە خوێندنەوەی دووەم بۆ یاساکە بکات.
-
گفتۆگویەک لە بارەی ژنان و چۆنیەتی خۆپاراستن بەڕێوەچوو
هێزەکانی پاراستنی ژنانی بەس نەهرین و سۆتۆرۆ ژن لە شاری قامیشلۆ پانێڵێکیان لەسەر "خۆپاراستنی ژنان مافێکی ڕەوایە بۆ ئازادی" ساز کرد.
-
قەدەغەکردنێکی دیکە بۆ ژنان لە ئەفغانستان
حکومەتی تاڵیبان چوونە ناو پارکە گشتییەکانی پارێزگای بەلخی بۆ ژنان قەدەغە کردووە.