بکوژی دایک و کچەکەی هەڵەبجە دەستگیرکرا
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور ئەو تۆمەتبارەی دەستگیرکرد کە شەوی ڕابردوو ٦ی ئەیلوول، لەپارێزگای هەڵەبجە بەهۆکاری کێشەی کۆمەڵایەتی هاوژین و کچەکەی خۆی کوشت و دوای ڕووداوەکە هەڵات.

ناوەندی هەواڵ
شەوی ڕابردوو ٦ی ئەیلوول، لە گەڕەکی باجی میر لە هەڵەبجە، دوو ژن کوژران کە دایک و کچێک بوون، بکوژ کە دەکاتە هاوژینی ژنەکەو باوکی کچەکە دوای ڕووداوەکە هەڵات.
ئاسایشی شارەزوور بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە دەستبەجێ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی ئەنجامدا، بەلێهاتووی کارمەندانی ئاسایش لەماوەی کەمتر لە دوو کاتژمێردا توانیان دەستگیری بکەن.
هەرچەندە لەکاتی دەستگیرکردندا تۆمەتبار هەوڵی خۆکوشتنی دابوو، لەئێستادا تۆمەتباری بکوژ دەستگیرکراوە ولێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.