ڕۆژانە
-

ژنانی کەنەکە: پێویستە شنگال ببێتە هەرێمێکی خۆبەڕێوەبەر
کۆردیناسیۆنی ژنانی کەنەکە ڕایگەیاند، پێویستە شنگال ببێتە هەرێمێکی خۆبەڕێوەبەر، تاکو ئێزدییەکان بتوانن خۆیان بپارێزن و بە ئازادی باوەڕ، ئاین و کولتووری خۆیانەوە بژێن.
-

ڕێپاک هەواڵنامەی تەمووزی تایبەت بە پێگەی یاسایی ژنان بڵاوکردەوە
ڕێپاک هەوالنامەی مانگی تەمووزی تایبەت بە پێگەی یاسایی ژنان بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە: ﺧﻪﺑﺎﺗﯽ ژﻧﺎن ﺑﻪڕاﺳﺘﯽ ﻟﻪ ﺳﻪراﻧﺴﻪری ﺟﯿﻬﺎﻧﺪا ﺑﻪﻫێزﺗﺮ ﺑﻮوە، داواﮐﺎری ﺑﯚ ﻣﺎف و ﺋﺎزادﯾﯿﻪ ﮐﯚﻣﻪڵایەﺗﯿﯿﻪﮐﺎن ﺑﻮارێکی زۆر ﻓﺮاواﻧﺘﺮی وەرﮔﺮﺗﻮوە، ژﻧﺎن داوای دادپەروەری دەکەن.
-

ئەنجومەنی عشتار: تاكە ڕێگەی پاراستن ڕێکخستنبوونە
بە زیادبوونی هێرش و توندوتیژی سەر ژنان، ئەنجومەنی عشتار لە کامپی پەنابەرانی مەخموور تیشکی خستە سەر ئەوەی کە بێ ئازادی ژنان کۆمەڵگە ئازاد نابێت، بانگەواز لە ژنان کرا کە لە دژی توندوتیژی و نادادپەروەری ببنە یەک.
-

کاتێک کۆچکردن سیمای ژن وەردەگرێت
حەنان حارت- ڕۆژنامەنووسی مەغریبی
-

”بە هاوپەیمانی ناوخۆیی و ئیرادەی ژنان فەرمان دووبارە نابێتەوە”
پەرێز عومەر، چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ و زەینەب موڕاد، هاوسەرۆکی کەنەکە بۆ ساڵڕۆژی فەرمانی ٣ی ئابدا، دەڵێن: دەبێت لە شوێنی خەیاڵی کۆچبەری، خەیاڵی بەرخۆدان و خۆبەڕێوەبەری بەهێز بکرێت.
-

هەفتەبازاڕی کشتوکاڵی لە هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت
دوێنێ دووەمین هەفتەبازاڕی کشتوکاڵی لە هەڵەبجە بەڕووی کڕیاران و گەشتیاراندا کرایەوەو سومەیە غەریب، سەرپەرشتیاری هەفتەبازاڕەکە وتی: نزیکەی ٥٠ جوتیار لەگەڵماندا بەشدارن، بەرهەمی نوێی ئەو وەرزەی کە دەگات دەیخەینە بەردەستی کڕیاران.
-

لە ماوەی ١٦ ڕۆژدا ٥٨ لەسێدارەدان... ڕاپۆرتی مافی مرۆڤ بەرزبوونەوەی سزای لەسێدارەدان لە ئێران ئاشکرا دەکات
مافەکانی مرۆڤ و نیگەرانی نێودەوڵەتی لەسەر جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان لە ئێران پەرەدەسێنێت، ئەمەش دوابەدوای ڕاپۆرتەکانی لەسێدارەدانی ٥٨ زیندانی لە ماوەی ١٦ ڕۆژدا.
-

فەیلەسوفێکی ئیتاڵی: بانگەوازی ئۆجالان و بڕیاری پەکەکە بوێرییەکی سیاسییە
دۆناتێلا دی سێزار، فەیلەسووفی ئیتاڵی لە پەیاممێکیدا بۆ پشتیوانی لە پرۆسەی ئاشتی وتی: بە خۆشحاڵییەوە پێشوازی لە بانگەوازەکەی عەبدوڵا ئۆجالان و پرۆسەی ئاشتی دەکەم، ئەم بڕیارە ئەستەمە کە نیشانەی بوێریی سیاسییە، خۆڕادەستکردن نییە بەڵکو بانگهێشتە بۆ دیالۆگ.
-

"سەمای بوون" لە شنگال: وەڵامێکی هونەری بۆ فەرمانەکە و پاراستنی کولتووری ئێزدی
بەرنامەیەکی تایبەت و "سەمای بوون" بە پیسنەگایەتی ناوەندی کولتووری و هونەری شنگال سیتیا نەخشا بۆ یادی ١٢ ساڵەی فەرمانی شنگال بەڕێوەچوو. ئەندامانی گروپی سەماکە گوزارشتیان لەوە کرد کە خاوەنداری ناسنامەی خۆیانن.
-

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی دیدەبان : لە مانگێکدا ٢٦ ژن لەڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کوژراون
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی دیدەبان ڕایگەیاند، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لانیکەم ٢٦ ژن لە ناوچە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا بەهۆی توندوتیژییەوە کوژراون.
-

لە فەرمانی ٧٤ـەمەوە بەرەو دۆزو ناسنامەو دادوەری - ٦
کاتێک لەکاتی فەرمانەکە کۆچمانکرد بۆ ڕۆژئاوای کوردستان، خەریک بوو بکەوینە دەستی داعش، لە ڕۆژئاوا هاوڕێیان بەخێرهاتنیان لێ دەکەن و چارەسەریان دەکەن، دایە شیرینە کە کوڕەکەی لەو فەرمانەدا شەهید بووە، داوای لە حکومەتی عێراق کردووە دان بە فەرمانەکەدا بنێت.
-

"ڕێبەر ئاپۆ ئۆ ئێمە نیشتمان و ژیانە"
ئێشکگری لە کامپی پەنابەرانی مەخموور کە سێ ساڵی تەواو کردووە، لە هەزارو ١٠٧هەمین ڕۆژیدا بەردەوامەو گروپی ٢١٣ دەستیانپێکرد، خەڵکی کامپەکە جەخت لەوە دەکەنەوە کە تا ئەو کاتەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە شێوەیەکی جەستەیی ئازاد نەکرێت، چالاکی ڕاناگرن.
-

کاریگەری ژینگەی کۆمەڵایەتی لەسەر هزری گەنجان
لە سەردەمی گەشەی میدیاو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ژینگەی کۆمەڵایەتی بووەتە یەکێک لە گرنگترین هۆکارەکانی دروستکردنی هزرو هەڵسوکەوتی گەنجان. ئەو ژینگەیە لە ڕێگەی خێزان، هاوڕێیان، پەروەردە و میدیاوە، کاریگەری ڕاستەوخۆ لەسەر بەها، بڕوا و شێوازی ژیانی گەنجان دەکات
-

بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە سێ فەلەستینی گیانیان لەدەستدا کە دووانیان منداڵن
هێرشە ئاسمانییە نوێیەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، بەهۆی بەردەوامی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان و خراپتربوونی دۆخی مرۆیی لە کەرتی غەززە، بووە هۆی کوژرانی سێ فەلەستینی دووانیان منداڵن و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.
-

سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی سودان هۆشداری لە تێکچوونی تەندروستی سێ ژنی ڕۆژنامەنووسی دەستبەسەرکراو دەدات
سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی سودان هۆشداریدا لە تێکچوونی تەندروستی سێ ژنی ڕۆژنامەنووس کە بۆ چەند مانگێک لەلایەن هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە نیالا دەستبەسەرکراون، داوای ئازادکردنی دەستبەجێیان و دەستڕاگەیشتن بە چارەسەری پزیشکی و مافە سەرەتاییەکانیان کرد.
-

پارێزەرێکی ئێرانی سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندراو بە دانانی بارمتە ئازاد کرا
ئیلهام زەراعتپیشە، پارێزەر کە بە هۆی چالاکییە پیشەییەکانیەوە سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرابوو و بڕیاری جێهێشتنی وڵاتی لێ قەدەغەکرابوو، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەدی ئاباد ئازادکرا.
-

بەڕێوەبەریی تەڤگەر: تا ڕێبەر ئاپۆ ئازاد نەبێت یاساییبوونی پڕۆسەکە ئەستەمە
بەڕێوەبەریی تەڤگەر دەڵێت: لە هەموو دەرفەتێکدا ڕامانگەیاندووە کە دەبێت ئازادیی جەستەییی ڕێبەر ئاپۆ بێتە دی، تاوەکو ڕێبەر ئاپۆ خۆی نەیەتە نێو پڕۆسەکەوە و ڕاستەوخۆ سەرپەرشتیی قۆناغەکە نەکات، ئەستەمە ئەو بڕیارانەی دراون و ئەو یاسایەی دەرچووە جێبەجێ بکرێن.
-

هێرشێک لە باکووری کۆردۆفان ٢٣ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە
گوندی جمامە لە باکووری کۆردۆفان شایەتحاڵی هێرشێکی ڕێپێوانێکی هێزەکانی پشتیوانی خێرا بوو کە لەئەنجامدا زیانی گیانی و برینداری لێکەوتەوە، ئەم ڕووداوە شەرمەزارکردنی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی بەدوای خۆیدا هێناوە، کە هێرش و تاڵانکردن و تێکدانیان بەڵگەدار کردووە.
-

سیمینارێک لەبارەی پەیوەندیی نێوان تەندروستی دروونی و توندوتیژیی خێزانی لە ئوردن بەڕێوەچوو
ناوەندی نیشتمانی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە سیمینارێکدا تیشکی خستەسەر پەیوەندیی نێوان تەندروستی دروونی و شێوازەکانی توندوتیژیی خێزانی، جەختی لەسەر پێویستیی پەرەپێدانی یاساکان و خزمەتگوزارییە خۆپارێزییەکان کردەوە.
-

لێکۆڵینەوە نایاساییەکانی پۆل-نێت لەسەر گوڵستان دۆکو
بەپێی ئەو هەواڵەی لەلایەن ئاژانسی ژن نیوزەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە دەکرێت کە بەر لە ونبوونی گوڵستان دۆکو، لەلایەن سیستمی زانیاریی پۆلیس پۆل-نێتەوە چەندین لێکۆڵینەوە و پشکنینی نایاسایی لەسەری ئەنجام دراون.