دایکی ئاشتی حەمدیە شیمدی کۆچی دوایی کرد

دایکی ئاشتی، حەمدیە شیمدی کە چاوەڕێی بەخاکسپاردنی تەرمی کوڕە شەهیدەکەی بوو، لە ناوچەی ئارتوکلوی مێردین کۆچی دوایی کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

دایکی ئاشتی حەمدیە شیمدی تەمەن ٨٠ ساڵ کە لە گەڕەکی وێستگەی ناوچەی ئارتوکلوی مێردین دەژیا، ماوەیەکی زۆر چارەسەری وەردەگرت، لە ڕۆژانی ڕابردوودا، ڕەوشی خراپتر بوو، گواسترایەوە نەخۆشخانە، لە نەخۆشخانە کۆچی دوایی کرد.

 

کوڕی حەمدیە شیمدی، بە ناوی جومعە "نەجاتی شیمدی" لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ئەو گەریلایانەی کە لە ئابی ١٩٩٩ لەسەر بانگەوازی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکشانەوە، لە گۆڕەپانی چیای بزینەی گابار شەهیدبوو.

 

تەرمی جومعە هێشتا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوە، دایکە حەمدییە ساڵانێکە چاوەڕێی زانیارییەک بوو دەربارەی ڕووداوەکە.