بە بەشداری ١٣ دایک خولێک بۆ شیرپێدانی سروشتی بەڕێوەچوو
بەشی چاودێری و ڕاهینانی دایکانی دووگیان، لە لایەن چەندین پزیشک و مامۆستای بە ئەزموو، لە هەفتەی جیهانی شیرپێدانی سروشتیدا، خولێکی بۆ دایکان کردەوە.

سلێمانی
لە٥_٦ی ئابدا، لە تاوەری تەندروستی سمارت، لە شاری سلێمانی، لە لایەن بەشی چاودێری و ڕاهێنانی دایکانی دووگیان، لە هەفتەی جیهانی شیرپێدانی سروشتی، لە لایەن دکتۆر یادگار نازم، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییە دەروونییەکان، دکتۆر سارا سامان، پزیشکی دەرمانسازی، مامۆستا پەیام والی، وانەی چۆنییەتی شیرپێدان بە کۆرپەلەو کاریگەرییە تەندروستییەکانی، هەڵگرتنی شیری دایک بە شێوازێکی تەندروست، چەندین ڕێگەی زانستی بۆ چۆنییەتی سەرەتای شیرپێدان بە منداڵان، بە دایکان وترایەوە.
"چەند دڵۆپێک لە شیری دایک، ژیانێکی تەندروست بە منداڵەکان دەبەخشێت"
پەیام والی، پەرستاری ڕاهینەر، باس لەودەکات، لە هەفتەی جیهانی شیرپێدانی سروشتی لە لایەن چەندین کەسانی بە ئەزموون دایکان هۆسیار دەکرێنەوە، وتی: شیرپێدان بۆ دایکان و منداڵان چەندین سودی گرنگی بۆ هەردووکیان هەیە، لە ڕووی دەروونی و جەستەیی شیرپێدان دەروونێکی تەندروست و جەستەیەکی بەهێز بە دایکان دەدات، کاریگەری بۆسەر منداڵان لە ڕێگەی شیری دایکەوە زیرەکی منداڵ بەرەوپێش دەبات، جەستەیەکی تەندروست و ڤیتامینێکی زۆر بە منداڵ دەدات، هەروەها گەشەی تەندروستی زیاتر بەردەوام دەبێت و چەندین سودی کۆمەڵگەیە هەیە.
ئەو پەرستارە، لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: ئەگەر دایکێک بڕیار دەدات تاکێک بهینێتە کۆمەڵگەوە، پێویستە بڕیارەکانی بۆ منداڵەکەی یان تاکێکی تەندروست لە کۆمەڵگەدا بونیاد بندرێت، پیویستە دایکان بڕیاری شیری سروشتی بۆ منداڵەکانیان بدەن، شیرپێدانی سروشتی کەمێک ئاستەنگی بۆ دایکان دروستدەکات، بەڵام لە ڕێگەی دکتۆرێکی پسپۆڕەوە چارەسەری کێشەکانیان بکەن، تا بتوانن شیری سروشتی بە منداڵەکانیان بدەن، پێدانی ئەو چەند دڵۆپە شیرە کەمە، ژیانیکی تەندروست بۆ منداڵەکانتان دابین دەکەن.