ژنانی عەلەوی: ئامادەین ببینە هەڵگری ئاشتی
ئەنجومەنی ژنانی "داد و داکب" ئاماژەیان بەوەدا دەستوورێکی نوێ لەسەر بنەمای ئاشتی، ڕاستی و هاووڵاتیبوونی یەکسان بووە بە بووە بەپێویستی, لە پڕۆسەی دەستووری نوێدا ئامادەن خاوەن گوتاربن و ببنە هێزی هەڵگری ئاشتی.

ناوەندی هەواڵ
ئەنجومەنی کۆمەڵەی دیموکراتیکی عەلەوییان "داد" و یەکێتی ژنانی عەلەوی دیموکراتیک "داکب"، ڕاگەیەندراوێکیان لەسەرئەو کاراانەی بۆ دەستووری نوێ و ئاشتی لە تورکیا ئەنجام دەدرێت بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند ئامادەن بەشداری پڕۆسەکە ببن.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە ژنانی عەلەوی چەندین ساڵە لەم وڵاتەدا گەواهیدەری شەڕ، قڕکردن، کۆمەڵکوژی و سیاسەتی نکۆڵیکردنن و وترا: لەگەڵ ئازاری لەبیرنەکراو لە یادەوەریماندا، بەتایبەتی لە دێرسیم، چۆروم و سیواس، سەرەڕای هەموو قڕکردنەکان، پێداگری لەسەر ئاشتی دەکەین. شەڕەکانی ئەمڕۆ نەک تەنها بە چەک، بە وێرانکاریی کەلتووری، باوەڕی، زمانەوانی و ئیکۆلۆژیش ئەنجام دەدرێت. هەربۆیە دەڵێین: گەڕان بەدوای حەقیقەتی ژیاندا مافێکی بنەڕەتی و بەرپرسیارێتی مرۆڤایەتییە. ئەم بەرپرسیارێتییە دەبێت بە نزیکایەتی یەکسان، ئازادیخواز، بە بنەماکانی پێکەوە ژیان کە ژیانی کۆمەڵگەکان دەپارێزێت، جێبەجێ بکرێت. جەخت لەوە دەکەینەوە دەستوورێکی نوێ لەسەر بنەمای ئاشتی، حەقیقەت و هاووڵاتیبوونی یەکسان، ئیدی بووەتە پێویستییەک.
ئەوەشخراوەتەڕوو، ژنانی عەلەوی بە وردییەوە چاودێری خەباتەکانی دەستوور و ئاشتی لە تورکیا دەکەن، داواکارین ئەم پرۆسەیە لەسەر بناغەیەکی کۆمەڵایەتی ڕاستەقینە بونیات بنرێت و بە یەکسانی ڕەگەزی و ئازادی باوەڕیی بەهێزتر بکرێت. لەو باوەڕەداین سەرکەوتنی ئەم پرۆسەیە بەو داواکاریانە مسۆگەر دەکرێت و ئەم داواکاریانە لەگەڵ ڕای گشتیدا هاوبەش دەکەین. بانگەواز لە ئەنجوومەنی باڵای نەتەوەیی تورکیا، کاراکتەر سیاسییەکان، ئەو کۆمیسیۆنەی دامەزراوە و هەموو کۆمەڵگەکان دەکەین ئەم داواکاریانەی گەلان، باوەڕییەکان و ژنان لەبەرچاو بگرن، ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن.
داواکارییەکانی ژنان بۆ دەستووری بنەڕەتی
١. یەکسانی ڕەگەزی کۆمەڵایەتی
-لە دەستووری بنەڕەتیدا نەک تەنها بە گوتار "ژن و پیاو یەکسانن"؛
-دەبێت بە شێوەیەکی ڕوون حکومەت "دەوڵەت بەرپرسیارە لە جێبەجێکردنی یەکسانی ڕەگەزی کۆمەڵایەتی" جێ بگرێت.
٢. لە دەستووری بنەڕەتییدا قەدەغەکردنی توندوتیژی لە دژی ژنان
-توندوتیژی لە دژی ژنان، توندوتیژی ڕەگەزی و توندوتیژی نێو بنەماڵە، دەبێت لە دەستووری بنەڕەتییدا بە شێوەیەکی کۆنکرێتی قەدەغە بکرێت.
-دەبێت تورکیا دیسان بگەڕێتەوە سەر ڕێکەوتننامەی ئەستەنبوڵ.
٣. نوێنەرایەتی ژنان: بەشداری سیاسی و میکانیزمەکانی بڕیار
-نوێنەرایەتی ژنان لە سیاسەت و بەڕێوەبەری گشتییدا لایەنیکەم دەبێت بە سەدا ٥٠ لە دەستووردا مسۆگەر بکرێت.
-دەبێت سیستەمی هاوسەرۆکایەتی لە دەستووردا دانیپێدا بنرێت.
داواکارییە باوەڕی و کۆمەڵگەییەکانمان
١.هاووڵاتیبوونی ئازاد و یەکسان
-عەلەوییەتی، وەک باوەڕێکی سەربەخۆ و خۆبەڕێوەبەر، دەبێت لە دەستووردا مسۆگەر بکرێت؛ نەک تەنها بە شێوەیەکی تاکەکەسی، دەبێت وەک کۆمەڵگەش دانیپێدا بنرێت.
٢. شوێنی باوەڕییەکان و یادەوەری کۆمەڵایەتی
- شوێنی مزگەوتەکان، وەک شوێنی پەرستن، دەبێت ستاتۆی یاسایییان پێ بدرێت؛ شوێنە پیرۆزە دەستبەسەرداگیراوەکان دەبێت بگەڕێندرێنەوە.
-دەبێت بڕگە جیاکارییەکان لە یاسای تاک و لقەکاندا هەڵبوەشێنرێنەوە، ناوی ئەو کەسانەی سوکایەتی بە مێژووی عەلەوییەکان دەکەن لە شوێنەکان لاببرێن.
٣. عەلمانییەتی یەکسان و ئازاد
-سەرۆکایەتی کاروباری ئایینی دەبێت هەڵبوەشێتەوە؛ دەبێت ئەنجومەنێکی سەربەخۆی باوەڕییەکان دامەزرێت کە گوزارشت لە هەموو باوەڕییەکان بکات.
٤. لە پەروەردەدا یەکسانی و ئازادی باوەڕی
-وانە ئایینییە ناچارییەکان دەبێت هەڵبوەشێنرێنەوە؛ سیستەمێکی پەروەردەی عەلمانی، زانستی، بە زمانی دایک دەبێت دابمەزرێت.
-قوتابخانە کۆمەڵایەتییەکان و ئەو پڕۆژانەی لە گوندەکانی عەلەوی دامەزراون دەبێت کۆتایی پێبهێنرێت.
٥. مافە کەلتورییەکانی ڕێگەکانی عەلەوی
-ڕێگەکانی عەلەوییەکانی کورد (ڕا/ ڕێگەی حەق)، بە زمان، باوەڕی و کەلتووری خۆیان دەبێت لە دەستووردا مسۆگەر بکرێت.
-دەبێت هەموو ئاستەنگەکانی بەردەم پێکهاتە کوردی زمانەکان لاببرێن؛ دەبێت بتوانێت مێژووی خۆی بنووسێت.
٦. ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ ڕابردوو و دادپەروەری
-ئەرشیفی کۆمەڵکوژییەکانی وەک دێرسیم، مەڕەش، سێواس و چۆروم دەبێت بکرێتەوە، دەوڵەت دەبێت داوای لێبوردن بکات.
- دەبێت گۆڕی کوژراوان ئاشکرا بکرێت، گۆڕە بەکۆمەڵەکان بکرێنەوە و ئەو شوێنانە دەبێت ببنە شوێنی یاد کردنەوە.
٧. پەیوەندی سرووشت و باوەڕی
-چیا، ئاو و شوێنەکانی زیارەت بۆ عەلەوی کورد پیرۆزە، دەبێت پڕۆژەکانی وزە لەناوببرێن؛ دەبێت دەوروبەری شوێنە پیرۆزەکان بپارێزرێت.
٨. نوێنەرایەتی دیموکراتیک و یەکسانی ژنان
-لە میکانیزمەکانی بڕیارداندا دەبێت بەشداری ژنانی عەلەوی گەرەنتی بکرێت، سیستەمی هاوسەرۆکایەتی بە دەستوور دەبێت بپارێزرێت.
-دەبێت کۆتایی بە قەیوم بهێنرێت؛ بڕگە نیگەرانکەرەکانی ڕێککەوتننامەی ئەوروپی سەبارەت بە حکومەتی ناوخۆیی لاببرێن.
٩. چاکسازی لە مافی مرۆڤ و یاسای تاوان
-دەبێت مافی زیندانیانی عەلەوی بۆ دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاینییەکانیان دانیپێدا بنرێت؛ یاسا جیاکارییەکانی وەک TMK هەڵبوەشێنرێنەوە و بڕیاری مافی هیوای دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەورووپا جێبەجێ بکرێت.
-لە سیستمی سزاداندا دەبێت دادپەروەری بە دەست بهێنرێت.
ئەنجام:
وەک ئەنجوومەنی کۆمەڵەی عەلەوی دیموکراتیک و یەکێتی ژنانی عەلەوی دیموکراتیک "داکب"، ژنانی کۆمەڵگەیەکین کە لە تاریکی شەڕدا حەقیقەت هەڵدەگرێت، لە دژی نکۆڵیکردن بەرخۆدان دەکات، یادەوەری خۆی لە دەستنادات.
دەبێت دەستووری نوێ دان بەم یادەوەرییە بنێت، بە هاووڵاتیبوونی یەکسان تاجدار بکرێت و ئاشتی بە حەقیقەت مسۆگەر بکات.
شەڕمان ناوێت.
نکۆڵیکردنمان ناوێت، دانپێدانمان دەوێت،
بێدەنگیمان ناوێت، حەقیقەتمان دەوێت.
ڕێز لە ئاشتی کۆمەڵایەتی و پڕۆسەی دەستووری نوێ دەگرین، دەستمان درێژ دەکەین.
ئێمە ژنین، عەلەوین، لە هەموو ڕەنگەکان و لێرەین.