بەشداربووانی خەڵاتی زوبەیدە بەشیر: وێنەرایەتی دەستکەوتێکی نیشتمانی بۆ ژنانی تونس دەکات
خەڵاتی زوبەیدە بەشیر، لە خولی سییەمیندا بە سەرپەرشتی وەزارەتی ژنان و کاروباری خێزان ڕێکخرابوو، ئەکادیمی و ڕۆشنبیران ئامادەی بوون و بە کۆی دەنگ کۆک بوون لەسەر ئەوەی کە نوێنەرایەتی دەستکەوتێکی نیشتمانی بۆ ژنانی تونس دەکات

زهور مەشریقی
تونس- بەشداربووانی خولی سییەمین خەڵاتی نیشتمانی زوبەیدە بەشیر بە کۆی دەنگ کۆک بوون لەسەر ئەوەی خەڵاتەکە دەستکەوتێکی نیشتمانییە کە هانی ژنانی تونس دەدات بۆ داهێنان و لێکۆڵینەوە، هەروەها بەهای بەشداریکردنیان لە بونیادنانی خەیاڵی نیشتمانی دادەنێت، نووسینی ژنان بەشێکە لە میراسێکی کولتووری هەمەلایەنە کە ڕۆڵێکی بەرچاوی هەیە لە پەروەردەکردن و هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتی.
ڕۆژی ٦ی ئاب، ناوەندی توێژینەوە، لێکۆڵینەوە، بەڵگەنامە و زانیاری لەسەر ژنان (كرێديف)، ٣٠هەمین خولی خەڵاتی نیشتمانی زوبەیدە بەشیر بۆ نووسینی ژنانی تونس بۆ ساڵی ٢٠٢٤ ڕێکخست، براوەکانی پێنج بەشەکە ڕاگەیەندرا، هاوکات خەڵاتی توێژینەوەی زانستی بە زمانی فەرەنسی ڕاگیرا.
خەڵاتی داهێنەری ئەدەبی عەرەبی بەخشرایە ئامنە یەحیاووی بۆ ڕۆمانی "دڕاندنی پەردە"، خەڵاتی داهێنەری ئەدەبی فەرەنسی بەخشرایە زوبیدە خالیدی، ڕۆماننووس بۆ ڕۆمانی "J'ai oublié d'aimer". خەڵاتی توێژینەوەی زانستی عەرەبی بەخشرایە حەیات ڕەیس بۆ پەرتووکی "دایکە تاقانەکان: ستەمێک یان هەڵبژاردنێک".
سەمیە مستیری خەڵاتی توێژینەوە لەسەر ژنانی تونسی وەرگرتنی ڕێبازی ڕەگەزی بۆ پەرتووکە "Pour un feminisme décentré, recadrer, resister" بەدەستهێنا، خەڵاتی باشترین سیناریۆ بەخشرایە ئیمان غەزوونی بەهۆی سیناریۆی "منداڵان دەچنە گۆڕستان... هەندێکجار".
وەک ڕێزێک بۆ خوالێخۆشبوو زوبەیدە بەشیر، و بۆ یەکەمجار بە پێچەوانەی خولەکانی پێشوو، کرێدیف ٦ شیعری ئاوازدانراوی زوبەیدە بەشیر، شاعیری کۆچکردوو لە نمایشێکی مۆسیقی بەرزدا بە ناوی "حەنین" پێشکەش کرد، کە لەلایەن وەفا غرباڵ، هونەرمەندەوە پێشکەشکرا.
داننان بە هەوڵەکانی ژنە نووسەران
سنیە بن جەمعییە، بەڕێوەبەری گشتی کرێدیف دووپاتیکردەوە کە خەڵاتەکە ڕێز لە هەوڵەکانی ژنە نووسەرانی تونس دەگرێت، لە سەرەتای دامەزراندنیەوە لە ساڵی ١٩٩٥ەوە، بە گشتی ١٦٧ ژنی تونسی ئەم خەڵاتەیان وەرگرتووە، خەڵاتەکە لە چوارچێوەی هاوکاری نێوان کرێدیف و ناوەندی ڕۆشنبیری تاهر حەداد دەستی پێکرد، کە بیرۆکەکە لەوێ لەدایک بووە پێش ئەوەی دواتر لە چاودێری کرێدیف پەرەی پێبدرێت، لە ڕۆژانی سەرەتاییدا خەڵاتەکە تایبەت بوو بە بەرهەمە ئەدەبییەکانی شیعر و نوسراو، بەڵام دواتر فراوانتر بوو بۆ ئەوەی ٦ بەشی جیاواز لەخۆ بگرێت، لەنێویاندا خەڵاتی باشترین سیناریۆ.
ئاماژەی بەوەشکرد، هێمای خەڵاتەکە لە پاڵپشتیکردنی ژنان لە بواری ڕۆشنبیری و داننان بە تواناکانیاندایە لە داهێنەری ئەدەبی و زانستیدا، هاوکاتە لەگەڵ ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی ڕۆژی نیشتمانی ژنان لە تونس، کە ژنانی تونس لە ١٣ی ئابی هەموو ساڵێکدا یادی دەکەنەوە.
جەختیشی لەوە کردەوە کە هێماسازیی خەڵاتەکە لە یادکردنەوەی یادی پێشەنگ زوبەیدە بەشیردایە، داوای لە نووسەرانی ژن کرد بەردەوام بن لە دەوڵەمەندکردنی دیمەنی کولتووری و ئەو ناوەڕۆکە بەرزەی کە بەشدارە لە پەروەردەکردنی نەوەکان و پێکهێنانی خەیاڵێک کە ڕەنگدانەوەی شوناسی نەتەوەیی و توانای دروستکردن و لێکۆڵینەوەیان بێت، نووسینی ژنانی بە بەشێک لە میراسێکی کولتووری هەمەلایەنە زانی، ڕۆڵێکی بەرچاوی لە پەروەردەکردن و هۆشیارکردنەوە و دووبارە پێشخستنی بەها و بیرۆکەکانی نووسینی بەرزدا دەگێڕێت، جەختی لەوە کردەوە کە دەبێت لە ڕێگەی کردەی کولتووری و ژنانەوە بچەسپێنرێت.
"ئەو خەڵاتە بڕگەیەکی گرنگە لە ژیانی ئەدەبیدا"
ئامنە یەحیاووی، براوەی خەڵاتی داهێنەری ئەدەبی عەرەبی، خۆشحاڵی خۆی بەم ناساندنە دەربڕی کە یەکەمین وەک نووسەر و یەکەم بەشدارییە لەسەر ئاستی نیشتمانی و ناوچەیی، ئەوە زۆر نایاب و سەرنجڕاکێشە کە بەهۆی توانای دەربڕینم و قسەکانم بۆ گەیشتن بە کەسانی دیکە ناسراوم، هەست بە شانازی دەکەم کە ناوەکەم پەیوەستە بە خەڵاتێکەوە کە ناوی نووسەری گەورە زوبەیدە بەشیریان لەسەرە و ئەمەش نوێنەرایەتی بڕگەیەکی گرنگ دەکات لە ژیانی ئەدەبیدا.
سەبارەت بە ڕۆمانەکەی ڕوونیکردەوە کە لە ماوەی کەرەنتینەدا لە نێو پەتای کۆڤید-١٩دا نووسیویەتی، سەردەمێک کە هەستی ترس و دڵەڕاوکێمان بەسەردا هاتووە، پرسیارە بوونییەکان هاتنە ئاراووە: ئەم ئەزموونە لە ئێمەدا چی دەگۆڕێت؟ کێ دەڕوات؟ ماڵئاوایی لە کێ دەکەین؟ ئەم ئەزموونە ئازاربەخشە بە توندی لە ڕۆمانەکەدا ئامادە بووە و بەشێکی ناوەکی ناوەڕۆکەکەی پێکهێناوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ڕۆمانەکە لایەنێکی ژیاننامەیی هەیە، کۆمەڵێک چیرۆک دەگەیەنێت کە ڕۆشنایی دەخاتە سەر ئەزموونی خێزانە جیاوازەکان لە ماوەی کەرەنتینەدا، هەروەها نیگەرانی و بارودۆخی تایبەتی هاوڕێی، ڕۆمانەکە ژیانی ڕۆژانەی ئەو قۆناغە لەخۆدەگرێت، بەڵام دواتر لەوە تێدەپەڕێت و باس لەو گۆڕانکاریانە دەکات کە لە تێڕوانین و پەیوەندی خێزانەکاندا ڕوویانداوە، هەروەها چەندین بابەتی دیکە کە کاریگەرییان لەسەر داهاتوو هەیە.
"پشتیوانی ئەخلاقی بۆ من"
حەیات ڕەیس، براوە بە پەرتوکی " دایکە تاقانەکان: ستەمێک یان هەڵبژاردنێک" پەیوەندییەکەی بە ناوی زوبەیدە بەشیر، شاعیری پێشەنگی ژنانی تونسی و هێماسازی و نەمریی ژیانی پیشەییەکەی، وەرگرتنی خەڵاتەکە لە کۆمپانیای کرێدیف، ئەم دامەزراوە بەناوبانگەی تایبەتە بە توێژینەوە و داهێنانی ژنان، نوێنەرایەتی پشتیوانییەکی ئەخلاقی بەرچاو دەکات کە بەهای کارەکە بەرزدەکاتەوە و ڕەهەندێکی قووڵتری پێدەبەخشێت.
ڕوونیشیکردەوە، ۆەرتووکەکەی باس لە پرسێک دەکات کە زۆرجار لە کۆمەڵگەدا وەک دەنگۆ یان چەواشەکارییەک دەخرێتەڕوو و بە بێدەنگی و بێبایەخ مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت، ئازاری ئەو دایکە تاقانەیە کە لە ترسی تێگەیشتنی کۆمەڵگە و خێزانەکانیان لە حەشارگەدا دەژین، پێی وایە ئەم بێدەنگییە نوێنەرایەتی جۆرێک لە توندوتیژی دەروونی دەکات دژی ئەم کۆمەڵە ژنە، کە خۆیان دەبیننەوە ڕووبەڕووی تاوانبارکردنی توندی کۆمەڵایەتی دەبنەوە.
جەختی لەوە کردەوە کە دایکی تاقانە بە تەنیا منداڵی نەبووە؛ بەڵکو هاوبەشێک هەیە کە بەشێک لە بەرپرسیارێتیەکە هەڵدەگرێت، بەڵام کۆمەڵگەی پیاوسالاری زۆرجار ئەمە پشتگوێ دەخات، ڕاستییەکان و هیچ ڕێگایەک بۆ دادپەروەری تێیدا نابینێت، لە پەرتووکەکەیدا، باسی لە دەرکەوتەکانی توندوتیژی و وەدەرنانی و پەراوێزخستن کردووە کە دایکانی تاقانە تووشی دەبن، ئەم پراکتیزانە نوێنەرایەتی توندترین جۆرەکانی توندوتیژی کۆمەڵایەتی دەکەن، کە پێویستی بە ڕووبەڕووبوونەوە هەیە بە هەموو شێوەیەک، دیارترینیان لەڕێگەی نووسینەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەڕێگەی ئەم کارەوە هەوڵیداوە ڕۆشنایی بخاتە سەر بابەتێکی هەستیار و بە هۆشیاری و بوێرییەوە چارەسەری بکات، بە ئامانجی درووستکردنی بەرژەوەندی بۆی، بەدیهێنانی دادپەروەری بۆ ئەو ژنانە و لە باوەش گرتنیان وەک قوربانی نەک وەک تاوانبار.
"وتاری ژنان تایبەت بوو"
ڕۆماننووس زوبەیدە خالیدی، براوەی خەڵاتی داهێنەری ئەدەبی فەرەنسی بۆ ڕۆمانی "J'ai oublié d'aimer" جەختی لەوە کردەوە کە ئەم خەڵاتە دەرفەتێکی ڕاستەقینەی بە نووسەرانی ژن بەخشی تا توانا و بەشدارییە فیکرییەکانیان لە پرسە نیشتمانی و ژنانەکاندا پیشان بدەن، وتی: لە ڕابردوودا ئەو جۆرە دەرفەتانە لەبەردەستدا نەبوون، ئەوکاتەی قسەی ژنان تەرخان نەکرابوو و قەدەغەکرابوو، بەڵام ئەمڕۆ خەون بووەتە ڕاستەقیینە، وشەکەش ئامرازێکە بۆ دەربڕین و گۆڕانکاری، ئەمڕۆ قەڵەم چەکێکە لە دەستماندایە، دەتوانین لەسەر هەموو پرسەکان بنووسین، وەک ژنانی ئەمڕۆ دەنووسین و دەربڕین و بەرەنگاری دەبینەوە، دڵخۆشین کە دەتوانین قسە بکەین و خۆمان دەرببڕین.