بەشداربووانی "سێشەممانی نا بۆ لەسێدارەدان": تا ئێستا ئاگری ناڕەزایەتی نەکوژاوەتەوە، بەڵکو وەک "ئاگرێک لە ژێر خۆڵەمێش"دا ماوەتەوە

کەمپەینی "سێشەممانی نا بۆ لەسێدارەدان" لە ١٣٨هەمین هەفتەیدا بە مانگرتنی زیندانییان لە ئێران بەڕێوەچوو، هاوکات لەگەڵ پەرەسەندنی لەسێدارەدانەکان و بەردەوامیی پاڵپشتییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان بۆ ڕاگرتنی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ.

ناوەندی هەواڵ

 

کەمپەینی "سێشەممانی نا بۆ لەسێدارەدان" هەوڵدەدات لەڕێگەی ناڕەزایەتی هەفتانە و مانگرتنی زیندانەکانەوە پرسی لەسێدارەدان لە پێشەنگی نیگەرانییەکانی مافی مرۆڤدا بهێڵێتەوە، ئامانجیشی فشارخستنە بۆ ڕاگرتنی لەسێدارەدانەکان و ئاشکراکردنی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ و کۆکردنەوەی دژایەتی نێودەوڵەتی بۆ سزای لەسێدارەدان و سیاسەتە سەرکوتگەرەکانی ئێران.

 

کەمپەینی "سێشەممانی نا بۆ لەسێدارەدان" بۆ ١٣٨هەمین هەفتەی لەسەریەک درێژە بە چالاکییە ناڕەزایەتییەکانی خۆی دەدات و جەخت لەسەر بەردەوامی مانگرتنی هەفتانە لە دەیان زیندانەکانی ئێران دەکاتەوە، ئەم چالاکییە ئامانجی ئەوەیە کە پرسی لەسێدارەدانەکان لە پێشەنگی نیگەرانییەکانی مافی مرۆڤدا بمێنێتەوە، بە تایبەت کە هاوکاتە لەگەڵ ساڵڕۆژی شۆڕشی گەلان و بەردەوامی جێبەجێکردنی لەسێدارەدانەکان لە ئێران.

 

بەشداربووانی کەمپەینی "سێشەممانی نا بۆ لەسێدارەدان" ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە و بەردەوامیی بزووتنەوەی ناڕەزایەتی خۆیان دووپاتکردەوە، وتیان چوارەمین ساڵڕۆژی خۆپیشاندانەکانی ساڵی ٢٠٢٢ کە دوای کوشتنی ژینا ئەمینی سەریهەڵدا، نوێنەرایەتی ساتێک دەکات بۆ یادکردنەوەی زیانبەرکەوتووانی ئەو شۆڕشە، بەتایبەتی ئەو ژنانەی کە سەرکردایەتی ناڕەزایەتییەکانیان کردووە، هەروەها ئاماژەیان بەوە کرد کە ناوی نزیکەی ٧٠٠ خۆپیشاندەر کە بە دەستی هێزەکانی ڕژێم کوژراون، بڵاوکراوەتەوە.

 

لە ڕاگەیاندراوەکەدا، جەخت لەوە کراوەتەوە، کە ئاگری ئەو ناڕەزایەتیانە نەکوژاوەتەوە، بەڵکو لە خۆڵەمێشدا ماونەتەوە و لە مانگی کانوونی دووەمی ڕابردوودا سەرلەنوێ هەڵگیرساونەتەوە و تا گەیشتن بە ئامانجە ڕاگەیاندراوەکانیان کە بریتین لە ئازادی و یەکسانی و دیموکراسی و دامەزراندنی سەروەری گەلان بەردەوام دەبێت.

 

ئاماژە بەوە کراوە، کە ڕژێمی ئێران کە بە "سیستەمێکی سەدەی ناوەڕاست کە گەل دەچەوسێنێتەوە بۆ ئەوەی مانەوەی خۆی مسۆگەر بکات" پێناسەی کردووە، لەم هەفتەیەدا بەردەوام بووە لە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان لە دژی ژمارەیەک زیندانی، هەروەها ژمارەی ئەوانەی لە سەرەتای مانگەوە لە سێدارە دراون لانیکەم گەیشتووەتە ٦١ کەس.

 

ڕوونیکردەوە، عەلی ڕەزا سیپاهی، یەکێک لەو کەسانەی کە لە دۆسیەی مەیدان عەلی خانی دەستگیرکراون و سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە، گواستراوەتەوە بۆ ژووری تاکەکەسی، هاوکات دادگاییکردنەوەی زیندانی سیاسی ئەرغەڤان فەلاحی، کە لە زیندانی ئێڤین سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە، ڕەتکراوەتەوە، جگە لەوەش سزای نوێی لەسێدارەدان بەسەر دوو دەستگیرکراوی ناڕەزایەتی دەرچوو کە بریتین لە مەرزیە (سوودە) ئیبراهیمی لە بەندەر عەباس و حوسێن ڕەسووڵی نەساب لە مەشهەد.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، حکومەتی ڕێبەری گەرەی ئینقلابی ئیسلامی بەردەوامە لە بڵاوکردنەوەی ترس لەناو خوێندکاراندا بە دانانی تۆمەتی جددی، لەوانەش تۆمەتی یاخیبوون، دژی خوێندکار محەمەد پارسا گۆڵچین، کە ڕووبەڕووی مەترسی لەسێدارەدان دەبێتەوەبەشداربووان پێیان وابوو دەسەڵاتداران لە ترسی سەرهەڵدانەوەی ناڕەزایەتییەکان، ئەو ڕێکارانە بۆ بێدەنگکردنی دەنگی زانکۆ بەکاردەهێنن.

 

 

ڕوونیکردووەتەوە، کە ژمارەیەک هاوڵاتی ڕێپێوانیان لە شارە جیاوازەکاندا ڕێکخستووە، لەوانە پاریس، کۆڵن، لەندەن، بۆ یادکردنەوەی ساڵڕۆژیی شۆڕشی گەلان و پاڵپشتیکردن لە کەمپەینی "سێشەممانی نا بۆ لەسێدارەدان" وتی: بەو بۆنەیەوە بڕیارە ئەمڕۆ لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڤیەننا ڕێپێوانێک ئەنجام بدرێت کە هاوکاتە لەگەڵ مانگرتنی ئەندامانی کەمپەینی هەڵبژاردن و مانگرتنی گشتی لە کوردستان ئەنجام دەدرێت، ڕاپۆرتێری تایبەتی پێشووی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ئێران لە ڕاگەیادراوێکدا بە شەرمەزارکردنی لەسێدارەدانەکان، کەمپەینی "سێشەممانی نا بۆ لەسێدارەدان"ی پشتڕاست کردەوە.

 

بەشداربووانی کەمپەینی "سێشەممانی نا بۆ لەسێدارەدان" داوایان لە لێژنەی سێهەمی ڕێکخراوی نەتەوەکان، مای ساتۆ، ڕاپۆرتدەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕاپۆرتدەرانی دیکەی ڕێکخراوی نەتەوەکان کرد، لەم هەفتەیەدا هەڵوێستێکی ڕوونیان هەبێت بە شەرمەزارکردنی پێشێلکارییە قورسەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران، لەوانە سەرکوتی هاوڵاتیان و ئەو لەسێدارەدانە بەکۆمەڵانەی کە لە لایەن ڕژێمەوە ئەنجام دەدرێن.

 

لەو ڕاگەیاندراوەدا خوازیاری چارەسەری کردەیی بۆ ڕاگرتنی ئەم لەسێدارەدانانە و کۆتایی هێنان بەو سیاسەتە سەرکوتگەرانەی دەسەڵاتدارانی ئێران پراکتیزە دەکرێن، هەروەها بانگەوازی لە هەموو ئێرانییەکان لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات کرد کە هەڵوێستێکی تۆکمە و کاریگەر لە دژی سزای لە سێدارەدان بگرنەبەر، کە بە یەکێک لە ئامرازەکانی تۆقاندن کە ڕژێم بۆ بێدەنگکردنی کۆمەڵگە بەکاری دەهێنێت.

 

بەشداربووانی ئەو کەمپەینە، ١٥ی ئەیلوولی، مانگرتنیان لە خواردنیان لە ٦٢ زیندان ڕاگەیاند، لەوانە زیندانی ئێڤین (باڵەکانی پیاوان و ژنان)، زیندانی قەزڵحسار (یەکەی ٢، ٣ و ٤)، زیندانی ناوەندی کەرەج، زیندانی فردۆس، کەرەج، زیندانی تارانی گەورە، زیندانی قەرچاک و چەندین زیندانی دیکە.