ژنانی زۆرانبازی وشوو لە ئێران چوار مەدالیای زێڕ لە پێشبڕکێکانی جیھان بەدەستھێنا

ژنانی زۆرانبازی ئێرانی لە بەشی ساندا و تالو لە پێشبڕکێی جیهانی بە میوانداری بەرازیل توانیان چوار مەدالیای زێڕ بەدەستبهێنن.

ناوەندی هەواڵ

 

لە چوارەمین ڕۆژی ١٧یەمین پاڵەوانێتی جیهانی ووشو کە لە شاری بەرازیل بەڕێوەچوو، زەهرا کیانی وەک دوا ڕکابەر لە یاریگی پێشبڕکێی "تشانگ شو تالو" بەشداری کرد، توانی لە ٢٧ ڕکابەری خۆی بباتەوە.

 

زەهرا کیانی ئێرانی بە کۆکردنەوەی نمرەی ٩.٧٦٣ پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و یەکەم مەدالیای زێڕی لە مێژووی ووشوی ئێراندا مسۆگەر کرد، هەروەها نوێنەری ئەندەنوسیا بە کۆکردنەوەی ٩.٧٤٦ پلەی دووەمی بەدەستهێنا و مەدالیای زیوی بەدەستهێنا، وە نوێنەری ڤێتنامیش بە کۆکردنەوەی ٩.٧٤٦ بووە براوەی پلەی سێیەم و مەدالیای برۆنزی بەدەستهێنا.

 

لە یاری کۆتایی ساندای ژناندا، سدیقە دریایی لە کێشی ٦٥ کیلۆگرامدا ڕووبەڕووی سودهناز گولی تورکی بووەوە، توانی بە ئەنجامی (٢-٠) سەرکەوتن بەدەست بهێنێت و مەدالیای زێڕی بردەوە، سدیقە دریایی سەرکەوت بەسەر ڕکابەرەکانی مەکسیک و ئیتاڵیا لە رێگایدا بۆ گەیشتن بە کۆتاییەکان.

 

سوهەیلا مەنسوریان لە کێشی ٧٠ کیلۆگرامدا ڕووبەڕووی یاریزانی چینی ڕویبینگ تشن بووەوە و بە ئەنجامی (٢-١) سەرکەوت و مەدالیای زێڕینی بەدەستهێنا، سوهەیلا مەنسوریان پێشتر لە ڕکابەرەکانی بەرمۆدا و تونس بردبووەوە و گەیشتە یاری کۆتای.

 

هەروەها شەهربانو مەنسووریان لە کێشی ٧٥ کیلۆگرامدا ڕووبەڕووی شێوانی هیندستانی بووەوە و لە سەرکەوتنێکی دەنگدانەوەدا بە ئەنجامی ٢- سەرکەوتنی یەکلاکەرەوەی بەدەستهێنا و مەدالیای زێڕینی مسۆگەر کرد، شەهربانو مەنسوریان پێشتر لە ڕکابەرەکانی میسر و ئەمریکا بردبووەوە و گەیشتە یاری کۆتای.