ڕۆژانە
-

هێلین ئومێد: تاکە پێوەری بەڕێوەچوونی پرۆسەکە چۆنێتیی مامەڵەکردنە لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ
هێلین ئومێد، ئەندامی تەڤگەری ئازادیی کوردستان، ڕایگەیاند: ڕێبەر ئاپۆ نوێنەرایەتیی شەست ملیۆن کورد دەکات، تاکە پێوەری بەڕێوەچوونی پرۆسەکە، بریتییە لە چۆنێتیی مامەڵەکردن لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ.
-

ئیلهام ئەحمەد: سووریا پێویستە نا ناوەندی بێت
ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی دەستەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەری خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا سەبارەت بە دۆخى ڕۆژئاواى کوردستان و سووریا لە پانێڵی کۆڕبەندى مێپس لە دهۆک وتی: سووریا پێویستە نا ناوەندی بێت
-

ئیلهام ئەحمەد بەشداری لە کۆڕبەندی دهۆک دەکات
ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی دەستەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بەشداری لە کۆڕبەندی ئاسایش و ئاشتیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە شاری دهۆک دەکات.
-

هێرۆ وەکیل بووە خاوەنی خەڵاتی نێودەوڵەتی بۆ دروستکەری گۆڕانکاری
هێرۆ وەکیل، بەرپرسی ڕێکخراوی نوێ بۆ پاراستنی ژینگەو مافەکانی ژنان کە ژنێکە کار بۆ پاراستنی ژینگە و مافەکانی ژنان لە پارێزگای هەڵەبجە دەکات، بووە براوەی خەڵاتی جیهانی "دروستكەری گۆڕانكاری" بۆ ساڵی ٢٠٢٥.
-

لە هەرێمی کوردستان ٤٥٪و لە عێراق ٤٠٪ی دەنگدەران ژن بوون
ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پارلەمانی عێراق، ئاشکرایدەکات؛ لەکۆی ١٢ ملیۆن دەنگدەر بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق نزیکەی پێنج ملیۆنی ژن بوون.
-

لە وان پۆلیسی تورک هێرشی کردە سەر پێشانگایەکی وێنەکانی ژنان
پۆلیسی دەوڵەتی تورک لە وان هێرشی کردە سەر پێشانگای وێنەکانی "ئەو ژنانەی ژیانیان کردە بەشێک لە مێژوو"، دەستی بەسەر وێنەکاندا گرت.
-

تاژێ هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دەستپێکردوەو بەردەوامی خەباتی خۆی دووپات دەکاتە
هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لەلایەن تەڤگەری ژنانی ئێزدی "تاژێ"ەوە بە دروشمی "توندوتیژی دژی ژنان فەرمانە دژی کۆمەڵگە" دەستیپێکرد، ئیرادەو درێژەدان بە خەبات دووپات کرایەوە.
-

یونسکۆ: ٧٥٪ی رۆژنامەنووسانی ژن ڕووبەڕووی هەڕەشەی ئۆنلاین دەبنەوە
یونسکۆ لە راپۆرتێکیدا ئاشکرایدەکات، نزیکەی ٧٥٪ی ئەو رۆژنامەنووسە ژنانەی بەشدارییان لە راپرسییەکی جیهانیی دا کردووە، رووبەڕووی توندوتیژیی و دەستدرێژیی ئۆنلاین بوونەتەوە.
-

''لامەرکەزییەت کلیلی بونیادنانی سووریایەکی دیموکراتیکی و فرەییە"
شێرا ئۆسێ، جەختی لەوە کردەوە، کە لامەرکەزییەت و بەشداری چالاکوانانەی هەموو پێکهاتەکان بەتایبەتی ژنان ڕێگای بونیادنانی سووریایەکی دیموکراتیکی و فرەچەشنیخوازانە، داوای کرد کۆنفرانسێکی نەتەوەیی گشتگیر کە ڕەنگدانەوەی خواستەکانی گەل بێت.
-

هەڵدانەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکان لە شنگال بەردەوامە
هەڵدانەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکان لە شنگال بەردەوامەو تا ئێستا لە کۆی نزیکەی ٩٠ گۆڕی بە کۆمەڵ، ٧٤ گۆڕ هەڵدراونەتەوە.
-

لە یەمەن هەڵمەتی هۆشیاری بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەراسانکردنی ئەلیکترۆنی بەڕێوەدەچێت
لە وڵاتێکدا کە ساڵانێکە ڕووبەڕووی قەیرانی کەڵەکەبوو بووەتەوە، هەراسانکردنی ئەلیکترۆنی وەک یەکێک لە مەترسییە ڕاستیەکان دەردەکەوێت، بەتایبەتی کاریگەری لەسەر ژنان و منداڵانی کچ هەیە، بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڵمەتی هۆشیاری دەستیپێکردووە.
-

لە کەرکوک سەنتەرێکی تایبەت بە ژنانی زیانبەرکەوتووی توندوتیژی داخرا
سەنتەری پەنا لە كەركوك کە تایبەت بە ژنانی زیانبەرکەوتووی توندوتیژی بو و ببوە پەناگەیەك بۆ ژنانی هەڕەشەلێكراو دوای ٢٠ ساڵ کارکردن داخرا.
-

جانێت جارا سەرکردایەتی خولی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی شیلی دەکات
شیلی خولی یەکەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی ئەنجامدا و جانێت جارا کاندیدی پارتی یەکێتی بۆ شیلی بە ٢٦،٧٦٪ی دەنگەکان پێشەنگی کێبڕکێکە بوو، ئەمەش یەکەمجارە لە مێژوو، چونکە یەکەم کاندیدی پارتی شیوعییە کە لە خولی یەکەمدا پێشەنگایەتی بکات.
-

پێشانگای "سلێمانی بەڕەنگی منداڵان" لە گەلەری ئارتفرۆش کرایەوە
لە یادی ٢٤١ ساڵەی دامەزراندنی شاری سلێمانی، بە بەشداریکردنی ٢٠ خوێندنگەی شارەکە و ژمارەیەک لە مندڵان بە وێنە و گۆرانی، پێشانگای "سلێمانی بەڕەنگی منداڵان" لە لایەن گەلەری ئارتفرۆشەوە کرایەوە.
-

قەیرانی دارایی مەترسی لەسەر ملیۆنان خێزانی ئەفغانستان دروست دەکات
نوسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەماهەنگی کاروباری مرۆیی"ئۆچا" ڕایگەیاندووە، کەمی بودجە هەڕەشەی پەکخستنی هاوکارییە مرۆییەکان دەکات لە ئەفغانستان، ئەمەش ملیۆنان خێزان دەخاتە مەترسی لەدەستدانی دەستڕاگەیشتن بە خۆراک و چاودێری تەندروستی.
-

توێژینەوە: زەریاکان سەوزایی خۆیان لەدەست دەدەن و ئیکۆسیستەمەکان مەترسی داڕمانیان لەسەرە
زیاتر لە ٣٢٪ی ڕووبەری زەریاکان کەمبوونەوەی بەرچاوی کلۆرۆفیلیان بەخۆوە بینیوە، لەکاتێکدا کەمتر لە ١٨٪ی زیادبوونی بەرچاوی سەوزبوونی زەریاکانیان نیشانداوە.
-

لە "هاوسەرگیری یاسایی"ەوە بۆ یاسایدان بە چەوساندنەوە
چەمکی "هاوسەرگیری یاسایی" بۆ پاساوهێنانەوە بۆ چەوساندنەوەی ژنان و منداڵانی کچ و گۆڕینی بۆ کاڵا لە ژێر بەرگی ئایینی و یاساییدا، لە نەبوونی چاودێری و دادپەروەریدا بەکاردێت.
-

١١ کەس لە بۆردوومانی بازاڕێک لە باکووری دارفور کوژران
ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدەن لە تێکچوونی خێرای دۆخی سودان، لەگەڵ زیادبوونی پێداویستییە مرۆییەکان و پەرەسەندنی ئاوارەبوون، هاوکات لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا کە بازاڕێکی لە کانگای تەقرو لە باکووری دارفور کردە ئامانج.
-

بەڕێوەبەریی تەڤگەری ئازادی: هێزەکانمان لە زاپ بۆ ناوچەیەکی گونجاو کشاندەوە
بەڕێوەبەریی تەڤگەری ئازادی ڕایگەیاند، لە ١٦ی تشرینی دووەم، ئەو هێزانەمان کە لە زاپ بوون و مەترسیی شەڕیان لەسەر بوو کشاندمانەوە بۆ ناوچە جیاوازە گونجاوەکان، دەشڵێت: لەو باوەڕەداین ئەم هەنگاوە هاوکاریی چارەسەری پرسی کورد و ئاشتی لە تورکیا دەکات.
-

پەرتوکێک دەنگی ژنانی غەززە لەکاتی جەنگدا بەڵگە دەکات
ئایا ئەبو نەسر لە پەرتوکەکەیدا بەناونیشانی "'لە غەززە ئەوانەی مردوون ڕزگاریان بووە و ئەوانەی ڕزگاریان بووە مردوون" دەنگی ژنانی فەڵەستینی کە بەرگەی شەڕ و ئاوارەبوون دەگرن، بەڵگە دەکات.