لە کۆنفرانسی جیهانی خەباتی ژناندا لەسەر بابەتی ژنۆلۆژی ژنێک خەڵات کرا
کۆمەڵناسی ئیتاڵی لاورا کۆرادی کە لە ١٢هەمین کۆنفرانسی جیهانی خەباتی ژنان کە لە تایلەند بەڕێوەچوو، لەسەر "ژنۆلۆژی" بەرهەمێکی پێشکەش کردو خەڵاتی "پێشکەشکردنی سەرکەوتوو"ی وەرگرت.
ناوەندی هەواڵ
لاورا کۆرادی، کۆمەڵناسی ئیتاڵی کە لە ١٢هەمین کۆنفرانسی جیهانی ژنولۆژی لە تایلەند کە لە ٢٦-٣٠ی ئایار بەڕێوەچوو بەشداری کرد و خەڵاتی "پێشکەشکردنی سەرکەوتوو"ی وەرگرت.
لۆرا کۆرادی بەهۆی پێشکەشکردنی زارەکی بە ناوی"بنیاتنانی ژنۆلۆژی لە ڕەخنەی ساندرا هاردینگ لەسەر زانستی فێمینیستی" بە شایانی خەڵات دەستنیشان کرا.
لاورا کۆرادی، کۆمەڵناس و ئەکادیمیست، بڕوانامەی دکتۆرای لە کۆمەڵناسیی زانکۆی کالیفۆرنیا تەواو کردووە. لاورا کۆرادی نزیکەی ١٥ کتێب و سەدان بابەتی ئەکادیمی نووسیوە. ئێستا لە زانکۆی کالابریا لە بەشی جێندەری و میتۆدۆلۆژیدا وانە دەڵێتەوە. لاورا کۆرادی ڕێکخەری Decolonial Feminist Queer LAB ە.
لاورا کۆرادی هەمیشە لە خەباتی ئەکادیمی و فێمینیستەکانیدا لەگەڵ بیرۆکەکانی "ڕێبەر ئاپۆ" لە پەیوەندیدا بووە و چەمکی ژنۆلۆژی و ئەزموونە کردەییەکانی تەڤگەری ئازادیی ژنانی کورد وەک ئاماژەیەکی ڕەخنەگرانە دژی لێکۆڵینەوەی جێندەری جیهانی پێناسە دەکات.