ئێران ٥٤٠ کەسی لە دەرەوەی وڵات ڕفاندووە و کوشتووە

ناوەندی عەبدولڕەحمان بۆرۆماند بۆ مافی مرۆڤی لە ئێران ABC، لەبارەی پیلانگێڕیی ڕفاندنی ئەم دواییانەی دژی ماسیح عەلینجاد، چالاکوانی ئێرانی لە ئەمریکا، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە،تێیدا ڕایگەیاندووە ئێران ٤٥٠ کەسی لەدەرەوەی وڵات کوشتووە و ڕفاندووە. ناوەندی هەواڵ

ناوەندی عەبدولڕەحمان بۆرۆماند بۆ مافی مرۆڤی لە ئێران ABC، لەبارەی پیلانگێڕیی ڕفاندنی ئەم دواییانەی دژی ماسیح عەلینجاد، چالاکوانی ئێرانی لە ئەمریکا، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە،تێیدا ڕایگەیاندووە ئێران ٤٥٠ کەسی لەدەرەوەی وڵات کوشتووە و ڕفاندووە.

ناوەندی هەواڵ

 

ناوەندی عەبدولڕەحمان بۆرۆماند بۆ مافی مرۆڤی لە مافی مرۆڤی ئێران ABC لەبارەی پیلانگێڕیی و ڕفاندنی ئەم دواییانەی دژی ماسیح عەلینجاد، چالاکوانی ئێرانی لە ئەمریکا، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە، کە تێیدا هاتووە "هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە چوار دەیەی ڕابردوودا ٥٤٠ کەسیان لە دەرەوەی وڵات کوشت و ڕفاند".

ئەوەش ئاشکرا کراوە، کە زۆربەی قوربانییەکان لە وڵاتانی دراوسێی ئێران و بە تایبەت لە کوردستانی عێراق کراونەتە ئامانج.

بەپێی زانیارییەکان هەواڵگری ئێران لە ساڵی ١٩٩٠دا ٣٧٩ کەسی ئێرانی لە کوردستانی عێراق ڕفاندووە یان کوشتووە، ٣٠ کەس لە عێراق ڕفێنراون یان کوژراون، ٣٠ کەس لە پاکستان، ١٣ کەس لە فەرەنسا، ٩ کەس لە ئەفغانستان و ٥١ کەس لە وڵاتانی دیکە کوژراون.

هەروەها سەرنج خرایە سەر ئەوەی کە چەندین ئێرانی هەن کە پەنایان بۆ وڵاتانی جیاواز هێناوە لەبەر ئەوەی ژیانیان پارێزراو نییە.