لە خولی بەهارەی پەرلەمان تەنها یەک یاسا پەسەند کراوە

لە بەیانێکدا ڕێواز فایەق، کۆتایی هاتنی خولی بەهارەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند، لە کاتێکدا لە کۆی ١٨ دانیشتن هیچ یاسایەک پەسەند نەکراوە. ناوەندی هەواڵ

لە بەیانێکدا ڕێواز فایەق، کۆتایی هاتنی خولی بەهارەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند، لە کاتێکدا لە کۆی ١٨ دانیشتن تەنها یاسایەک پەسەندکراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ لە بەیانێکدا، کە لە ماڵپەڕی فەرمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بڵاوکراوەتەوە، کۆتایی هاتنی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندرا.

 بڕیاری کۆتایی هاتنی خولی بەهارەی پەرلەمان لەلایەن ڕێواز فایەق واژۆ کراوە، هەرچەندە لەم خولەدا ١٨ کۆبوونەوەی ئەنجام داوە، بەڵام تەنها یاسایەک پەسەندکراوە ئەویش یاسای "پاراستنی بەرهەمە خۆماڵییەکان"ە، لە زۆرینەی دانیشتنەکانیشدا دەمەقاڵە لەنێوان ئەندامانی پەرلەمان و دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان ڕوویداوە.

 

هەرچەندە ماوەی مانگێک لە خولی بەهارە درێژکرایەوە، بەڵام هیچ یاسایەک پەسەند نەکرا و پڕۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢١ لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی پەرلەمانی هەرێمی کورستان نەکرا.