پەیامێک لە کۆبانێوە: ڕێبەر ئاپۆ هێڵی سووری ئێمەیە
گەلی کۆبانێ چوونە سەر شەقامەکان و داوای ئازادی جەستەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکەن.،خەڵک وتیان: پێشەنگایەتی پشتڕاستی کردۆتەوە کە ڕۆژئاوای کوردستان بۆ ئەو هێڵی سوورە، ئێمەش دەڵێین ڕێبەر ئاپۆ هێڵی سوورە بۆ ئێمە و داوای ئازادی جەستەی ئەو دەکەین.

کۆبانێ
گەلی کۆبانێ بە پێشەنگایەتی کۆنگرەی ستار لە شاری کۆبانێ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕێپێوانێکی بەرفراوانیان بۆ ئازادی جەستەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجامدا.
سەدان ژن و گەنج و ئەندام و نوێنەری دامودەزگا و ڕێکخراوەکانی ئەو شارە بۆ ڕێپێوانەکە کۆبوونەوە، بە هەڵگرتنی وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، دروشم لەسەر "بە بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی، ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکەین" و ئاڵای کۆنگرەی ستار، ڕێپێوانەکە لە گۆڕەپانی جینا ئازادەوە دەستیپێکرد و لە گۆڕەپانی ئاشتی کۆتای هات، لە ڕێپێوانەکەدا بەردەوام دروشمەکانی "بێ سەرکردە ژیان نییە" و "ژن، ژیان، ئازادی" بەرزکرانەوە.
دوای خولەکێک ڕێزگرتن لە گۆڕەپانی ئاشتی، خوناڤ خەلیل، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار لە کانتۆنی فورات قسەی کرد.
"ئەوان ئیلهامیان لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وەرگرتوە"
خوناڤ خەلیل ڕایگەیاند، کە هەموو تاک و کۆمەڵگە و بازنەکان کە دەیانەوێت لە ئاشتی و ئازادی و دیموکراتیدا بژین، ئیلهامیان لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وەرگرتوە، و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ڕێبەر ئاپۆ، بە خەباتی ٢٧ ساڵەی خۆی و ئەو ئایدۆلۆژیایەی کە پێشکەشی هەموو کۆمەڵگەکانی کرد، گۆڕانکاری مێژوی بەرجەستەی دروست کردوە، هەر لەبەر ئەم هۆکارە دەبینین کە هەموو کەسێک دەتوانێت خۆی لەم پڕۆژەیەدا ببینێتەوە، لە کۆتاییدا بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک دەبێتە بنەمای بونیادنانی سیستەمێکی ئاشتیانە و دیموکراتی، ئەم بانگەوازە تەنها بۆ کوردستان نییە، بەڵکو دەبێتە چارەسەری هەموو ناکۆکی و کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان.
"دەوڵەتی تورکیا هێشتا هەنگاوێکی کۆنکرێتی نەناوە"
خوناڤ خەلیل ئاماژەی بەوەدا: کە پرۆسەکە بە شێوەیەکی تاکلایەنە بەڕێوەدەچێت و ئەمەش کاریگەری نەرێنیش دروست دەکات، وتی: لە چوارچێوەی بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆدا چەندین هەنگاوی کردەی نراوە، کە تێیدا پێشەنگ و پارت و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەرکی خۆیان بەجێگەیاندوە بۆ سەرخستنی پرۆسەکە، دەوڵەتی تورکیا هێشتا هەڵوێستێکی کۆنکرێتی لە بەرامبەر ئەم هەنگاوانەدا نیشان نەداوە و جگە لەوەش مەرجی بنەڕەتی بۆ سەرکەوتنی پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتی بەشداری چالاکانەی هەردوولایە.
"هەروەها دەڵێین ڕێبەر ئاپۆ هێڵی سووری ئێمەیە"
خوناڤ خەلیل ڕایگەیاند، کە ئەم پرۆسەیە چارەسەرە بەڵام تا ئێستا دەوڵەتی تورکیا بە نیازنییە چارەسەرێک بدۆزێتەوە، وتیشی : وەک خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان دوای ئەوەی پێشەنگایەتی جەختی لەوە کردەوە، کە ڕۆژئاوای کوردستان هێڵی سوورە بۆی
ئێمەش دەڵێین ڕێبەر ئاپۆ هێڵی سوورە بۆ ئێمە و بەردەوام دەبین لە کارەکانمان بۆ ئازادی جەستەی ئەو و بەهێزکردنی ئاستی خەبات.
ڕێپێوانەکە بە سڵاو لە کار و هەوڵەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆتای هات.