سەرەڕای گومانی توشبوون بە شێرپەنجە تورکیا ئەڤین زاپسو ئازاد ناکات
بەپێی وتەی دکتۆرەکان، گومان دەکەن، زیندانی نەخۆش، ئەڤین زاپسو کە ١٠ ساڵە لە زینداندایە تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بووبێت، کەسوکارەکەی ڕایانگەیاند، دۆخی تەندروستی ئەڤین بە هەبوونی چەندین نەخۆشی دیکەوە ڕوو لە خراپبوونە و چارەسەری پزیشکی بۆ ناکرێت.
ناوەندی هەواڵ
بەپێی ئامارەکانی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ "ئیهەدە" لە زیندانەکانی باکووری کوردستان و تورکیا، لانی کەم هەزار و ٤١٢ زیندانیی نەخۆش هەن. لەوانە ٣٣٥ کەس تووشبووی نەخۆشیی قورسن، ٢٣٠ کەسیان بە تەنها ناتوانن ژیانی خۆیان بەڕێوە ببەن، پێویستیی ١٠٥ کەسیش هەمیشە بە هاوکارییە و ١٨٨ کەسیش دەبێت لە ژێر چاودێریی پزیشکیدابن. بۆ ئەو زیندانییانەی دەرفەتی گەیشتنیان بە چارەسەریی تەندرووستی نییە، داواکارییەکانی ئازادکردن و ناردن بۆ نەخۆشخانە ڕەت دەکرێنەوە.
مەترسی لەسەر ژیانی ژنە زیندانیی سیاسیی ئەڤین زاپسوی هەیە
گومانی ئەوە هەیە زیندانی نەخۆش، ئەڤین زاپسوی ٤٨ ساڵ نەخۆشیی شێرپەنجەی هەبێت، خزمێکی بە ناوی ماڤیش ئاکا بۆ زاپسو کە چەندین نەخۆشیی درێژخایەنی هەیە، داوای ئازادکردنی کرد و وتی: دەبێت بە شێوازێکی تەندروست چارەسەر بکرێت.
لەبەر ئازارەکانی گەیەنراوەتە نەخۆشخانە
ئەڤین زاپسو لە ساڵی ٢٠١٦دا لە مێرسین دەستگیر کرا و پاشان بە تۆمەتی "ئەندامێتیی لە ڕێکخستن" خرایە زیندانەوە و ١٥ ساڵ سزای زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا. نەخۆشیی ڕەبووی درێژخایەنی سییەکانی هەیە. بە تایبەتیش کێشەی دیکەی تەندرووستیی هەیە. ئەڤین زاپسو هەفتەی ڕابردوو لەبەر ئازارەکانی لە نەخۆشخانە چارەسەری وەرگرت. پاش ئەو پشککنینانەی کە کراون، گومان دوروست بوو کە نەخۆشیی شێرپەنجەی هەبێت.
ماڤیش ئاکا سەبارەت بە دۆخی تەندروستی ئەڤین زاپسو زانیاریی دا و ڕایگەیاند، پزیشکەکان لەسەر گومانی ئەگەری شێرپەنجە دەکەن، بەڵام هێشتا چاوەڕێی ئەنجامی پشکنینەکان دەکەن.
ماڤیش ئاکا ئەوەی خستەڕوو، بەهۆی دۆخی تەندروستی ئەڤین زاپسووەوە نیگەرانن و دەبێت هەموو زیندانییە نەخۆشەکان لە مافی تەندروستی سوودمەند ببن.