ناڕەزایەتییەکانی دژی کۆمەڵکوژی خێزانە کوردەکە بەردەوامە
کەنەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا وێرای ئیدانەکردنی کۆەڵکوژی خێزانە کوردەکەی شاری کۆنیا، ئەو هێرشەی بە هێرشێکی دڕندانە و کۆمەڵکوژی ناوزەند کرد، کە ئامانجیان ترساندنی کوردانی باکوری کوردستانە، داواشیان لە گەلی کورد و ڕای گستی جیهانی کرد، بەرامبەر بەو داگیرکارییانە بێدەنگ نەبن. ناوەندی هەواڵ
کەنەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا وێرای ئیدانەکردنی کۆمەڵکوژی خێزانە کوردەکەی شاری کۆنیا، ئەو هێرشەی بە هێرشێکی دڕندانە و کۆمەڵکوژی ناوزەند کرد، کە ئامانجیان ترساندنی کوردانی باکوری کوردستانە، داواشیان لە گەلی کورد و ڕای گشتی جیهانی کرد، بەرامبەر بەو داگیرکارییانە بێدەنگ نەبن.
ناوەندی هەواڵ
دژی کۆمەڵکوژی بۆ سەر خێزانەکە کوردەکەی شاری کۆنیای تورکیا، کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان- کەنەکە، ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەووە، تێیدا ئەو کارەی فاشتیستەکانی تورکیای بە هێرشێکی دڕندایەتی و نائاسایی ناوی برد، کە ماوەیەک کۆمەڵکوژی بۆ سەر کوردەکان لە شارەکانی تورکیا وەک ئیزمیر، ئەنکەرە، کۆنیا، ئەفیون، ئاسکیشەهر، مەنیسا، ئەنتالیا ئەنجام دەدرێت.
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا کەنەکە ڕایگەیاندووە، دەوڵەتی تورکیا دەیەوێت بەو شێوازە کوردەکان بترسینێت و لە خۆڕێکخستن دووریان بخاتەوە، هێرشکەرانیش هەر لەلایەن دەوڵەتی تورکیا دەپارێزرێن.
هاوکات وێڕای شەرمەزارکردنی ئەو کۆمەڵکوژییە، کەنەکە داوای لە هەموو گەلی کوردستان کرد، بەرامبەر ئەو تاوانە بێدەنگ نەبن، داواش لە ڕایگشتی و جیهان دەکات، دڕندایەتی تورکیا ببینن.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا سولەیمان سۆیلۆۆ وەیزری ناوۆخی تورکیا، بیانوی کۆمەڵکوژی ئەو خێزانە کوردە بۆ کێشەی خێزانی دەگەڕێنێتەوە، لە کاتێکدا ئەمە جاری یەکەم نییە هێرش دەکرێتە سەر ئەو خێزانە، بەڵام ئەو فاشیستانە دوای دەستگیرکردنیان ئازاد دەکرێنەوە.
لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا، سولەيمان سۆيڵو وەزيرى ناوخۆی توركيا لە شارۆچکەی ماناڤگات-ی سەر بە پارێزگای ئانتاڵیا ئاماژەی بەوەکرد، رووداوی کوژرانی خێزانە حەوت کەسییە کوردەکە، هیچ پەیوەندییەکی بە پرسی کورد-تورکەوە نییە و ئەوە کێشەیەکی خێزانییە.
لە هەمان کاتیشدا مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەڕەی تایبەتی خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند " زۆر نیگەرانم لەو هێرشەی کراوەتە سەر خێزانێكی کورد لە کۆنیا و چاوەڕێی به سزا گهیاندنی ئهنجامدهرانی هێرشەکە دەکەین".
