لە سلێمانی دواین ڕووداو و پێشهاتەکانی ڕۆژئاوای کوردساتان و سووریا خرایەڕوو

کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە لایەن بەرەی پشتیوانی لە ڕۆژئاوای کوردستان، کە سەبارەت بەدواین ڕووداو و پێشهاتەکانی ڕۆژئاوای کوردساتان و سووریا، ئەنجامدرا.

سلێمانی

 

 لە نوێنەرایەتی خۆبەڕیوەبەری لە شاری سلێمانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی سەبارەت بەدواین ڕوودا و پێشهاتەکانی ڕۆژئاوای کوردساتان و سووریا، بە ئامادەبوونی ئەندامانی پشتیوانی بەرەی گەل لە ڕۆژئاوای کوردستان، چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسان ،  ئەنجامدرا.


بەختیار مستەفا، ئەندامی بەرەی پشتیوانی لە ڕۆژئاوای کوردستان وتی: ئێمە لەسەرەتای پڕۆسەی کاتی سووریاو ئاشتی لە ڕۆژئاوای کوردستان پشتیوانبووین، شەڕ هەمووکات زەرەر بە مرۆڤەکان دەگەیەنێت، ئێمە وەک بەرەی پشتیوانی بەرپەچی تەواوی هێرشەکان بۆسەر گەل لە ڕۆژئاوای کوردستان دەکەین بینیمان کە شەهید سیپانیان بە شێوازێکی دڕندانە شەهید کردو شانازیان پێوە دەکرد، پێویستە گەل و تەواوی نەتەوە جیاوازەکان بەئاشتی لە سووریایەکی نوێدا ژیان بکەن، گەل ئاشتی دەوێت پاشان زمانی دایک بۆ خوێندنگەکان بگەڕێتەوە ناو خوێندنگەکان، ئێمە پلەبەندیمان لەنێوان هاوڵاتیاندا ناوێت، بەڵکو یەکسانیمان بە گوێرەی مافەکانی مرۆڤ دەوێت، گەلی ڕۆژئاوای کوردستان تێکۆشان لە پێناو مافەکانی دەکات بەرپەچی تەواوی هێرشەکان بۆسەر کورد دەداتەوە، ئێمەش پشتیوانی لە گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان دەکەین و بەردەوام دەبین لە پشتیوانیان. 

 

ڕووبار ئەحمەد، ئەندامی بەرەی پشتیوانی لە ڕۆژئاوای کوردستان، ئاماژەی بە کۆنگرەیپشتیوانی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دا،  وتی: بەرەی پشتیوانی و نوێنەرایەتی خۆسەر لە باشووری کوردستان، هەڵستاین بە ئەنجامدانی کۆنگرەیەک بۆ ئەو بارودۆخانەی لە ڕۆژئاوای کوردستان بۆ کوردان لە ناوچەکەدا ڕوویداوە، پێشێلکارییەکانی حکومەتی کاتی سووریا بەرامبەر کورد و نەتەوە جیاوازەکانی سووریا، لە ئێستاداهێرشەکانیان بۆسەر گەلی کورد بەردەوامە، وەک بیندرا شەڕڤانێکی کورد شەهید کرا، ئەو چالاکییەی لە  زیندانەکانی کۆبانێ ئەنجامدرا دەنگدانەوەی گەورەی لەدوای خۆی بەجێهێشت، سەرەڕای ڕێککەوتنەکان لەنێوان کوردو هێزەکانیبکاتی سووریا، بەڵام هێزەکانی کاتی سووریا دەقی ڕێکەوتنامەکانیان پێشێل کردووە، لە دەقەکاندا مافی خوێندن بە زمانی کوردی بۆ کورد هەیە، بەڵام کاتێک باسی لێدەکرێت بە ڕێژەیەکی کەم مافی خوێندنی کوردی بە کوردەکان دەدەن، ئێمە ئەمڕۆ ئیدانەی تەواوی ئەو پێشێلکاریانە دەکەن.


لە کۆتایی قسەکانیدا وتیشی: حکومەتی کاتی سووریا دیارە دەیەوێت ئەو فکرە داعشییەی بەسەر گەلی کوردا بسەپێنێت، بەڵام کورد ئەو فکرە داعشییە قبوڵ ناکات، ئێمەش وەک بەرەی پشتیوانی گەل لە ڕۆژئاوای کوردستان پشتیوانی لە گەلی خۆمان دەکەین، داواکارین یاسا وەک خۆی جێبەجێ بکرێت،  تەواوی یاساو بەندەکانی ڕێککەوتن جێبەجێ بکرێت، گەل لەگەڵ ئاشتیدایە نەک جەنگ، بۆیە پێویستە پابەندی بەندەکانی ڕێککەوتن ببن لەگەڵ گەلی کورددا، ئەمڕۆ ئێمە کۆنگرەمان کرد بەڵام لەگەڵ بارودۆخی کوردان لە ڕۆژئاوا چالاکییەکانمان گۆڕانکاری بەسەردا دێت.