شەش کەس لە غەززە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا
لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، شەش فەڵەستینی لە ئەنجامی سیاسەتی برسێتی کە هێزەکانی ئیسرائیل لە کەرتی وێرانکراوی غەززە پەیڕەویان کردووە، گیانیان لەدەستداوە.

ناوەندی هەواڵ
لە ٧٠٢هەمین ڕۆژی شەڕی کەرتی غەززە، هێزەکانی ئیسرائیل بەردەوامن لە کردنە ئامانجی ماڵە مەدەنییەکان، چادری ئاوارە و پەناگە و کارمەندانی فریاگوزاری لە کەرتی گەمارۆدراو و دەیان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە لە بەرەبەیانی ڕۆژی ٧ی ئەیلوولەوە تا ئێستا ١٧ فەڵەستینی گیانیان لەدەستداوە، وەزارەتی تەندروستی کوژرانی شەش کەسی بەهۆی برسێتی ڕاگەیاند کە سێ منداڵیان تێدایە.
سەرچاوە پزیشکییەکان ڕایانگەیاند، کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ٧٦ فەڵەستینی لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە کوژراون کە 5٥٣3 کەسیان لە شاری غەززە بوون، ٨ فەڵەستینی کوژران و ١١ کەسی دیکەش بریندار بوون لە هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر خوێندنگەیەک کە لە بەرامبەر یاریگای یەرمووک لە شاری غەززە نیشتەجێ بوو.
وەزارەتی تەندروستی لە کەرتی غەززە ڕاگەیاندراوێکی سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی کەرتی غەززە بڵاوکردەوە و تێیدا گیانلەدەستدانی شەش فەڵەستینی دیکەی ڕاگەیاند، کە سێ منداڵیان تێدایە، کە بەهۆی برسێتی و بەدخۆراکی لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا گیانیان لەدەست داوە.
ئەمەش ژمارەی ئەو کەسانەی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە کە بەهۆی برسێتیەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٣٨٢ کەس کە ١٣٥ منداڵیان تێدایە.
"هاوکاری مرۆیی"
لە بەیانی ڕۆژی ٧ی ئەیلوول، یەکەم کاروانی ٣١ مین هاوکارییە مرۆییەکانی میسر لە میسرەوە بەرەو کەرتی غەززە لە ڕێگەی دەروازەی کەریم ئەبو سەلیم دەستیپێکردوە.
بارهەڵگرەکانی یارمەتی مرۆی دەستیان کرد بە چوونە ناو دەروازەی کەریم ئەبو سەلیم لە باشووری ڕۆژهەڵاتی کەرتی غەززە لە ڕێگەی بەندەری ڕەفح لە باکوری سینا، وەک بەشێک لە سی و یەکەمین کاروانی دەستپێشخەری "زاد عزە(شەرەفی زیاتر)... لە میسرەوە بۆ غەززە."