پێشێلکاری و شەڕ لە نێوان گروپە جیهادییەکان بەردەوامە
ئەنجومەنی ئاسایش پرسی سووریای لەکاتێکدا گفتوگۆ کرد کە دۆخی ئاسایشی لە ناوچە جیاوازەکانی ژێر دەسەڵاتی هەتەشەی جیهادیدا ئاڵۆزە، پڕۆسەی خوێندن تووشی پاشەکشە دەبێت و شەڕە ناوخۆییەکانی نێوان گروپە جیهادییەکان دەستیانکردووە بە وروژاندنی چەندین پرسیار.

ناوەندی هەواڵ
لە کاتێکدا، کە پێشێلکارییەکان لە ئاستە جیاجیاکاندا بەردەوامن و هیچ ڕێگەچارەیەکی ڕاستی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانە ئاسایشیەکان و مافەکانی مرۆڤ لە ئارادا نییە، لەگەڵ ڕەتکردنەوەی حکومەتی کاتی سووریا بۆ بەشداریکردن لە گفتوگۆی ڕاستەقینە و کاریگەر لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان، لەوانەش خۆبەڕێوەبەری لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و سوەیدا، سەرپێچی و پێشێلکارییەکان بەردەوامن.
دۆسیەی سووریا لە کارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشدا
ئەنجومەنی ئاسایش لە میانی دانیشتنی تایبەتی کراوەی مانگانەی خۆیدا کە ڕۆژی ٢٢ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد، دۆسیەی سووریای سیاسی و مرۆیی و هەموارکردنەوەی ڕژێمی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکانی گفتوگۆ کرد، گفتوگۆکان لەسەر گرژی نێوان حکومەتی کاتی و هێزەکانی سوریای دیموکراتیک "قەسەدە" و هەروەها بارودۆخی سەر زەوی لە شاری سوەیدا بوو، باسی لە ڕەخنەکان کرد لە نەبوونی نوێنەرایەتییەکی گونجاوی سوورییەکان لە پاشخانی نەتەوەی و خێڵی جۆراوجۆر لە پرۆسەی گوازراوەدا.
هەروەها چاوەڕوان دەکرێت ئەنجومەنی ئاسایش باس لە پەرەسەندنی بەرزی جۆلان و باشووری سووریا بە گشتی و هەوڵەکان بۆ دامەزراندنی لێکتێگەیشتنی ئاسایشی نوێ لە نێوان سووریا و ئیسرائیل بکات، هەروەها لە گفتوگۆکاندا باس لە زیادبوونی چالاکی شانە تیرۆریستییەکانی داعش کرا، لە میانی وتاری ڤیدیۆیی خۆیدا لە دیمەشقەوە، نەجات ڕەشدی، جێگری نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی بۆ سووریا، جەختی لەسەر پێویستی بەشداریکردنی ژنان لە پەرلەمان کردەوە و داوای لە حکومەتی کاتی کرد هەنگاو بنێت بۆ ڕێگریکردن لە دوورخستنەوەی ژنان لە پۆستەکانی سەرکردایەتی.
ناڕەزایەتی خوێندکاران و ڕاگرتنی دەوام
هاوکات قەیرانی یەکگرتووی تاقیکردنەوەکانی دکتۆرا ناڕەزایەتی خوێندکارانی لە کۆلێژی پزیشکی لە دیمەشق بەدوای خۆیدا هێنا، لە کاتێکدا، گفتوگۆ لەسەر پێوەرەکانی لێهاتووی هەبوو، خوێندکاران میکانیزمی تاقیکردنەوەکەیان ڕەتکردەوە و بە "بارگرانییەکی نادادپەروەرانە"یان زانی بە لەبەرچاوگرتنی جیاوازی بابەت و ئاستی خوێندن لە سەرانسەری زانکۆکانی سووریادا.
خوێندکاران لەبەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵا وەستابوون و دروشمیان بەدەستەوە بوو، کە گوزارشتی لەو قەیرانە دەکرد کە بەهۆی بڕیارەکەی وەزارەتەوە دروست بووە، ئەوان داوای هەڵوەشاندنەوەی یان بکرێتە هەڵبژاردن، بەو پێیەی تاقیکردنەوەکە حەوت تاقیکردنەوەی چڕ لەخۆدەگرێت لە ماوەی دوو هەفتەدا، کە جیاوازی لە هەردوو فشاری پەروەردەیی و دەروونیدا لەبەرچاو ناگرن.
لە سوەیدا، ڕۆژی ٢٢ی تشرینی یەکەم، دەوام لە سەرجەم قوتابخانە و پەیمانگاکان ڕاگیرا، ئەمەش دوای ئەو پێشێلکاریانەی کە لەلایەن حکومەتی کاتیەوە بەرامبەر کۆمەڵگەی دروز ئەنجامدرا، ڕاگەیاندراوێک لە ماڵپەڕی فەیسبووکی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سوەیدا بڵاوکرایەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەکرد، کە بەهۆی "پێداویستییە ئاسایشیەکانی ئێستا"ەوە بووە، ئەمەش دوای پەرەسەندنی ئاسایشی لەلایەن حکومەتی کاتیەوە، کە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بەکارهێنا بۆ ئامانجکردنی ناوچە مەدەنییەکان، کە هەندێکیان لە نزیک قوتابخانەکانن.
ڤیدیۆی خێڵەکی
لە لایەکی دیکەوە ڤیدیۆ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاوبووەوە، کە تیایدا جیهادیەکان بە بەکارهێنانی قسەی خێڵی هەڕەشە دەکەن، بەرەو گەڕەکی "شاخی گوڵ" لە گوندەکانی دیمەشق دەڕۆنکە زۆرینەیان سەر بە پێکهاتەی عەلەوین، بۆ ئەوەی دانیشتووانەکەی دەربکەن و دەست بەسەر زەوی و ماڵەکانیداندا بگرن.
عومەر ئۆمسن... چیرۆکەکە چییە؟
لە کەمپی "گروپینامۆکان" بۆ جیهادییە فەرەنسییەکان لە شاری حارم لە گوندەکانی باکووری ڕۆژئاوای ئیدلب، پێکدادان لەنێوان جیهادییەکانی هەتەشە کە ئێستا بە "هێزە ئاسایشییەکانی گشتی سووریا" ناسراوە و چەتەکانی کەتیبەی فەرەنسی بە سەرۆکایەتی عومەر دیابی ناسراو بە عومەر ئۆمسن سەریهەڵدا.
ئەم کەمپە دەیان جیهادی تێدایە کە لە فەرەنساوە دەگەن، لەگەڵ خێزانەکانیان، جیهادی عومەر ئۆمسن لە کەمپەکەدا نیمچە دەوڵەتێکی دامەزراند، کە لەسەر بنەمای دادگاکانی یاسای ناوخۆی و هێزێکی پۆلیسی ناوخۆ و بڕیاری سزادانی سەربەخۆ دامەزراند، لەگەڵ گواستنەوەی کەمپەکە لە شوێنی کۆنەکەی لە ناوچەی کەمپی شین بۆ کەمپی فەردان، ئیدارەیەکی ناوخۆی بێ چاودێری سەریهەڵدا، کە پراکتیزەکانی بریتی بوون لە ڕفاندن و زەوتکردن و سزای جەستەی هاوڵاتیانی مەدەنی، هەروەها سەپاندنی باج لەسەر ئەوەی ناوی لێنابوو "پشتیوانیکردن لە جیهاد".
لەناو فشارە نێودەوڵەتییەکاندا، هەتەشە ناچار بوو شەڕی هاوپەیمانی پێشووی خۆی بکات، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، کەمپەکە شایەتی شەڕ و پێکدادانی توندوتیژ بووە و جیهادییەکانی ئۆزبک و شیشانین ئامادەیی خۆیان بۆ دەستوەردان لە بەرگریکردن لە جیهادییە فەرەنسییەکان ڕاگەیاندووە، لە ئەنجامدا، هێزەکانی "جۆلانی" سەر بە ئەحمەد شەرع نەیانتوانی هێرش بکەنە سەر کەمپەکە، لە ڕۆژانی داهاتوودا چی ڕوودەدات لە نێوان ئەحمەد شەرع و هاوڕێ کۆنەکانیدا پێشبینی هەموو کەسێکە.