ڕۆژانە
-

لە ئەفغانستان ڕێژەی گیان لەدەستدانی دایکان ڕوو لە زیادبوونە
سندوقی دانیشتوانی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری داوە کە ئەفغانستان یەکێکە لە بەرزترین ڕێژەی مردنی دایکان لە ناوچەی ئاسیا و زەریای هێمن، ئەمەش بەهۆی کەمی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان و سنووردارکردنی کۆمەڵایەتی.
-

لە مانگی ئاداردا ٢٩ ژن و دوو منداڵ لە باکووری کوردستان و تورکیا کوژراون
بە گوێرەی ئاماری ژن نیوز، لە باکووری کوردستان و تورکیا لە ماوەی مانگی ئاداردا لانی کەم ٢٩ ژن و دوو منداڵ لە ئەنجامی توندوتیژی کوژراون. لە هەمان کاتدا ٢٠ ژن و دوو منداڵی تریش بە شێوەی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.
-

ئێران سێدارەی زیاد کردووەو داوای بەپەلە ڕاگرتنی دەکرێت
کەمپینی "نا بۆ لەسێدارەدان، بەڵێ بۆ ژیانێکی ئازاد" بە خەمێکی قووڵ جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی زیندانییان لەلایەن ڕژێمی ئیرانەوە ئیدانە دەکات و داوا دەکات دانووستانەکانی دیپلۆماسی لەگەڵ ئێران بە مەرجی ڕاگرتنی سزای لەسێدارەدان ببەسترێنەوە.
-

بەرخۆدان قامیشلۆ: ئامانجمانە یەپەژە لە سووریایەکی نوێدا جێی دەستووری و یاسایی خۆی بگرێت
بەرخۆدان قامیشلۆ، بەڕێوەبەری کەتیبە لە یەپەژە دەڵێت: ئەو خۆناسینەی لەسەر بیرو فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆدا ناسیمان بووە هۆکاری بونیادنانی یەپەژە و جێگرتنی ژنان لە هێز ەسەربازییەکاندا.
-

کورد لە سووریا و ڕۆژئاوا ڕەگەزنامەی فەرمی بەدەستدەهێنێت
لە ئەنجامی خەباتێکی درێژخایەن، کورد ئێستا خەریکە ڕەگەزنامەی فەرمی بەدەستدەهێنێت. ژنانی کورد لە شاری حەسەکە جەختیان لەوە کردەوە کە پڕۆسەی تۆماری ڕەگەزنامە هەنگاوێکی ئەرێنییە بەڵام بۆ گەلی کورد، بەڵام پێویستە مافی کورد لە دەستووری سووریا بنووسرێتەوە.
-

بە درۆن هێرشکرایە سەر گوندێکی هەولێرو دوو کەس شەهید بوون
بە درۆن هێرشکرایە سەر گوندێکی ناوچەی زرارەتى لە سنووری پارێزگای هەولێرو دوو هاژین شەهید بوون کە دوو مندالیان هەیە.
-

ژنانی کۆیە: دوژمنان چاویان بە ئارامی کوردستان هەڵنایەت
لەماوەی جەنگی نیوان ئێران- ئەمریکاو ئیسرائیل، هەرێمی کوردستان بووەتە ئامانجی هێرشەکان و بە سەدان درۆن و موشەک زیانی گیانی و ماددی هەبووە، ژنانی شارۆچکەی کۆیە دەڵێن: ئەم جانگە کاریگەری نەرێنی دروست کردووەو دوژمنان چاویان بە ئارامی کوردستان هەڵنایەت.
-

ئەلماز ڕۆمی بوو بە هاوسەرۆکی شارەوانی کۆبانێ
ئەڵماز ڕۆمی، کە هاوسەرۆکی کۆمیتەی ئیکۆلۆژی شاری کۆبانێ بوو، پۆستی هاوسەرۆکی شارەوانی کۆبانێی وەرگرت.
-

ڕژێمی ئێران دوو ژنی دیکەی دەستبەسەر کرد
هەڵمەتی دەستبەسەرکردن و چەوساندنەوەی ژنان، لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە بەردەوامی هەیە و لەو چوارچێوەیەشدا، ئەمڕۆ دوو ژنی ئێران دەستبەسەر کران و گومان دەکرێت بۆ دانپێدانانی زۆرەملێ بخرێنە ژێر ئەشکەنجەوە.
-

لە هەڵەبجە چالاکییەکی ژینگەیی بەڕێوەچوو
لە هەڵەبجە بە دروشمی "لە منداڵێکەوە تاوەکو بەرپرسێک بەرپرسیارین لە ژینگە" چالاکی بەڕێوەچوو تێیدا ٣٠ پەیام خرانەڕوو.
-

سەقز لەژێر گەمارۆی سەربازییدایە
بە پێی تێبینی و ڕاپۆرتەکان، کەشوهەوای سەربازی سەقز لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئاڵۆزتر بووە، لەگەڵ زیادبوونی هێزی سەربازی و کۆنترۆڵی هاتوچۆ، نیگەرانییەکان لە دۆخی هاوڵاتییانیش زیادی کردووە.
-

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی: لە جیهاندا ٣٠٤ ملیۆن کۆچبەر هەن
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، لە سەرانسەری جیهاندا ٣٠٤ ملیۆن کۆچبەر هەن کە ڕووبەڕووی مەترسیی گەورەی تەندروستی دەبنەوەو وتی: سیستەمە تەندرووستییەکانی ئێستا ناتوانن وەڵامی پێویستییەکان بدەنەوە.
-

بنەماڵەی زیندانیانی قەزل هەزار نیگەرانن
چەند ڕۆژێک دوای ئەوەی پاسەوانەکان هەڵیانکوتایە سەر بەندی ٤ی زیندانی قەزڵ هەزار و گواستنەوەی چەند زیندانییەکی سیاسی بۆ ژووری تاکەکەسی، زانیاری لەسەر بارودۆخیان کەم بووە و تا ئێستاش بنەماڵەکانیان نازانن چارەنووسیان چی دەبێت.
-

سەباحەت تونجەل ئازاد کرا
سەباحەت تونجەل، چالاکوانی تەژەئا کە لە کاتی مەراسیمی پیرۆزبایی ٤ی نیسان ساڵڕۆژی لەدایک بوونی ڕێبەر ئاپۆ دەستبەسەر کرابوو، ئازاد کرا.
-

لە سێبەری جەنگدا: ڕاستی بازاڕی ڕەش
هەرچەندە دەسەڵاتدارانی فەرمی دەڵێن هیچ کێشەیەک لە دابینکردنی دەرمان و خوێن بۆ تووشبووانی تالاسیمیا نییە، بەڵام ئەو ڕاپۆرتانەی کە ڕەنگدانەوەی بارودۆخی شەڕن، ئاماژەن بۆ کەمیی بەربڵاوی دەرمان و بوونی بازاڕی ڕەش.
-

ئێران مرۆڤەکان وەک قەڵغان بەکاردەهێنێت
هەرچەندە زیاتر لە مانگێک بەسەر دەستپێکردنی شەڕدا تێپەڕیوە، بەڵام پرسیارە بنەڕەتییەکە بێ وەڵام ماوەتەوە؛ ئایا مووشەکی بیانی، یان سیاسەتی دەوڵەت کە ژیانی مەدەنی دەکاتە بەشێک لە شەڕ گەورەترین مەترسیە بۆ سەر گەلی ئێران؟
-

چالاکی ئێشکگری مەخموور بە بڕیاردارییەکی گەورەوە بەردەوامە
چالاکی ئێشکگری لە کامپی پەنابەرانی مەخموور کە بۆ دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکردبوو، لە ڕۆژی ٩٩٠دا بەردەوامە و گروپی ١٩٢ دەستیان بە چالاکییەکە کرد.
-

شەڕ و ژن؛ کۆچی زۆرەملێ دژی کەرامەتی مرۆڤە
گوڵشەن کورت، هاوسەرۆکی دەم پارتی لە وان ڕایگەیاند، ژنان و منداڵان ئەوانەن کە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە بە دەرئەنجامە سەختەکانی کۆچی زۆرەملێ کە بەهۆی شەڕەکانەوە دروست دەبێت، پێشێلکردنی مافەکان لە هەموو قۆناغێک قووڵتر بووەتەوە.
-

ڕژێمی ئێران لە سێ ڕۆژدا ١٧٤ کەسی دەستبەسەر کردووە
دەستبەسەرکردنی هاولاتیان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە چڕتر کراوەتەوەو لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا ١٧٤ کەس دەستبەسەر کراون.
-

دەزگای ژنانی مەخموور٤ی نیسانی پیرۆز کرد
دەزگای شەهید شەڤین مەخموور بە بۆنەی ١٨یەمین فێستیڤاڵی ٤ی نیسان، چالاکییەکی فڕینی کۆلارەی بۆ منداڵانی کامپی پەنابەرانی مەخموور ڕێکخست.