پارێزگای سلێمانی بۆ یادی جینۆسایدی ئێزدییەکان داواییەک ئاڕاستەی شاری سلێمانی دەکات
پارێزگای سلێمانی بۆ یادی جینۆسایدی ئێزدییەکان داواییەک ئاڕاستەی سەرجەم لایەنەکان دەکات
بۆ یادی جینۆسایدی ئێزدییەکان پارێزگاری سلێمانی داوایەک ئاڕاستەی هاوڵاتیان دەکات، کە ڕۆژی ٣ی ئاب لە تەواوی هاوڵاتیان و سەرجەم دامەزراوە حکومی و ناحکومییەکان دەکات ماوەی پێنج خولەک بوەستن،وەک ڕێزێک بەرامبەر تاوانی جینۆسایدی ئێزییەکان.
ناوەندی هەواڵ
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکیدا لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک داوایەک ئاڕاستە، تەواوی خەڵکی پارێزگای سلێمانی، تەواوی دامەزراوە دەوڵەتی وحکومی و ناحکومەییەکان، سیاسی، گشتی و تایبەتەکان دەکات کە ڕۆژی ٣ی ئاب لە کاتژمێر ١٠ بەیانی بۆ ماوەی پێنج خولەک جوڵە بە تەواوی ڕابگرن.
پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لەپێناو ڕێزگرتن بۆ تەواوی قوربانیانی شەنگال و جوامێری ئێزدییەکان ئەو داواییان ئاڕاستەی ئەنجومەی پارێزگای سلێمانی کردووە، تا ئەوانیش بەبڕیارێک ئەو ڕۆژە جێگیربکەن و ساڵانە لەو ڕۆژەدا ئەو یادە بەرز ڕابگیرێت، بۆ ساتێک بۆ گیانی پاکی قوربانیانی ئێزدییەکان کارەکانیان ڕابگرن.
لە ڕۆژی٣ی ئابی ساڵی ٢٠١٤ لەلایەن ڕێکخراوی تیرۆرستی داعشەوە هێرش کرایە سەرشەنگال و بەهۆیەوە دەیان هەزار هاوڵاتی ئێزدی ئاوارەبوون، هەزاران ژن و کچی ئێزدی بوونە دیلی داعش و بەشێکیشیان تا ئێستا بێسەروشوێنن.
