بەهۆی بڵاوکردنەوەی هەواڵی ڕۆژین کابایش لێپرسینەوە لە ڕۆژنامەنووس دیلان بابات دەکرێت
بەهۆی بڵاوکردنەوەی هەواڵێک لەسەر ڕۆژین کابایش کە بەشێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەستدابوو، بە تۆمەتی "بڵاوکردنەوەی ئاشکرای زانیاری چەواشەکارانە بۆ خەڵک" لێپرسینەوە لە دیلان بابات، پەیامنێری "ژن نیوز" دەستیپێکرد.
ناوەندی هەواڵ
داواکاری گشتیی کۆماریی وان، بەهۆی بڵاوکردنەوەی هەواڵێک لەسەر گیانلەدەستدانی گوماناویی ڕۆژین کابایش، لێکۆڵینەوەی لە دژی دیلان بابات، پەیامنێری "ژن نیوز" دەستپێکرد.
ڕۆژنامەنووس دیلان بابات لەگەڵ پارێزەرەکەیدا لە دادگای ئامەد ئامادە بوو و وتەی خۆی دا. دیلان بابات بەهۆی بڵاوکردنەوەی هەواڵێکەوە بەناونیشانی "بانگەشەیەک کە لێکۆڵینەوەی لەسەر نەکراوە: ئایا جەردەوانێکی ئاسایش هەیە کە لە وڵات ڕایکردبێت؟" کە لە ٢١ـی تشرینی یەکەمدا بڵاوکرابووەوە، ڕووبەڕووی لێکۆڵینەوە بووەوە.
دیلان بابات لە ڕێگەی سیستمی زانیاریی دەنگ و ڕەنگەوە، بە تۆمەتی "بڵاوکردنەوەی ئاشکرای زانیاری چەواشەکارانە بۆ خەڵک" وتەی خۆی دا بە داواکاری گشتی.
دیلان بابات و پارێزەرەکەی ئەو تۆمەتانەیان ڕەتکردەوە و ڕایانگەیاند کە ئەوان هەواڵەکەیان وەک بانگەشەیەک بڵاوکردووەتەوە.