لە هەولێر تەرمی ژنێک لەناو ماڵەکەیدا دۆزرایەوە
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر تەرمی ژنێك دۆزرایەوە، تا ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەكان لەبارەی ڕووداوەكەوە هیچ زانیارییەكیان نەخستووەتەڕوو.

ناوەندی هەواڵ
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٧ی ئاب، لە گەڕەکی ٩٩ی زانكۆ لە شاری هەولێر تەرمی ژنێك دۆزرایەوە، هاوكات، تا ئێستاش لایەنە پەیوەندیدارەكان لەبارەی ڕووداوەكەوە هیچ زانیارییەكیان نەخستووەتەڕوو.
زانراوە ماڵی ئەو ژنە دراوسێی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستانی هەولێرە و ئەوانیش پۆلیسی بەڵگە و تاوانە ڕووداوەكە ئاگادار كردووەتەوە.
بەپێی زانیارییەکان ئەو ژنە مامۆستایەكی خانەنشینی زانكۆیە و ناوی گزنگ كامیل مەجیدە و لە دایكبووی ساڵی ١٩٥٤ ـە.
هاوكات، تا ئێستاش لایەنە پەیوەندیدارەكان لەبارەی ڕووداوەكەوە هیچ زانیارییەكیان نەخستووەتەڕوو.