لە شاری سلێمانی, ناساندن بۆ پەرتوکەکانی "سفر هونەر" کرا
بە ئامادەبوونی چەندین نووسەر و شێوەکار، پەرتوکەکانی "سفر هونەر" کە باس لە کۆمەڵێک کار و چالاکی و نمایشی هونەری دەکات ، لە لایەن ئاڤان عومەرەوە ناساندی بۆ ئەنجامدرا.
سلێمانی
بە ئامادەبوونی چەندین نووسەر و سینەماکار، لە ڕێگەی شرۆڤەکردنی پەرتوکەکە و شێوازی بە چاپگەیاندن و ئەنجامدانی چەندین وێنەی پەیوەست بە بابەتەکانەوە، لە مەراسیمێکدا بە دوو پەرتووک ناساندن بۆ پەرتوکەکانی " سفر هونەر"، لە لایەن شێوەکار و نوسەری پەرتووەکان، ئاڤان عومەر ناساندنەکە ئەنجام درا.
ئاڤان عومەر، لە ناساندنی پەرتوکەکانی "سفر هونەر"دا باسی لەوەکرد، لە پەرتوکەکاندا باس لە ڕۆڵی هونەر و شێوەکاری لە دوو دەیەیی ۱۹۹٠ تا ۲٠۱٠ دەکات، کە ئەزموونی ۲۱ شێوەکاری جیاواز لە ۲٤بەشدا، باس لە کۆمەڵێک کار و چالاکی و نمایشی هونەری دەکات، کە لە ڕێگەی پۆدکاستی پرۆژەی کولتوور مەگەزینەوە لە ساڵی ۲٠۲٠دا، ئەنجامدراوە، کە تەواوی زانیارییەکان لە ڕێگەی وێنە و نوسینەوە ئەرشیف کراون، لە پەرتووکەکاندا ژنان ڕۆڵی گرنگیان گێڕاوە، کە تەواوی کارە هونەری و شێوەکارییەکانی ژنانی تێدا ئەرشیف کراوە.
" تێیدا باس لە کار و چالاکییە شێوەکاری و هونەری و کولتووریەکان دەکرێت "
ئاڤان عومەر، شێوەکار ئاماژەی بەوەکرد، لە دوو بەرگدا ناساندن بۆ پەرتوکەکانی " سفر هونەر " ئەنجامدراوەو وتی: ئەم پەرتووکانە لە ساڵی ۲٠۲٠ دا، بە پۆتکاست لە پڕۆژەی کولتوور مەگەزینەوە بڵاوکراوەتەوە، کە لەڕێگەی گفتوگۆوە کۆمەڵێک کار و چالاکی و نمایشی هونەری و لە پەرتوکەکەدا کۆکردۆتەوە، کە لەدوو دەیەیی ۱۹۹٠ تا ۲٠۱٠، کە لەباشووری کوردستاندا ئەنجامدراوە، کە کۆمەڵێک هونەرمەند بە نزیکەی ۲۱ هونەرمەندی بە ئەزموون، لە سەددە جیاوازەکان و باگراوندی جیاواز و لە شاری جیاواز، لەم بەشەدا پەیوەندی لە نێوانیاندا دروستکراوە، هەروەها هەردوو بەشی پەرتووکەکە تەواوکەری یەکدین.
لە کۆتاییدا وتیشی: یەک پەرتووکەکان لە ۲٤ چاپتەرپێکدێن، کە ۲۱ نوسەری بە ئەزموون ڕۆڵیان تێیدا هەبووە، پاشان باس لە دوو ناوەند لە شاری هەولێر و سلێمانی دەکەین، کە بەردەوام باس لە شوێنە هونەرییەکان دەدرێت، هوروەها بەشێكی کەم لە هونەرمەندان لە وڵاتانی دەرەوە دەژین و نەیانتوانیوە بەشداری ئەم ناساندنە بکەن.