
کۆنفیدراسیۆنی ژنانی دیموکراتیک؛ هەنگاوێکی نوێ بۆ هاودەنگی نێوان ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
فەرەح سابر چالاکوانی مافی ژنان جەختی لەوە کردەوە کە کۆنگرەی هاوپەیمانی نادا کە لە هەرێمی کوردستان بەسترا هەنگاوێکی سادە نەبوو، بەڵکو دەستکەوتێکی گرنگ بوو. ئەم کۆنگرەیە ژنانی گەل و ناسنامە و نەتەوە جیاوازەکانی لە ژێر چەتری خزمەتکردنی پرسی ژنان کۆکردەوە.

















