لە یەمەن ١٨ هەزار خێزان ئاوارە بوون
لە یەمەن بەهۆی زیادبوونی چالاکیی سەربازییەوە هەزاران خێزان ئاوارە بوون و دەیان هاوڵاتی مەدەنیش کوژراون و هەوڵەکانی هاوکاریش بەهۆی نیگەرانییە ئەمنییەکانەوە ڕاگیراون.
ناوەندی هەواڵ
یەمەن ڕووبەڕووی زیادبوونی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان بووەتەوە لە چەندین بەرەدا، ئەمەش بووەتە هۆی بەئامانجکردنی خەڵکی مەدەنی و شەپۆلی نوێی ئاوارەبوونی ناوخۆیی لە ناجێگیرترین ناوچەکاندا. دەزگاکانی فریاگوزاری هۆشدارییان لە پەکخستنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان و سەختی گەیشتن بە خێزانەکان داوە.
هەزاران خێزان ئاوارە بوون
دوێنێ نووسینگەی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان (ئۆچا) ڕایگەیاند، شەڕ و پێکدادانەکان دانیشتووانی وڵاتەکەی ناچار دەکات ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێبهێڵن. هەروەها ئەمەش خەڵکی مەدەنی دەخاتە مەترسییەوە و فشارێکی زیاتر دەخاتە سەر ئۆپەراسیۆنە مرۆییەکانی پێشتر درێژکراوە. ئۆچا ڕایگەیاندووە، لە سەرەتای ئەم مانگەوە لانیکەم ١٨ هەزار خێزان کە دەکاتە نزیکەی ١٢٥ هەزار کەس ئاوارە بوون.
زیادکردنی بەئامانجکردنی مەدەنی و ئاستەنگی لە هاوکاریکردندا
ئۆچا ڕاپۆرتی دا کە ژمارەی ئەو هاووڵاتییە مەدەنیانەی کە دەکرێنە ئامانج زیادی کردووە. نووسینگەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان پشتڕاستی کردەوە کە لە یەکەمی ئەیلولەوە تا ئێستا ٤٠ هاوڵاتی مەدەنی کراونەتە ئامانج؛ لە ئاکامدا هەشت کەس گیانیان لەدەستدا و ٣٢ کەسیش برینداربوون کە زیاتر لە نیوەیان ژن و منداڵ بوون. هەروەها ئۆچا هۆشداریدا لە کەمی پێداویستییەکان و کەمی بودجە بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی ئێستا.
ڕێکخراوە مرۆییەکان ڕاپۆرتیان دا کە دەستڕاگەیشتن بە ناوچە زیانلێکەوتووەکان زۆر سنووردار بووە بەهۆی نیگەرانییە ئەمنییەکان. ئۆپەراسیۆنە مرۆییەکان بۆ ناوچە جیاوازەکانی کەنارەکانی ڕۆژئاوای یەمەن وەستابوون و ڕێگا گەورەکان یان داخران یان تێپەڕین
بانگەواز بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی
لە کۆتاییدا، ئۆچا بانگەوازی خۆی لە هەموو لایەنەکان دووپاتکردەوە کە هاوڵاتیانی مەدەنی بپارێزن، ڕێز لە یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەکان بگرن، و ئاسانکاری بۆ دەستڕاگەیشتن بە مرۆیی سەلامەت و بێ بەربەست بکەن بۆ دڵنیابوون لەوەی کە هاوکارییە بنەڕەتییەکان دەگاتە ئەو کەسانەی کە پێویستیان پێیەتی.