ژنێکی ئەمریکی پشتگیری لە پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک دەکات

هاریت فراد ژنێکی ئەمریکی پشتیوانی خۆی بۆ پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک دەربڕی کە لەلایەن ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە دەستیپێکردوە، دەڵێت: بە ناوی مرۆڤایەتییەوە دان بە کەرامەتی کورددا بنێن.

ناوەندی هەواڵ

 

هاریت فراد، پزیشکی دەروونی ژنانی ئەمریکی لە ٢٧ی شوباتدا نامەیەکی پشتیوانی بۆ پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتی نارد کە لەسەر بانگهێشتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکردوە.

 

فراد لە نامەکەیدا بۆ پارتی دیموکراتی گەلان (دێم) ڕایگەیاندوە، کە گەلی کورد وەک هەموو گەلانی جیهان مافی ئەوەی هەیە بە ئارامی بژی، ئاماژەی بەوەشکرد، کە تەنها داواکاری ئەوەیە کە بەناوی مرۆڤایەتییەوە دان بە کەرامەتی کورددا بنرێت.

 

هاریت فراد، پزیشک کێیە؟

هاریت فراد، پزیشک لە ساڵی ١٩٤١ لەدایک بووە، یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی ژنان لە ساڵی ١٩٦٨ و بە پێشەنگی ژنانی شەپۆلی دووەم دادەنرێت، هاوژینی ڕیتشارد وۆڵف، ئابووریناسێکی مارکسیستە و هاوبەشی دامەزرێنەری دەستپێشخەری بیرکردنەوە لە مارکسیزمە.

 

هاریت فراد، پزیشک تا ئێستاش لە شاری نیویۆرک نیشتەجێیە و بە کارەکانی لەسەر خەباتی ژنان بۆ ئازادی و بەدواداچوون بۆ ئاشتی کۆمەڵایەتی ناسراوە.