ژن نیوز: لە مانگی ئابدا ٢٨ ژن کوژراون

بە پێی ئاماری مانگی ئابی ژن نیوز، ٢٨ ژن و ٥ منداڵ لە باکووری کوردستان و تورکیا کوژراون، ٢٥ ژن و منداڵیش بە شێوەیەکی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.

ناوەندی هەواڵ

 

بەپێی ئاماری مانگانەی ژن نیوز،  لە مانگی ئابدا ٢٨ ژن و  منداڵ لە شارەکانی باکووری کورستان و تورکیا بە شێوازی جیاواز کوژراون، کە زۆینەی ڕووداوەکان لە ئەنجامی عەقڵێتی پیاوسالارییەوە ڕوویداوە.

 

ژن نیوز بەمشێوەیە چۆنییەتی کوژرانی ژنەکانی ڕوونکردووەتەوە: بکوژانی چوار ژن نادیارە. دوو ژن لەلایەن کوڕەکانیانەوە کوژراون، چوار ژنی دیکە لە پرۆسەی جیابوونەوەدا بوون، ١٢ ژن لەلایەن هاوژینەکانیانەوە کوژراون، سێ ژن لەلایەن هاوژینەکانیان کە لەگەڵیان دەژیان کوژراون، ژنێک لە لایەن کارمەندێکەوە، ژنێک لە لایەن هاوژینە جیابووەوەکەی، ژنێک لە لایەن کەسێکی ناسراوەوە، ژنێک  لە لایەن کەسوکارەکەیەوە کوژراون.

 

لە ئامارەکەدا ناوی شوێن و شارەکان دەستنیشان کراوە کە تاوانەکانی تێیدا ئەنجام دراوە و هاتووە: "لە ئەدەنە دوو، لە ئەنتاڵیا یەک، لە ترابزۆن دوو، لە دەنیزلی ژنێک، لە کارابوک ژنێک، لە ئەدرنە ژنێک، لە ئەنقەرە ژنێک، لە ئیسپارتە ژنێک، لە بالکەسیر ژنێک، لە مێردین ژنێک، لە قەیسەری ژنێک، لە مێرسین دوو ژن، لە موگلای دوو ژن، لە ڕحا ژنێک، لە ئەستەنبوڵ دوو ژن، لە ئامەد دوو ژن، لە ئایدین ژنێک، لە ئاگری ژنێک، لە کۆنیا ژنێک، یەکێک لە کۆجاعەلی ژنێک، لە دیلۆک ژنێک و لە بورسا ژنێک کوژراون."