ریهام حجۆ: زۆر یاری لەسەر دیلەکان دەکرێت

ریهام حجۆ، وتەبێژی دیپلۆماسی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی ڕایگەیاند، کەمپینێکیان بۆ ئازادکردنی دیلەکان دەستپێکردووە بۆ نەهێشتنی ئەو یارییانەی لەسەر دیلەکان ئەنجام دەدرێن.

شنگال

 

لە ١٧ی تەمووزدا، تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی "تاژێ" بە دروشمی ”بۆ دادپەروەری و ئازادی، تۆش ببە دەنگی دیلەکانی فەرمان” کەمپەینێکی دەستپێکرد، لە چوارچێوەی ئەم کەمپەینەدا گەلێک کارو خەبات بەڕێوە چوون، ریهام حجۆ، وتەبێژی دیپلۆماسیی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی "تاژێ"، سەبارەت بە واتاو گرنگی، ئامانج و مەبەستەکانی کەمپەینەکەو لەم چوارچێوەیەدا ئەو کار و خەباتانەی تا ئێستا ئەنجام دراون، هەڵسەنگاندنی گرنگی بۆ ئاژانسەکەمان کرد.

 

”مێژووی ساڵیادی فەرمانمان بە دروشمی هەنگاوەکە پێشوازی لێکرد”

ریهام حجۆ لە سەرەتای قسەکانیدا سەرنجی خستە سەر ئامانجی ئەم هەنگاوە و وتی: وەک تاژێ لە ژێر چەتری ژنانی ئێزدیی ئەورووپا، بە پشتگیریی ژنانی ئێزدیی ڕۆژئاوای کوردستان، ئەرمینیا و ڕووسیا دەستمان بەم هەنگاوە کرد،  ئامانجی هەنگاوەکەمان ئەوە بوو کە هەم بۆ دۆخی دیلەکان و هەمیش بۆ ناساندنی جێنۆساید خەبات بەڕێوە بەرین، ئەم هەنگاوەمان لە ١٧ی تەمووزی ٢٠٢٦ـدا دەست پێ کرد و تا ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦ بەردەوام دەبێت.

 

ریهام حجۆ جەختی لەوە کردەوە، کە ئەم هەنگاوە لەلایەن تاژێوە لە شنگال دەست پێ کراوە و وتی: بە ڕاگەیاندراوێک ئەم هەنگاوەمان ڕاگەیاند، مانگ و نیوێک بەسەر دەستپێکردنی هەنگاوەکەدا تێپەڕیوە، لە ناو ئەم مانگ و نیوەدا گەلێک کار و خەباتمان بەڕێوە برد، کارەکانمان لەسەر بنەمای ناساندنی فەرمان، دیلەکان و ئەو دیلانە بوون کە لە دەستی داعش ڕزگار کراون، ساڵیادی فەرمانمان بەم دروشمە پێشوازی لێ کرد، بەدروشمی"بۆ دادپەروەری و ئازادی تۆش ببە دەنگی دیلەکانی فەرمان".

 

"منداڵەکانیان لە فەڵەستین، لە لیبیا یان لە وڵاتێکی عەرەبین بەڵام ناونیشانیان دیار نییە"

ریهام حجۆ ئەو کارانەی باس کرد، کە لەم مانگ و نیوەدا تاژێ لە چوارچێوەی کەمپەینەکەدا ئەنجامی داون و وتی: لەم چوارچێوەیەدا سیمینار بەڕێوە چوو، هەروەها سەردانی بنەماڵەی دیلەکانمان کرد و لەگەڵ گەلێک لایەنیشدا کۆبوونەوە ئەنجام درا، لەو سەردان و کۆبوونەوەیانەدا خواستمان ڕای ئەوان و هەڵوێستیان وەربگرین، بۆ ئازادکردنی دیلەکان گەلێک ڕای جیاوازیان هەبوو، لەبەر ئەوەی هەندێک لە دیلەکان پەیوەندی بە بنەماڵەکانیانەوە دەکەن، بنەماڵەکانیان لە دۆخیان ئاگادارن، بەڵام تەنها بنەماڵەکان ناتوانن خۆیان بگەیەنن پێیان، هەندێک بنەماڵە وتیان زانیاریمان پێ گەیشتووە کە منداڵەکانمان لە فەڵەستین، لە لیبیا یان لە وڵاتێکی عەرەبین، بەڵام ناونیشانی ڕاستەوخۆ نییە کە بتوانی خۆت پێیان بگەیەنیت. زۆر جار خودی دیلەکانیش ناونیشانی ئەو شوێنەی تێیدان نازانن، لەم بابەتەدا دەوڵەتی عێراقیش هاوکار نییە و ئەو دەزگایانەشی هەیەن بۆ دیلەکان، ئامادە نیین ببنە هاوکار، ئەوەی زۆرترین جار ئێمە سەرقاڵ دەکات ئەوەیە؛ بەپێی ئەو زانیارییانەی لە بنەماڵەکانەوە وەریان دەگرین، دەتوانین چی بکەین؟

 

”هێشتا زۆرێک لە دیلەکان لەلایەن داعشەوە هەڕەشەیان لێدەکرێت'”

ریهام حجۆ سەرنجی خستەسەر یارییە پیسەکان کە لەسەر دیلەکان دەکرێن و وتی: دیسانەوە لەگەڵ ئەو دیلانەی کە لە دەستی داعش ڕزگار کراون، هەم ژن و هەم گەنجەکانیان، سەردان و کۆبوونەوەمان ئەنجام دا، گوێمان لێ گرتن و ڕایانمان وەرگرتن، کاتێک لەگەڵ دیلە ڕزگاربووەکاندا قسە دەکەیت، زۆرێک شتی نوێ دەدۆزیتەوە، زۆرێکیان هێشتا لەلایەن داعشەوە هەڕەشەیان لێدەکرێت، وەک دەزانرێت لە عێراق یاسای دیلەکان دەرچووە، بەپێی ئەم یاسایەیە پێویستە بەشێک لە داعشەکان دادایی بكرێن، بەڵام بۆ ئەمەش دەبێت دیلە ڕزگاربووەکان سکاڵایان لەسەر تۆمار بکەن، دەبێت دیلە ڕزگاربووەکان دانی پێدا بنێن و بڵێن ئەم کەسە داعشە بەڵام دیلەکان سکاڵایان لەسەر تۆمار ناکەن. لەبەر ئەوەی کاتێک سکاڵا تۆمار دەکەن، ناویان لە تۆمارەکاندا ئاشکرا دەبێت و داعش زۆر بە ئاسانی خۆی دەگەیەنێتە سەریان یان بنەماڵەکانیان و هەڕەشەیان لێ دەکات، هەر بۆیەش هەنگاوەکەمان بۆ دۆخێکی وەها بوو بە جۆرێک لە هۆشداری بۆ دیلەکان کە هەنگاوی دواوە نەنێن.

 

زۆرێک لە شاندو کۆمەڵە و دامەزراوە و هتد ئەو دیلانە وەک ڕیکلام بەکاردەهێنن

ریهام حجۆ ڕایگەیاند، کە زۆرێک لە شاند، کۆمەڵە، دەزگا و هتد، ئەو دیلانە وەک ڕیکلام بەکار دێنن و وتی:  ۆ نموونە ئەم دەزگایانە کۆنگرەیەک یان کۆنفرانسێک ساز دەکەن، ئەم دیلانە بە پارە دەبەن بۆ بەشداری لەم کۆبوونەوەیانەدا و قسەیان پێ دەکەن. تەنها شتی گشتیان پێ دەوترێت؛ چی بەسەر ئەواندا هاتووە، تاوانبارانی ئەم رووداوانە و هتد، باسی شتە گرنگەکان ناکەن، وەک تاژێ بەم هەنگاوە دمانەوێت خۆمان بگەیەنینە ئەو بەڵگە گرنگانەی کە بتوانین ئەنجامێکی باشیان لێ وەربگرین، بەم هەنگاوە هەتا ئاستێک خۆمان گەیاندە دیلە ڕزگاربووەکان و خواستمان هاوکاریان بین، بەم هەنگاوە زۆرهێکیان لەوان زۆر شادمان بوون بەڵام مخابن زۆرێکی تر لەو دیلە ڕزگاربووانەش لە ترسا ناتوانن ڕاستییەکان دەرببڕن.

 

”ئەم کەمپەینە ووە هۆی ئەوەی بچینە ناو ژیانی دیلەکانەوە”

ریهان حجۆ باسی لەو کار و خەباتانە کرد کە لە چوارچێوەی ئەم هەنگاوەدا ئەنجامی داون و وتی: ئەم هەنگاوە بووە هۆی ئەوەی بچینە ناو ژیانی دیلەکانەوە, دواجار لە ٥ی ئەیلوولدا ڕاوێژکارییەکیان ساز کرد, ئامانجی ئەم ڕاوێژکارییە ئەوە بوو کە دۆخی دیلەکان، سیاسەتی لەسەریان، کاریگەریی دەروونیی فەرمان لەسەر کۆمەڵگەی ئێزدی گفتوگۆ بکرێت، دیلە ڕزگاربووەکانیش بەشداری ئەم ڕاوێژکارییە بوون، بنەماڵەی دیلەکانیش هەروەها، دیسانەوە زۆرێک چالاکوانیش لە شنگال کار و خەبات بەڕێوە دەبەن و بەشداری ئەم ڕاوێژکارییە بوون، بە گفتوگۆ و دروستکردنی ڕۆژەڤ ڕاوێژکارییەکی سەرکەوتوو بوو، لەوانەیە ئەوەندەی داوا دەکرێت نەبێت بەڵام لە ئاستێکدا باش بوو، هاوکات ئەم هەنگاوەی ئێمە لە ئاستی عێراقیشدا ڕۆڵی گێڕا، نزیکەی ٤٠ شاند، کۆمەڵەی ژنان و کولتووری بۆ ئەم هەنگاوە پشتگیریی خۆیان دەربڕی، دیسانەوە زۆرێک چالاکوان و کەسایەتیی مەدەنییش پشتگیریی خۆیان دەربڕی، ئەمەش شتێکی گرنگ بوو، ئەم کمپینەی ئێمە لە ئاستی عێراقیشدا ڕۆژەڤی دروست کرد، پاش ماوەیەک لە چوارچێوەی ئەم هەنگاوەدا لە باشووری کوردستان و لە بەغداش هەندێک چالاکی بەڕێوە دەچن، ئامانجمان ئەوەیە لە کۆتایی ئەم هەنگاوەدا هەندێک بڕیار دەربکەین، بۆ ناساندنی فەرمانی ئێزدییەکان هەندێک فشاری نێونەتەوەیی دروست بکەین بۆ ئەوەی دیلەکانیش بگەنە مافیان.

 

”زۆرێک یاری لەسەر دیلەکان دەکرێت”

ریهام حجۆ ئەوەی خستە ڕوو کە سیاسەتێکی زۆر پیس لەسەر دیلەکان دەکرێت، هەموو کەسێک دیلە ڕزگاربووەکان لە بەرژەوەندیی خۆیدا بەکار دێنێت و وتی: زۆرێک پلان و یاری لەسەر ئەم دیلانە دەکرێت، ئەمڕۆ ئەگەر سەیری بکەین، لە ٩٠٪ی دیلە ڕزگاربووەکان لە دەرەوەی شنگال دەژین، دەوڵەتانی وەک کەنەدا، هۆڵەندا و سوید زۆرترین دیلەکانی ڕزگاربوو دەپارێزن، بەڵام کاتێک مرۆڤ سەیری ئەم دەوڵەتانە دەکات؛ بۆ دووبارە ئاوەدانکردنەوەی شنگال، بۆ باشترکردنی دۆخی دیلەکان شتێکیان بۆ شنگال نەکردووە. لە جیاتی ئەوەی دیلە ڕزگاربووەکان بەرنە ئەورووپا و لە خاک، زمان، کولتوور، باوەڕ و لە ناسنامەکەیان دوور بخەنەوە، دەتوانن پێویستییەکانیان لە شنگال دابین بکەن.

 

”لە هه‌موو پلانێکی تاژێدا دیلەکان هەبوون”

ریهام حجۆ دیاری کرد، کە دیلەکان ڕووبەڕووی زۆرێک دۆخی نەخوازراو بوونەتەوە و وتی: دەزانین ئەم کەسانە لە گەورەترین ئازاردا ژیاون، ڕووبەڕووی دەستدرێژی و دڕندەیییەکی زۆر گەورە بوونەتەوە، بەڵام ئەو دۆخە دەروونییەی ئەوانی تێیدان، بە دەرخستنی ئەم کەسانە بۆ دەرەوەی وڵات تێپەڕ نابێت، تێپەڕبوونی ئەم دۆخە دەروونییە تەنها لەسەر خاکی خۆی و بە ڕێگەی تەندروست، گرنگیدانێکی گەورە دروست دەبێت، ئامانجی هەنگاوەکەمان یەکێکیش لەمانە؛ بەم شێوەیە سیاسەتی چۆڵکردنی شنگال قبوڵ ناکەین، بەم پلان و یارییانەی دەیانەوێت دیلە ڕزگاربووەکان دژی ناسنامە، بوون و دۆزی ئێزدییەکان بەکار بێنن، لەبەر ئەوەی بەم شێوەیە مەترسییە گەورەکانمان بینی و خواستمان لەسەر بنەمای ئەم مەترسییانە هەنگاو بنێین، ئەم هەنگاوەش بەشێک بوو لێی، لەبەر ئەوەی زۆر جار بابەتی دیلەکان تەنها لە ٣ی ئابدا باس دەکرا، بەڵام ئێمە وەک تاژێ لە هه‌موو پلانهکانماندا دیلەکان هەبوون، لەگەڵ ئەوەشدا دەبینرا کە هەندێک بەش تەنها لە کاتی کۆنگرە، کۆنفرانس، ڕاوێژکارییەکاندا قسەیان پێ دەکردن، تەنها لەو کاتانەدا دیلەکان دەكەوتنە یادیان.

 

ریهان حجۆ باسی لە زیادبوونی هێزە سەربازییەکانی عێراق کرد کە لە شنگال ڕووی داوە و وتی: دوای ٣ی ئابی ٢٠٢٦ شنگال کەوتە ناو دۆخێکی نائاساییەوە گەل لە ناو ئارامیدا بوو، شتێک نەبوو. بەڵام لە ناکاو سوپای عێراق لە هەموو شوێنێکی شنگال بڵاو بووەوە، هەم ژمارەی سەربازەکانیان لە بازگە هەبووەکاندا زیاد کرد و هەمیش ژمارەی خاڵە پشکنیەنەکانیان زیاد کرد، ئەمە خۆی مەترسییەک لە ناو کۆمەڵگەدا دروست دەکات، بیهێنە بەر چاو، بەیانییەک هەڵدەستن و هەموو شتێک گۆڕاوە، مرۆڤە مەدەنییەکانیش پرسیار دەکەن، ئایا شتێک ڕووی داوە کە ئەم هەموو هێزەیان زیاد کردووە؟ ئایا داعش هێرش دەکات؟ ئایا سوپا و یەبەشە شەڕ دەکەن؟ ئەم زیادبوونە لە مێشکی کۆمەڵگەدا گەلێک پرسیار دروست دەکات.

 

"بابەتی پاراستن بابەتی سەرەکییە”

لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: کۆمەڵگەکەمان لە فەرمان وانەی وەرگرتووە، بابەتی پاراستن بابەتی سەرەکییە، ئیتر کۆمەڵگە پاراستنی خۆی ناخاتە سەر پشتی هیچ کەسێک، متمانەی کۆمەڵگەی ئێزدی بە هیچ هێزێک نییە کە شنگالی نەبێت، لە کۆمەڵگە و منداڵەکانی نەبێت، لەبەر ئەوەی لە فەرماندا بینیمان، هەزاران سەرباز هەبوون، بەڵام کاتێک فەرمان ڕووی دا کەس خاوەندارێتی لە شنگال نەکرد، بۆ ئەوەش لە بابەتی پاراستندا تا ئێستا کۆمەڵگە نازانێت دەوڵەتی عێراق دەیەوێت چی بکات، کۆمەڵگە ئەوەی نییە شەڕێک هەڵگیرسێت، لەبەر ئەوەی ئیتر ئەم کۆمەڵگەیە ناتوانێت شەڕێکی تر هەڵبگرێت، بەڵام ئەوەش نییە کە تەسلیم ببێت، کۆمەڵگە ببێتە دیلی دەوڵەت، هێزەکانی پاراستنی ئێزدییەکان هەن، ئەگەر لە تەسلیمی عێراقدا تەنها هێزە سەربازییە ناڕسمییەکان هەبوبان مافی حوکمەت هەبوو بڵێت، تەنها لە شنگالدا هێزەکانی پاراستن لە ژێر فەرمان و راسپاردەی مندا نیین، هێزە ناڕسمییەکانی تێدایە، بەڵام دەزانین کە لە باشووری کوردستانەوە بگرە تا بەسرا سنوورەکانی عێراق لە دەستی کۆمەڵی جیاوازدان، هەر کۆمەڵێک شوێنێکی گرتووە، دوای بڕیاری کۆکردنەوەی چەکەکان ئەم هێزانە ناڕەزایەتییان دەربڕی و وتیان ئێمە چەک و ئیرادەی خۆمان تەسلیم ناکەین، هەر هێزێکیش پاساوەکانی خۆی دەهێنێتە زمان،  پاساوی هیچ کەسێک ئەوەندەی ئێمە واتادار نییە، ئێمە وەک کۆمەڵگەی ئێزدی ڕیووبەڕووی فەرمانێک بووینەتەوە، مافی خۆپاراستن و خۆبەڕێوەبردنمان هەیە.