یەکەمین پێشانگای گرووپی ڤانگارد بە ناوی " دایک" کرایەوە

لە شاری سلێمانی گروپی ڤانگارد، بە ٣٤ تابلۆی ڕەنگاڵە پێشانگایەکی بە ناوی "دایک" کردەوە.

سلێمانی

 

دوێنێ ٦ی ئاب، لە گەلەری ئەمنەسوورەکە لە شاری سلێمانی، یەکەمین پێشانگای گروپی ڤانگارد بە ناوی "دایک"، لە لایەن شەش شێوەکار بە ناوەکانی " هەڵاڵە سان، تارا مەحمود، گوڵنار شێخ سدیق، نازە حەمەڕەزا، فاروق عەبدولڕەحمان، هەڤاڵ بەرزنج" کرایەوەو  بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بە ٣٤ تابلۆی رەنگاڵەی ژنان بەردەوام دەبێت.


بە وتەی شێوەکاران، ئامانجیان لە کردنەوەی پێسانگایەکی شێوەکاری بە ناوی " دایک"، گوزارشتە لەو فڕینە دەکات، کە چەند هونەرمەندێک لە گروپی ڤانگارد، بە شەقەی باڵی خەیاڵ بە ناو ئاسمانی دایکدا دەفڕن، بە هیوایی کەمێک لە ژیان نامەیی بەرزڕاگیراوی دایکان بخەنە بەر دیدەی سەردانیکەرانی پێشانگاکە. 

 

"دەرخستنی توانای دایک و ژنان ئەرکێکی پیرۆزە" 

پەخشان حەمەڕەشید، سەردانیکەری پێشانگای شێوەکاری دایک ئاماژەی بەوەکرد، واتایوشەی دایک هەمووان ڕادەچڵەکێنێت، کردنەوەی پێشەنگایەک لە چەشنی دایک واتایەکی گەورە دەبەخشێت وتی: وەک سەردانیکەرێک دوو ڕۆژە سەردانی ئەم پێشەنگایە دەکەم، بە هاتنە ژوورەوە بەرەو پێشەنگا هەست بە بوونی دایک دەکەیت، واتای دایک بۆ هەر تاکێک واتادار و پیرۆزە، ئێمەی ژنان و دایک بەردەوام پێشەنگای لەم شێوازانەمان پێویستە، هەبوونی ئەم پێشانگایانە ڕەنج و خەباتی ژنان نیشانی نەوەکانی ئێستا و داهاتوو دەدات، دەرخستنی ڕەنجی دایک ئەرکی هەر تاکێکە، پێویستە لە لایەن شێوەکاران و لایەنەکانی دیکەوە، بەردەوام هەوڵی دەرخستنی تواناکانی ژنان لە ڕێگەی شانۆو پێشانگاکانەوە بدەن، ماوەیەکی کەمە ژنان هەوڵی کارکردن و دەرکەوتنیان لە ڕێگەی تواناکانیانەوە دەدەن، پێویستە لە ڕێگەی پێشانگاکانەوە زیاتر هەوڵی دەرخەری تواناکانیان بدرێت.