تولای هاتمئۆغوللاری: پێویستە کۆمیسیۆن سەرنج بخاتە سەر پرسە سەرەکییەکان

تولای هاتمئئۆغوللاری، هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی پێش کۆبوونەوەی هاوسەرۆکانی شارەکان لە بارەگای پارتەکە، سەبارەت بە ڕووداوەکانی ڕۆژەڤ راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

هاوسەرۆکانی شارەکانی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان(دەم پارتی) لە بارەگای پارتەکە کۆبوونەوە. کۆبوونەوەکە بە سەرپەرشتی هاوسەرۆکانی گشتی تولای حاتەم ئۆغوڵاری و تونجەر باقرخان بەڕێوەچوو. حاتەم ئۆغوڵاری پێش کۆبوونەوەکە باسی لە ڕووداوەکانی ڕۆژەڤ کرد.

 

تولای هاتمئۆغلاری ڕایگەیاند کە لە کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوە بۆ ڕووداوە سیاسییەکانی تورکیا، ناوچەکە و جیهاندا دەکەن و وتی: "بێگومان لەگەڵ هاوڕێانمان باس لە کاریگەرییەکانی بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی بەڕێز ئۆجالان لەسەر کۆمەڵگا، ئەو کارانەی کە کراوە و چی پێویستە بکرێت دەکەین. هەروەها هاوسەرۆکەکانمان لە گۆڕەپانەکانەوە ڕاپۆرتی گرنگە پێشکەش دەکەن.

 

هاتمئۆغوڵاری هێرشەکانی سەر یۆنانیەکانی لە ئەستەنبوڵ بەبیر هێنایەوە کە لە ڕۆژانی٦و ٧ی ئەیلولی ١٩٥٥ڕوویدا و بە "پۆگرۆم" وەسف کرد و وتی: "دەبێت ڕووبەڕووی ئەم مێژووە تاریکە ببنەوە و داوای لێبوردن قوربانییەکان بکرێت."

هەروەها ئاماژەی بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە کرد و ڕایگەیاند کە لە ماوەی دوو ساڵدا زیاتر لە ٦٠هەزار فەلەستینی کوژراون و داوای لە ڕێکخراوە جیهانیەکان کرد پێش لە ئیسرائیل بگرن.

 

حاتەم ئۆغوللاری گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکانی بە رێگەی ئاسمانی بە "شەرمەزاری مرۆڤایەتی" ناوبرد و جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە دەروازەی سنووری ڕەفە بکرێتەوە و ڕێڕەوێکی بەهێز بۆ هاوکارییە مرۆییەکان دروست بکرێت و ئاماژەی بە کۆمیسیۆنی پەرلەمان کرد کە بۆ چارەسەری پرسی کورد دامەزرا و وتی: "بەداخەوە سەرەڕای هەنگاوە بنەرەتیەکانی بەڕێز ئۆجالان و پەکەکە، هێشتا دەوڵەت هیچ هەنگاوێکی جددی نەناوە، گرنگترین هەنگاو تەنیا دامەزرانی ئەم کۆمیسیۆنەیە، بەڵام ئەم کۆمیسیۆنەش بە ڕادەی پێویست گرنگی بە پرسە سەرەکییەکان نەداوە.

 

لەبەردەوامی قسەکانیدا ڕایگەیاند پێویستە کۆمیسیۆن کۆدەنگی کۆمەڵایەتی بەهێز بکات و بە یاسایەکی تایبەت، ڕەشنووسی یاساکانی ئەنتێگراسیۆنی دیموکراتیک و ئازادییەکان بخاتە رۆژەڤی پەرلەمانەوە. ئەوەی کە لە قۆناغی نوێی یاسادانان کە لە یەکی تشرینی یەکەمەوە دەست پێدەکات، هیچ ڕەشنووسێک لەسەر ئەم پرسانە نییە، ئەمەش نیشانەی سیاسەتی کات بەفیڕۆدانە. یەکێک لە بەپەلەترین پرسەکان بۆ کاری کۆمیسیۆن 'مافی هیوا'یە. هەروەها ژیانی ئازاد و هەلومەرجی کارکردن بۆ بەڕێز ئۆجالان دابین بکرێت. بەڕێز ئۆجالان دەیەوێت ڕۆڵێکی چالاکانە بگێڕێت لە سەرکەوتنی ئەم پرۆسەیەدا.

 

تولای هاتمئۆغوللاری ئاماژەی بەوەشدا پرسی کورد پرسێکی جدییە و بۆ چارەسەری پێویستی بە سیاسەتێکی پیشەیی هەیە و گوتی: "بۆ ئەوەش پێویستمان بە زمانی ئاشتی و دیموکراسی هەیە. دەبێت لە سووریا و هەرێمەکە مەرجی سەرەکی تورکیا ئاشتی بێت و ئەمەش ببێتە ستراتیژ. بانگەوازەکەی بەڕێز ئۆجالان ئامانجی ڕزگاری گەلی کورد، عەرەب، تورک، ئەرمەنی و کۆمەڵگە ئێزدی، عەلەوی، سوننەیە. هەروەها سەرەڕای ئەو هەنگاوە کۆنکرێتیانەی ئۆجالان و پەکەکە، تا ئێستا دەسەڵاتداری و دەوڵەت هەنگاوی کۆنکرێتییان نەناوە. گرنگترین هەنگاو دامەزراندنی کۆمیسیۆنە، بەڵام لەسەر بابەتە سەرەکییەکان ناوەستێت.  

 

یەکێک لە بابەتە بە پەلەکانی کۆمیسیۆن مافی هیوایە. دەبێت هەلومەرجی ئازادی بەڕێز ئۆجالان دەستبەجێ درووست بکرێت. ئۆجالان دەیەوێت بۆ سەرکەوتنی پڕۆسەکە خۆی ڕۆڵ بگێڕێت. زۆر گرنگە کۆمیسیۆن بڕواتە ئیمراڵی و لەگەڵ ئۆجالان کۆببێتەوە. دەبێت کۆمیسیۆن بوێربێت و ڕێگەیەک بکاتەوە.

 

تولای هاتمئۆغوللاری لە کۆتایی قسەکانییدا ئاماژەی بەوەدا گەل بە دڵ و گیانەوە پشتگیری پڕۆسەکە دەکات، بەڵام بۆ درووستبوونی متمانە دەبێت هەنگاوی کۆنکرێتی بنرێت. هەروەها سەرنجی خستەسەر ئەوەش، سەپاندنی قەیومەکان، دەستگیرکردنی هاوسەرۆکانی شارەوانی، دۆخی زیندانیانی نەخۆش و داوای خستنی ئازادکردنی زیندانیان متمانەی گەل لەناودەبات. تولای حاتەم ئۆغوللاری جەختی لەوەشکردەوە بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک سەرەتای سەردەمێکی نوێی تێکۆشانە و بانگەوازی  لە هەمووکەسێک کرد خاوەندارێتی پرۆسەکە بکەن. 

 

لە دوای قسەکان، کۆبوونەوەکە بەبێ ڕووماڵی میدیاکان بەردەوامە.