هاژە تەها: ئەگەر دایک و باوک لە سایکۆلۆژیەتی گەنجان تێبگەن دەزانن تاڕادەیەک گرفتەکان ئاسایین

هاژە تەها، خاوەن بڕوانامەى دکتۆرا لەدەروونزانى دەربارەی ڕەفتاری گەنجان دەڵێت: دەبێت دایک و باوک هەروەها مامۆستاکان ببنە هاوڕێی گەنجان و گفتوگۆیان لەگەڵ بکەن، تیگەیشتن لە سایکۆلۆژییەتی گەنج گرنگەو ئەوان بەدوای ناسنامەی خۆیان دەگەڕێن.

شلێر کۆیی

 

کۆیە-گەنجان بەدەر لە شەڕی تایبەت و دەسەڵات کە بەسەریاندا دەسەپێندرێت، بەهۆی گەشەی عەقڵیشییەوە بۆ گەورەبوون رووبەڕووی گرفت دەبنەوەو زۆربەی کات کێشەی خێزانیی و کۆمەڵایەتییان بۆ دروست دەبێت، هاژە تەها، خاوەن بڕوانامەى دکتۆرا لەدەروونزانى، لەبەشى دەروونزانى وپەروەردە,لە زانکۆى کۆیە لە چاوپێکەوتنێکى بۆ ئاژانسی ژنها باس لە گرفتەکانى گەنجان دەکات کە دایکان وباوکان وکۆمەڵگە چۆن مامەڵەیان لەگەڵ بکەن تا رووبەڕووی لادان وگرفت نەبنەوە.

 

سەرەکیترین ئاڵنگارییەکانی قۆناغی گەنجیی

هاژە تەها ئاماژەی بەوە کرد کە بەهۆی ئەوەی بەشی پێشەوەی مێشکی گەنج (کە بەرپرسە لە کۆنتڕۆڵکردنی هەست و سۆزەکان) هێشتا بە تەواوی گەشەی نەکردووە، بەردەوام تووشی هەڵە و ئاڵۆزی دەبنەوە، دیارترین گرفتەکانیان بریتیین لە:بەکارهێنانی زۆری مۆبایل و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، دروستبوونی کێشەی کۆمەڵایەتی بەهۆی پەیوەندیکردن لەگەڵ کەسانی نەناسراو, ئەوانەی کە ئێستاکە گەنجن، ئەوەیە کە مۆبایلێکیان لەدەستدایە، لەوانەیە لەبەر ئەوەی بۆ خۆی هێشتا بەشی پێشەوەی مێشکمان تایبەتە بە لایەنە سۆزارییەکان و هێشتا باش گەشەی نەکردووە. ئینجا لەوەیە زیاد بەبێ ئەوەی تەواو بتوانێت کۆنتڕۆڵی هەڵسوکەوتەکانی خۆی بکات و بەتایبەتی لایەنە سۆزارییەکەی، زۆر جار دەکەوێتە هەڵەوە، لەوانەیە بە قسەکردن لەگەڵ کەسانی نەشیاو یان لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان زۆر جار گرفت درووست دەبن، زۆر جار دەبێتە گرفتی کۆمەڵایەتی، جاریش هەیە گرفتی دیکەمان هەیە، وەک چاولێکەرى ئەو  گەنجانە حەزیان لە لاسایی کردنەوەیە، زۆربەی دایك و باوکەکان گرفتی ئەوەیان هەیە دەڵێن منداڵەکە زۆر مۆبایلی بەکاردێنێت، یان خەویان درەنگ دەکەوێت، زۆر جار خۆی تەبیعەتی گەنج وایە چونکە بەدوای ناسنامەی خۆیدایە زۆر جار گرفتی دایک و باوک لەسەر ئەوەیە ئاو بەپێی سەردەمی خۆی بیردەکاتەوە..

 

ئاماژەی بەوەشکرد، گرفتێکی دیکە ئەوەیە پێداگری دەکەن لەسەر بابەتەکانی خۆیان، واتە گوێڕایەڵ نین، قسەی هاوڕێیەکی پێ باشترە لەوەی گوێڕایەڵی ئامۆژگارییەکانی دایک و باوکی خۆی بێت، بۆیە گەنجەکان زۆربەی ئەو گرفتانەیە کە دایک و باوکی ئێستا کە منداڵەکەی تا درەنگی شەو بەخەبەرە، مۆبایلی زۆر بەکاردێنێت، خوێندنی باش نییە، هاوڕێیەکی پێ پیرۆزترە لەدایک و باوکی.

 

تیگەیشتن لە سایکۆلۆژییەتی گەنج

هاژە تەها  پێىوایە  ئەگەر هەر دایک و باەک لە سایکۆلۆژیەتی گەنجان تێبگەن دەزانن ئەو گرفتانە ئاساییە تا ڕادەیەک. لەبەر ئەوەی گەنفج بەدوای ناسنامەی خۆیدا دەگەڕێت چونکە قەیرانی ناسنامەمان هەیە لەلای گەنج، تا ڕادەیەک زۆر جاران شڵەژانى دەروونیان هەیە، گەنجان لەبەر ئەوەی خێرا گەشەی جەستەیی هەیە، دڵەڕاوکێی زۆرە، تەماشای گۆڕانکارییەکانی جەستەی خۆی دەکات، تەماشا دەکات دەموچاوی هەندێک گۆڕانکاری جەستەیی هەیە لەڕووی  لە پێست و ئەو بابەتانە، لەپڕ باڵای بەرز دەبێت، بەڵام هێشتاکە لەڕووی کۆمەڵایەتییەوە، زۆر جار گرفتی گەنج لەگەڵ دایک و باوکی ڕاستییەکەی لێرەدایە  دایک و باوکەکە دەڵێن تۆ هێشتا منداڵی، لەهەندێک بابەتییش دەڵێن شەرمە تۆ گەورە بووی، بۆیە گەنجەکە  قەیرانەکەی لێرەدایە دەڵێت نازانم ئایا من منداڵم یان نا، بۆنمونە لە کۆمەڵێکدا دانیشتوون، گەر ژنە گەنجەکە  قسەیەک بکات دایکی پێی دەڵێت شەرمە قسە مەکە تۆ منداڵی. کەچی میوانەکە پێی دەڵێن نا ئاساییە ئەو گەورە بووە، ئێستا منداڵەکە چی بکات گەورە بووە یان نا؟بۆیە منداڵەکە ماوەتەوە لە نێوان گەورەبون ومنداڵى، زۆر جار کێشەکە لێرەدا تێنەگەیشتنێک هەیە لەنێوان دایک و باوکەکەان، کە تەماشا دەکەین لایەنی جەستەیی گەورە بووە بەڵام لایەنی عەقڵی هێشتا لە گەشەدایە، لایەنە سۆزدارییەکانی هێشتا لە گەشەدایە، لە کۆمەڵایەتییەکە هێشتا بەتەواوی گەشەی نەکردووە چونکە ئەگەر بڵێین پێناسەیەکی گەنجانە بکەین: گەنج بریتییە لە قۆناغێکە لە قۆناغەکانی تەمەن، لە تەمەنی ۱۲ ساڵی هەتاوەکو ۱۸ ساڵی یان تا ۲۲ ساڵی، گەنجی دواکەوتوومان هەیە، =ئەویش چییە ئەو کەسانەن کە تا تەمەنیان دەبێتە ۲۲ ساڵیش هێشتا بیرکردنەوەیان ڕەفتاریان گەنجانەیە..

 

لە درێژەى قسەکانى وتی: زۆر جار دەڵێم دایک و باوکان تکایە، بۆ نموونە شتێک کە دین و یاسا ڕێگەی پێداوە، بە بۆچوونی من و دەورووبەرم شەرم نییە ئێمە بە منداڵەکانمان فێر بکەین، تەنها ڕاستە لە کولتووردا ڕێزگرتنی گەورەکانمان هەیە، دەنگ بەرزنەکردنەوە لەسەر دایک و باوک هەیە، دیسان ڕێزی مامۆستا، هەندێک شێوازی دانیشتن هەیە بەرامبەر گەورەکانمان، بەڵام پێویستە سەربەخۆیی هەبێت، هەوڵیش بدەن شتی نوێی بۆ دروست بکەن،  بۆ نموونە گۆڤار، یان بە دەرامەت و پارەی خۆی کاتێک بڕێک کۆ دەکاتەوە پەرتوکێک بکڕێت. چونکە کە پەرتوککی بە پارەی خۆی کڕی، دەیخوێنێتەوە، بەڵام ئەگەر تۆ بۆی بکڕیت لەوانەیە نەیخوێنێتەوە، سەربەخۆیی پێبدەن کە تا ڕادەیەک حەزی لێیە و بە تەنها دانیشێت، بەڵام هەوڵ بدەن بانگی بکەن و بڵێن "وەرە، حەز دەکەین لەگەڵمان بیت، بە بۆچوونی خۆم و ئەزموونی ژیانی خۆم پێم باشترە وەرە گفتوگۆی بکەین". چونکە زۆر جار گەنجەکان دەڵێن: "نا، ژیانی من و تۆ جیاوازە، تۆ لە سەردەمێکی تریت"، له‌به‌ر ئه‌وه‌ باشتره‌ زۆر پێداگیرییان لەگەڵ نەکەین، گفتوگۆ و ئارامیی و بەرنامەمان هەبێت، نامانەوێت بە شەو و ڕۆژێک منداڵەکە بگۆڕین، چونکە هەموو شتێک بە زوویی و بە ترس و سزای زۆر و توندوتیژی، توندوتیژی بە توندوتیژی چارەسەر نابێت..

 

"لەگەڵ زانست دەبێت پەروەردە هەبێت"

ئەگەر باسی مامۆستا بکەین، مامۆستاش دەبێت گوێگرێکی باش بێت بۆ خوێندکارەکەیی و هەوڵ بدات کەسایەتییەکی بۆ دروست بکات. ڕاستە خوێندنەکە و زانستەکە پێویستە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە دەڵێین "وەزارەتی پەروەردە"، نەیانوتووە "وەزارەتی زانست و زانیاری". کەواتە مامۆستای بەڕێز پێویستە ۱۰ خولەک پێش وانەی ئاسایی هەندێک ئامۆژگاری بکات، گوێیان لێ بگرێت و لە گرفتەکانیان تێبگات و ببێتە هاوڕێی خوێندکار، وەک کۆمەڵگەش بە بۆچوونی من، بۆ نموونە ئێستا لە پەیجەکاندا خوێندکارێک یان گەنجێک قسە دەکات و هەڵەی پێوە دیارە، دێن وشەی نەشیاو و کۆمێنتی ناشرین دەنووسن، چونکە کاتێک تۆ ئەو دەشکێنیت، ئەو کاتە ڕق و کینە لە ناوخۆیدا دروست دەبێت و کەسایەتییەکی ناتەندروستی لێ دەردەچێت لە ڕووی دەروونییەوە، حەز دەکات تۆڵەی خۆی لە هەموو کەس بکاتەوە، بۆچی بیانگەینینە ئەم بارودۆخە.

 

" قسەکردن وەک تۆوێک وایە لە زەوی دەیچێنیت، ڕۆژێک دێت چەکەرە دەکات"

لەکۆتایی قسەکانیدا هاژە تەها وتى: منیش دایکی دوو گەنجم و بە بۆجوونی من ببەنە هاوڕێیان لەگەڵیان دانیشن. بۆ نموونە حەزیان لە یوتیوب یان گۆرانییەکە، یان تەمەنی گەنجی خۆیانە، با ئێمەش لەگەڵیان دانیشین، سەیری فیلمێک بکەین کە حەزیان لێیە. من خۆم وا دەکەم؛ لەگەڵیان دادەنیشم، ئەگەر گرفتێکیان هەبێت یان خویەکی ناشرینیان هەبێت یان درەنگ لە خەو هەستن، خۆم لەگەڵیاندا دەبم من هەموو جارێک دەڵێم قسەکردن وەک تۆوێک وایە لە زەوی دەیچێنیت، ڕۆژێک دێت چەکەرە دەکات و لە ناویدا دەمێنێتەوە، ئەگەر ئێستاش گەنج بێت، بەڵام کە گەورە بوو کاریگەرییەکەی دەردەکەوێت، بۆیە ئێمە وەک دایک و باوک نابێت پشت لە منداڵەکانمان بکەین تۆى دایک و باوک بەرپرسى  لەو منداڵەو بەرپرسی بەرامبەر کۆمەڵگە.