لە مانگی تەمووزدا لانیکەم ٢٨ ژن و سێ منداڵ کوژراون

بە گوێرەی ئامارەکانی مانگی تەمووزی ژن نیوز، تەنها لەو مانگەدا لە باکووری کورستان و تورکیا ٢٨ژن و سێ منداڵ کوژراون، هەروەها ٢٥ ژنی دیکەش بە شێوەیەکی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.

ناوەندی هەواڵ

 

بە گوێرەی ئامارەکانی مانگی تەمووزی ژن نیوز، بە هۆکاری جیاواز  لە لایەن پیاوانەوە تەنها لەو مانگەدا لە  باکووری کوردستان و تورکیا ٢٨ ژن و  سێ منداڵ کوژراون، هەروەها ٢٥ ژنی دیکەش بە شێوەیەکی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.

 

بە گوێرەی ئاماژەکە لە؛ ئەستەنبوڵ ٥، ئامەد٣، ئاماسیای ١، ئەنتاڵیا ١، زۆنگولداک ١، سامسون ١، ئاردەهان ١، ئەنقەرە ١، مەلاتی ٢، بارتین ١، ئاسکیشەهیر ١، موگلای ١، ئیزمیر ١، مەرەش ١، مێرسین ٣، دەنزلی ١، ئەدرنە ١، ئەدەنە ١، هاتای ١ ژن کوژراون.

 

هەروەها لە ئامارەکەدا دەستنیشان کراوە لە شارەکانی ئەستەنبوڵ، ئامەد و مێرسین بە شێوەیەکی سیستەماتیکانە هێرش و توندوتیژییەکان لە دژی زیان زیادییان کردووە.