ڕۆژانە
-
لە ڕانیە ڕێز لە ڕۆژنامەنووسان گیراو چرایان پێشکەش کرا
بە بۆنەی ساڵڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردی ڕۆژنامەنووسانی ڕانیە ڕێز لێنانیان پێدرا.
-
ڕۆژی منداڵان؛ نهێنییەکی سەرسوڕهێنەر لە تورکیا لە نێوان ماتەمینی و توڕەیی
لەزۆرێک لەوڵاتانی جیهان نمایشی ڕۆژی منداڵان زۆر بەڕێوەدەچێت، بەڵام ڕاستی تورکیا زۆر جیاوازە لەئاهەنگەکان، ئەو وڵاتە لەبری ئاهەنگ گێڕان ماتەمینی و تووڕەیی بێکۆتا بەخۆوە دەبینێت.
-
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کۆتایی هاتنی هەڵمەتەکەی لە کامپی هۆل ڕادەگەیەنن
فەرماندەیی گشتی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کۆتایی هاتنی ئەو هەڵمەتە ئاسایشیانە ڕادەگەیەنێت کە لە کامپی هۆل دەستی پێکردووە.
-
بۆ بیرهێنانەوەی ڕۆژنامەگەری کوردی سیمینارێک بۆ ژنانی فەیلی ڕێکخرا
سیمینارێکی بیرهێنانەوە و ڕێزلێنان بۆ ژنانی فەیلی ڕێکخرا، بەشداربووان جەختیان لە گرنگی ئاڵوگۆڕی بیروبۆچون و هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان لە پرسەکانی ژنان، ڕۆڵی کارایان لە بوارە جیاجیاکاندا کردەوە.
-
بڕوانامەی ڕێزلێنان بە “ئاژانسی نوژنها و ژن تیڤی” بەخشرا
لە یادی ١٢٧هەمین ساڵڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردی، لە پایی کار و چالاکییە میدییایەکان، لەسەر پرسی ژنان، ڕێزلینان بە“ ئاژانسی نوژنها و ژن تیڤی”، بەخشرا
-
"ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردیی بۆنەیەکە بۆ نوێکردنەوەی بەڵێنمان، لەسەرڕێی نوژیان ئەرهانین"
ژنانی ئێزدی پیرۆزبایی ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردییان کردو وتیان: ئێمە ئێستا بە شوێنپێی نوژیان ئەرهان کار و چالاکییەکانمان ئەنجام دەدەین.
-
مەترسییەکی نزیک لە پشتگوێخستنی فایلی داعش لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە
ئەو هەڵمەتە ئاسایشەی لە کامپی هۆل دەستیپێکردووە، ئامانجی ڕێگریکردنە لە بڵاوبوونەوەی ئایدۆلۆژیای داعش و سنووردارکردنی چالاکییەکانی، بەو پێیەی شانەکان پێشهاتەکانی ناوچەکە دەقۆزنەوە بۆ خۆڕێکخستنەوە.
-
خەڵاتی چڵە نێرگز لەسلێمانی دابەشکرا
بەبۆنەی ١٢٧هەمین ساڵڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردیی، مەڕاسیمێکی تایبەت لە سلێمانی ئەنجامدرا و تێیدا خەڵاتی چڵەنێرگز بەخشرایە چەند ڕۆژنامەنووس و دەزگایەکی ڕاگەیاندن.
-
ڕۆژنامەنووسێکی سودانی دەستگیرکرا و ڕێگری لێکرا شارەکەی بەجێبهێڵێت
سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی سودان پشتڕاستی کردەوە، دەسەڵاتدارانی سەربازی لە شاری کەسالە لە ڕۆژهەڵاتی سودان، ئیمتیسال عەبدولفازیل، ڕۆژنامەنووسی ڕۆژنامەی 'جەریدە' یان دەستگیرکردووە، ماوەی سێ ڕۆژ لە دەستبەسەریدا ڕایانگرتووە.
-
ژنێکی ئەفغانی وەک یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دیاریكرا
ژنێکی ئەمریکی بە ڕەگەز ئەفغانی بە ناوی ماری کەبیر سیراج بیشاپینگ وەک یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ئەفغانستان دەستنیشان کرا.
-
"ڕۆلی ژنانی ڕۆژنامەنووس هەیە بەڵام دەبێت زیاتر بێت"
لە ۱۲۷ ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردی قایمقامی تەقتەق و بەشی ڕۆشنبیری و هونەری لەبەرامبەر ڕایکردنی کارەکانیان بەشێوەیەکی بەرپرسانە، خەڵاتی ڕێزلێنانیان بەخشیە پەیامنێرو ڕۆژنامەنووسان.
-
لە سلێمانی ٥٤ ڕۆژنامەنووس و ڕاگەیاندنکار خەڵاتی ڕێزلێنانیان پێبەخشرا
لەساڵڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردیدا، ڕێکخراوی شار بۆگەشەپێدانی مرۆیی خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشیە ٥٤ ڕۆژنامەنووس و ڕاگەیاندنکار.
-
لە کۆیە ڕۆژنامەنووسانی ژن ڕێزلێنانیان پێشكەشكرا
بەبۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردی, ڕۆژنامەنووسانی ژنی کۆیە ڕێزلێنانیان پێبەخشرا.
-
لە ڕۆژنامەی کوردستانەوە تا ئەمڕۆ؛ پێداگری لەسەر ڕاستیەکان هەڵبژاردنە
هاوکات لەگەڵ ڕۆژی ڕۆژنامەنووسانی کورد، ژنە ڕۆژنامەنووسان جەختیان لە پابەندبوونیان بە میراسی مێژوویی و خەبات بۆ ڕاستی کردەوە،لە شوێن پێی گوربەتلی ئارسۆز، شیلان ئاراس...زانیاریمان زیاد کردووە، ئیرادەی خۆمان ئاراستە کردووە بۆ ئاشکراکردنی ڕاستیەکان.
-
لەسلێمانی پانێڵێک بەناونیشانی ''گۆڕانی کەش و هەوا و کاریگەری لەسەر تاوان'' ڕێکخرا
لەڕۆژی جیهانی زەوی، لەپەیمانگای بڕایت، بەئامادەبوونی ژمارەیەک پسپۆڕی بواری کەش و هەوا و تاوان پانێڵک لەسەر گۆڕانکاریەکانی کەش وهەوا ئەنجامدرا.
-
یەرەژە ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردی پیرۆز کرد
یەرەژە پەیوەست بە ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا بەڵێنی بەردەوامیدان بە تێکۆشانی حەقیقەت و ڕەواندنەوەی تاریکی دووپات کردەوە.
-
ئاسایشی لەبیرکراو؛ قسەی ناشرین بەرامبەر خوێندکارێکی زانکۆی بەهەشتی لە ڕێگای خەوگە دەکرێت
هێرش و دزی کردن کچە خوێندکارێک لە زانکۆی بەهەشتی لە نزیک خەوگەکان، نیگەرانییەکانی سەبارەت بە پارێزراوی خوێندکارەکان دروستکردووە و جارێکی دیکەش نەبوونی ڕووناکییەکی گونجاو و کامێرای شارەکان وەڵامدانەوەی دەسەڵاتداران بۆ ئەم دۆخە ئاڵۆزتر کردووە.
-
لە یادی ١٢٧ەمین ساڵیادی ڕۆژنامەگەری کوردی، خەڵاتی ڕێزلێنان بە دەزگا میدیایەکانی باشووری کوردستان بەخشرا
لە شاری سلێمانی، لە لایەن سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی، بە ئامادەبوونی ڕۆژنامەنووسان و میدیاکاران، پێشکەشکردنی چەندین چالاکی میدیایی، خەڵاتی ڕێزلێنان بە ٣٧ دەزگای میدیای باشووری کوردستان، لە ساڵڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردیدا، بەخشرا.
-
چالاکوان شەهناز تەباری دەستگیرکرا
دەوڵەتی ئێران شەهناز تەباری, چالاکوانی بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی ڕژێم" دەستبەسەر کرد.
-
سەنتەری میترۆ: لە هەرێم خواستی جێبەجێكردنی یاسای ڕۆژنامەنووسی نییە
سەنتەری میترۆ بەبۆنەی یادی ١٢٧ ساڵەی ڕۆژنامەگەریی کوردییەوە پیرۆزبایی لە ڕۆژنامە نووسان دەکات و ڕایدەگەیەنێت، تیرۆركردنی ڕۆژنامەنووسان بەبێ سزا تێپەڕبوون، ب لە هەرێم خواستی جێبەجێكردنی یاسای ڕۆژنامەنووسی نییە.