ڕاقوەل ئاتاینی بەهایی ئازاد کرا
ڕاقوەل ئاتاینی بەهایی کە لە ئێران دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

ناوەندی هەواڵ
ڕاقوەل ئاتایانی بەهایی دانیشتووی شاری قەمشەهر لە پارێزگای مازەندەرانی ئێران، دوای ئەوەی لە ١ی تەمووزدا هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەی، دەستبەسەرکرا، لەژێر چاودێریدا هێڵدرایەوە تاوەکو لە ٦ی ئابدا بە دانانی بارمتەی سێ ملیار تۆمان ئازادکرا.
بەپێی سەرچاوە ناوخۆییەکان، هێزە ئەمنییەکانی ئێران هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەی و دەستیان بەسەر لاپتۆپ و مۆبایل و پەرتوک و کەلوپەلی دیکەی خێزانەکەیدا گرتووە. دوای دەستگیرکردنەکەی، گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی ئاشکرا نەکراو، بەڵام تا ئێستا هیچ لێدوانێکی فەرمی لەسەر تۆمەتەکانی بڵاونەکراوەتەوە.
ئەم ڕووداوە نیگەرانییەکانی لەبارەی زوڵم و چەوساندنەوەی کەمایەتییە ئایینییەکان لەو وڵاتەدا هەڵگیرساندەوە.