دەسەڵاتدارانی ئێران ژمارەیەک چالاکوان دەستگیر دەکەن

بە هۆی نەبوونی ئاو لە ناوچە جیاجیاکانی وڵاتی ئێران ماوەی دوو هەفتەیە ناڕەزای دژی دەسەڵاتدارانی ئێران دەستی پێکردووە و بە هۆیەوە سەدان کەس دەستگیرکراون و ژمارەیەکی بەرچاو کوژراون. ناوەندی هەواڵ

بە هۆی نەبوونی ئاو لە ناوچە جیاجیاکانی وڵاتی ئێران ماوەی دوو هەفتەیە ناڕەزای دژی دەسەڵاتدارانی ئێران دەستی پێکردووە و بە هۆیەوە سەدان کەس دەستگیرکراون و ژمارەیەکی بەرچاو کوژراون.

ناوەندی هەواڵ

 

لە دوای بەردەوامبوونی خۆپیشاندانی هاوڵاتیان و چالاکوانانی وڵاتی ئێران، دژی نەبوونی ئاو و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان لەو وڵاتەدا، دەسەڵاتدارانی ئێران ژمارەیەک چالاکوانیان لە کاتی ئەنجامدانی چالاکی و دەربڕینی ناڕەزایی دژ بە سیاسەتی گواستنەوەی ئاو لە ناوچەکەیان دەستگیرکرد.

دەستەی هەمەهەنگی بزوتنەوەی ئەهوازی، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و داوای ئازادکردنی گیراوەکان و نەبڕینی هێڵی ئینتەرنێتی دەکات.

لە بەیاننامەکەدا داوا ئەو بزووتنەوەیە داوادەکات، ئاوی ڕووبارەکان بگوازرێتەوە بۆ ئەو گوندانەی کە بە دەست کەمی بێ ئاویەوە دەناڵێنن، هەروەها قەرەبووی جوتیاران و زیانلێکەوتوانی بێ ئاوی بدرێتەوە.

 

بەگوێرەی هەواڵی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ، لە ١٥ی تەمموزەوە، لە شارە جیاجیاکانی وڵاتی ئێران ناڕەزایی بەرفراوان دەستیپێکردووە، ماوەی دوو هەفتەیە بەردەوامە و تا ئێستا چەندین خۆپیشاندەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژراون و سەدان کەسیش دەستگیر کراوە.