ڕۆژانە
-

گەریلاکانی پژاک ڕۆژبوونی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان دامەزراندنی پژاکیان پیرۆز کرد
گەریلاکانی پژاک لە چیا سەرکەشەکانی کوردستانەوە، بە چاندنی ژمارەیەکی زۆر لە نەمام، ٤ی نیسان، ڕۆژبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ساڵیادی دامەزراندنی پژاکیان پیرۆز کرد.
-

ڕاپۆرتی مەکەگە: پێنج ڕۆژنامەنووس زیندانی کراون
کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی ژنانی میزۆپۆتامیا "مەکەگە" لە ڕاپۆرتی مانگی ئاداردا، ئاشکرای کردووە پێشێلکارییە جۆرارجۆرەکان بەرانبەر ڕۆژنامەوانان لە تورکیا بەردەوامە و پێنج ڕۆژنامەنووس لە زینداندان.
-

لافاوێکی کوشندە: کارەساتی سروشتی یان قەیرانی بەڕێوەبەری ئەفغانستان؟
لەگەڵ هەر بارانێک ئەفغانستان جارێکی تر لە ماتەمینیدایە، بەڵام پرسیارەکە هەر دەمێنێتەوە: ئایا سروشتە کە کوشتن دەکات، یان خەمساردی و نەبوونی بەڕێوەبەرییە؟
-

دوو ڕێکخراوی مافی مرۆڤ داوای ڕاگرتنی سێدارە لەلایەن ڕژێمی ئێران دەکەن
هیومان ڕایتس ۆوچ و تۆڕی مافەکانی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستانهۆشداری لە بارودۆخی هەزاران هاوڵاتیی دەستبەسەرکراو و زیندانییانیی سیاسی دەدەن و داوای ڕاگرتنی سزای لەسێدارەدان و ئازادکردنی زیندانییان دەکەن.
-

لە پەرتوکێکدا چیرۆکی بەرخۆدان و ڕزگاری ژنان لە ڕێگەی مۆسیقاوە
پەرتوکەکەی پاولا ڕینگەر، لە ڕێگەی گۆرانیی هونەرمەندان لە یۆکۆ ئۆنۆوە تا نینا سیمۆن، چیرۆکی بەرخۆدان و ڕزگاری ژنان لە ڕێگەی مۆسیقاوە بە زمانێکی بەهێز و لە هەمان کاتدا سادە دەگێڕێتەوە.
-

دەرهێنەرێکی سودانی خەڵاتی باشترین فیلمی لە فێستیڤاڵی فیلمی لۆکسۆری ئەفریقا بەدەستهێنا
فیلمی سودانی "شاژنی پەموو" لە دەرهێنانی دەرهێنەر سۆزانا میرغانی بەردەوامە لە سەرکەوتنەکانی، خەڵاتی لیژنەی دادوەری لە فێستیڤاڵی فیلمی لوکسۆری ئەفریقای بەدەستهێنا.
-

سەدان نامە و داواکارییەک - بەشی دووەم
لەو سەدان نامەیەدا کە نووسراون، تەنها یەک داواکاری هەیە، لە هەموو نامەکاندا ڕستەی وەک “دەمەوێت ڕێبەر ئاپۆ ببینم”، “دەمەوێت ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بێت و بێتە شنگال”، “لە خەودا تۆم بینی کە دێیتە چیای شنگال" هەن.
-

هەڵمەتێکی نوێ لە لایەن تەژەکە-ئەوروپا: کاتی بونیادنانی کۆمەڵگەی کۆمیناڵە
لە شاری زیوریخی سویسرا تەڤگەری ژنانی کوردی ئەوروپا "تەژەکە-ئەوروپا" بە دروشمی "بێ ئێمە ئاشتی ناکرێت" کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی ژنانی سازکرد و بە ڕاگەیەندراوێک هەڵمەتێکی نوێی دەستپێکرد.
-

دێرین خدر: یەکڕیزیی نەتەوەیی و ئیرادەی ژنان و گەنجان قەڵایەکی پۆڵایینە بەرامبەر هەڕەشەکان
دێرین خدر، چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی و مافەکانی ژنان، جەخت لەوەدەکاتەوە کە هۆشیاریی نەتەوەیی و یەکدەنگیی شەقام، تاکە ڕێگەی کاریگەرن بۆ پووچەڵکردنەوەی ئەو پیلانانەی دژی دەستکەوتەکانی گەلی کورد دەگێڕدرێن، ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی کە ژنان لێی بەرپرسن.
-

ڕژێمی ئێران سزای زیندانیی بەسەر چالاکوانێکدا سەپاند
سپیدە قولیان، چالاکوان لەلایەن دادگای ئێرانەوە بەهۆی چالاکییەکانییەوە بە زیندانییکردن سزا درا.
-

ڵە قامیشلۆ ٤ی نیسان بە مەراسیمێکی سەربازی بەرز ڕاگیرا
کۆنگرەی ستار بە بۆنەی ٤ی نیسان، ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ١٤ ساڵەی دامەزراندنی یەپەژە، لە شاری قامیشلۆ ئاهەنگێکی سازکرد.
-

گەریلاکانی ئازادیی لە چیاکان بە ئاهەنگێک ٤ـی نیسانیان پیرۆز کرد
گەریلاکانی یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵات "یەرەکە" هێزەکانی پاراستنی ژنان "هەپەژە"، ئەندامانی پژاک و کژار، بە بۆنەی ڕۆژبوونی ڕێبەر و ٢٢ـیەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان "پژاک" بە ئاهەنگێک، ٤ـی نیسانیان پیرۆز کرد.
-

لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە ٤ ژن دەستبەسەرکران
ڕێکخراوی هەرانا ئاشکرایکرد، چوار ژن لە شارەکانی ئێران لەلایەن هێزە سەرکوتکارەکانی ڕژێم دەستبەسەر کراون.
-

پاژک: لە دایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ لە دایکبوونی مرۆڤی ئازادە
پاژک ڕۆژبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی پیرۆزکرد و وتی: ڕێبەر ئاپۆ ناوکی بەها ناوخۆیی و جیهانییەکانە؛ نوێنەری ناسنامە، کەسێتی و ڕێبەرێتی گەردوونییە. ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ ڕۆژبوونی مرۆڤی ئازادە.
-

ژیانی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە ڕێگەی ڕۆمانی گرافیکی "ئازادی سەردەکەوێت" دەخرێتەڕوو
بەبۆنەی یادی لەدایک بوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ڕۆمانی گرافیکی بەناونیشانی "ئازادی سەردەکەوێت" هەم ژیانی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و هەم دیدگاکانی بۆ پرسی کورد بە وشەیەکی سادە باس دەکات.
-

ئەنجومەنی عشتار بەبۆنەی فێستیڤاڵی ٤ی نیسان ئاهەنگی پیرۆزبایی ڕێکخست
ئەنجومەنی عشتار بەبۆنەی ١٨یەمین فێستیڤاڵی ٤ی نیسان، لە کامپی پەنابەرانی مەخموور ئاهەنگێکی پیرۆزباییەکی سازکرد.
-

کاروانی دووەم بەرەو عەفرین دەگەڕێنەوە
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کاروانی دووەمی کۆجبەرانی عەفرین لە قامیشلۆ بەرەو عەفرین بەڕێکەوت، کاروانەکە لە ٢٠٠ خێزان پێکهاتووە و بە درێژایی ڕێگای نێودەوڵەتی M4 دەڕۆن و دەگەنە عەفرین.
-

ژنانی ئێزدی: دەمانەوێت ڕێبەر ئاپۆ لە شنگال ببینین! بەشی یەکەم
ژنانی ئێزدی دانیشتووی شاری شنگال لە نامەکانیاندا بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئاماژەیان بەوەکرد، بە هاتنی شەڕڤانانی ئزادی بۆ شنگال، دەرفەتی ناسینی بیر و فەلسەفەی ڕێبەریان بۆ ڕەخساوە
-

ڕووبار مەجید: پەروەردەی تاک و ئازادی ژن جەوهەریترین خاڵی تێزەکانی ڕێبەرە
پەروەردە لە باشووری کوردستان وەک چەمکێکی فەلسەفی و کۆمەڵایەتی لە نێوان میراسی سیستەمە ناوەندگەرەکان و مۆدێلە کلاسیکییەکاندا ڕووبەڕووی قەیرانی ناسنامە بووەتەوە، لێرەدا تێزە فەلسەفییەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وەک ڕێگەچارەسەرییەک دێتە پێشەوە.
-

لە بناری قەدیل بە چاندنی سەدان نەمام و مەراسیمێکی جەماوەری یادی ٤ی نیسان بەرز ڕاگیرا
لە بناری قەندیل بە چالاکی جۆراوجۆرو چاندنی ٥٧٧ نەمام یادی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرایەوە.