هەپەژە: سوپای ئازادی ژنان دەبێتە هێزی پاراستنی هەموو بەهاکانی مرۆڤایەتی

فەرماندەیی گشتی هەپەژە بە لە ساڵیادی شەهیدبوونی شەهید بێریتان هێڤی "گوڵناز کاراتاش" لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت: ئیمە ئەو ‌هێڵەی کە لە بێریتانەوە دەستیپێکرد و بە ئارینەکان پەرەی سەند تا سەرکەوتن و بنیاتنانی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک درێژە پێدەدەین.

ناوەندی هەواڵ

 

فەرماندەیی گشتی هەپەژە بە لە ساڵیادی شەهیدبوونی شەهید بێریتان هێڤی "گوڵناز کاراتاش" ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو بەم شێوەیەیە:

پێش هەموو شتێک لە کەسایەتی هەڤاڵ بێریتان یادی هەموو شەهیدانی شۆڕشی کوردستان و هەموو ژنانی شۆڕشگێڕ کە لەپێناو ئازادیدا شەهید بوون بەبیر دێنینەوە و سەریی ڕێزیان لەبەردەمدا بۆ دادەنەوێنین، هاوکات ٣٢هەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی سوپای ژنان لە هەموو ژنانی بەرخۆدێر و ئازادیخواز پیرۆز دەکەین. مانگی تشرینی دووەم لە تێکۆشانی ئازادی ئێمەدا گرنگی و پێگەیەکی گەورەی فیدایی بوونە. بەهەڵوێستی سەرهەڵدان و بەرخۆدانی پێشەنگی مەزنمان هەڤاڵ بێریتان ٢٥ی تشرینی دووەم جێگەیەکی گرنگی لە هزر و مێشکی کۆمەڵگەی کورددا گرتووە. بە پێگەی هەڤاڵ بێریتان بۆ هەموو ژنانی ڕێگەی ئازادیی کە بە ساڵانە کۆیلایەتی بەسەریاندا سەپێنرابوو کرایەوە.

 

لەهەمانکاتدا لەدژی پیلانگێڕی و خیانەت رێگەی بەرخۆدانێکی بێوێنەی شۆڕشی ژنان کرایەوە. بەسایەی هەڤاڵ بێریتان تەسلیمی و کۆیلایەتی نەما و بوو بە مۆنۆمێنتێک. ئەم هەڵوێستەی کە هەڤاڵ بێریتان بەڕێوەی برد، جارێکی تر ئەو هۆشیارییە ئازادییەی کە ڕێبەر ئاپۆ خوڵقاندوویەتی بۆ هەمووانی ئاشکرا کرد. ئەم ئازایەتیە بێوێنەیەی هەڤاڵ بێریتان ڕێگەی لەبەردەم رێکخستن بوون و بە سوپا بوونی ژنان کردەوە. بۆیە راستی بێریتان تەنیا مێژوو و فەلسەفە و هێڵی ژیانی ئازاد نییە، بەڵکوو بۆ ئێمە پێوانی ژیانە. ئەمڕۆ بە هەزاران شوێنکەوتووی هەڤاڵ بێریتان لە سەختترین هەلومەرج و بارودۆخەکانی ژیاندا بە باوەڕ و ئیرادەی بەرزەوە درێژە بە تێکۆشان دەدەن.

 

ئەمڕۆ دەبینین نەک هەر ژنان لە ڕیزەکانی ئازادیدا بەڵکو هەموو ژنانی جیهانیش هەڵوێستی خۆیان بەرامبەر بە عەقڵیەتی پیاوسالاری لەسەر میراتی ئەم تێکۆشانە نیشان دەدەن. ژنانی قارەمانی وەک بێریتان، ڕۆناهی، زیلان، ئاریەن و قارەمانانی دیکە لە سەرەتای تێکۆشانی ئازادییەوە لە هەموو قۆناغەکانی تێکۆشانی ئازادی گەلی کورددا ڕۆڵی سەرەکییان گێڕاوە، بە ئازایەتی و بوێریەکی زۆرەوە  بنەمای بەسوپابوونی ژنیان بەردەوام کرد و بوونە دەرفەتێکی بەهێز بۆ شۆڕشی گەورەی ژنان. بەم بۆنەوە ژنان لەو شۆڕشەی کە پێشەنگایەتیان کرد، سەرکەوتنی گەورەیان بەدەست هێنا. زیندووترین نموونەی ئەمە سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادییە کە بە پێشەنگایەتی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕوویدا. ژنان بە شێوەیەکی جەماوەری و یەکگرتوویی لە دژی هەر جۆرە هێرش و توندوتیژییەک سەرهەڵدانیان کرد.

 

 بە ڕێگای ئەو بەرخۆدانە مەزنەوە کە ڕوویاندا، ژنان بەشداری ناو ڕیزەکانی تێکۆشان بوون و مێژوویەکی شایستەی نوێی حەقیقەتی ژنیان نووسیەوە. بەشداری هەموو ژنان تەنیا جەستەیی نەبوو، بەڵکو لەسەر ئاستی باوەڕ و ئیرادەی ژیانێکی ئازاد بوو. تۆوی ژیانێکی شکۆمەندانەیان لە شاخەکان چاند و ئیرادە و هێزی خۆیان لە شارەکاندا بست بە بست بنیات نا. لە ناو هەر بارودۆخێکدا تێکۆشانیان کرد و هەرگیز لە هەڵوێستی خۆیان پاشەکشەیان نەکرد. بەم باوەڕە بەرزەوە هەموو ئەو شتانەی کە عەقڵیەتی پیاوسالار دەیگوت مەحاڵە بەدەستیان هێنا. هەموو ئەو راستیانەی ژن کە سەرکوتکرابوو جارێکی دیکە بە پەرەسەندنی هێزی پاراستن زیندوو بوونەوە. پێشەنگایەتی هەموو ئەم پێشکەوتنانە بە سوپابوونی ژن بەدەست هات. بێگومان بارودۆخی ژیانی گەریلا و هەموو ئەو ژنانەی لە ناو تێکۆشاندان، بارودۆخێکی قورس و دژوارە. بەڵام باوەڕ بە ئازادی لە ژناندا هەستی  بەهێزی بەرخۆدان و ئیرادەی پەرەپێدا.