ئاڵەنگارییەکانی بەردەم ژنانی ڕۆژنامەنووسی یەمەن لە زیادبوونن

ڕەحمە شەنزور

 

یەمەن-لە وڵاتێکدا کە ڕۆژنامەگەری بووەتە گۆڕەپانێکی کراوەی مەترسی، تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووس ڕەشا حەرازی ڕادەی توندوتیژییەکانی دەوروبەری ژنە ڕۆژنامەنووسانی یەمەنی ئاشکرا کرد. ئەم ڕووداوە تەنیا یەکێکە لە زنجیرە پێشێلکارییە درێژخایەنەکان کە بوونی ژنانیان لە میدیاکان کردووە بە تاقیکردنەوەیەکی ڕۆژانە، کە هەڕەشە ئەمنییەکان لەگەڵ سنووردارکردنی کۆمەڵایەتیدا یەکتر دەبڕن لە ژینگەیەکدا کە ژنە کارکردنیان بە پارێزراوی ڕەتدەکاتەوە.

 

ئێوارەی ڕۆژی ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١، ڕۆژنامەنووس ڕەشا عەبدوڵا حەرازی تەمەن ٢٧ لە ڕێگەدا نەبوو بۆ ڕووماڵکردنی تاوانێک یان ئاشکراکردنی گەندەڵی، بەڵکو بەرەو نەخۆشخانەی منداڵبوون دەچوو بۆ منداڵبوون. بەڵام تەقەمەنییەک کە لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا چێندرابوو، ساتی منداڵبوونەکەی کردە دوو تیرۆرکردن و گیانی ئەو و گیانی منداڵە لەدایک نەبووەکەیشی کردە ئامانج، ڕۆژنامەنووس مەحمود عەتمی هاوژینیشی بەسەختی برینداربوو.

 

ئەم تاوانە کە کۆمەڵگەی میدیایی یەمەنی هەژاند، ڕووداوێکی گۆشەگیر نەبوو، بەڵکو بەرجەستەکردنی ئەو راستییە تاڵە بوو کە ژنە ڕۆژنامەنووسانی یەمەن ئەزموونی دەکەن: ململانێی ڕۆژانە لەگەڵ ترسی مەرگ، هەڵمەتی هاندان کە جەستە دەکاتە بیانووی بە ئامانجگرتن و نەبوونی دادپەروەرییەکی تەواو لە وڵاتێکدا کە ڕۆژنامەنووسان بوونەتە ئامانجی ڕاستەوخۆی سەرکوت و تەسفیەکردنی جەستەیی.

 

ئامادەبوونی سنووردار... و مەترسییەکانی گەشەسەندن

زانیارییە بەردەستەکان ڕادەی ئەو ئاڵەنگارییانەی کە ڕووبەڕووی ژنە ڕۆژنامەنووسان دەبنەوە لە یەمەن، لە چوارچێوەی ژینگەیەکی ناجێگیری میدیایی و پەرەسەندنی مەترسییەکان ئاشکرا دەکەن. بەپێی ڕاپرسییەک کە لە لایەن سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی یەمەنەوە ئەنجامدراوە، ژنان لە ٢٠٪زیاتری هەموو ئەو ڕۆژنامەنووسانە پێکناهێنن کە لەو بوارەدا کاردەکەن، ئەمەش ڕەنگدانەوەی لاوازی نوێنەرایەتی ژنانە لەم کەرتەدا.

 

ئاڵەنگارییەکە تەنها لە ئامادەبوونی سنوورداریاندا سنووردار نییە، بەڵکو درێژدەبێتەوە بۆ سروشتی ئەو ژینگەیەی کە ژنانی ڕۆژنامەنووس تێیدا کاردەکەن. ڕاپۆرتەکانی مافی مرۆڤ ئاماژە بەوە دەکەن کە ساڵانە سەدان پێشێلکاری دژی ڕۆژنامەنووسان تۆمار دەکرێت، لەوانە دەستگیرکردن، هەڕەشەکردن، دادگاییکردن، ڕێگریکردن لە کار و دەستدرێژی ڕاستەوخۆ.

 

"ئێمە وەک ئەوەی لە جەنگەڵێکدا بین دەژین"

لەو چوارچێوەیەدا ڕۆژنامەنووسی یەمەنی ڕیناد عومرانی وتی: ڕاستیەکە زۆر بە ئازارە، ئێمە وەک ئەوەی لە جەنگەڵێکدا بین دەژین و هیچ یاسایەک نییە وەک ژن یان وەک ژنە ڕۆژنامەنووس بمانپارێزێت، ناتوانین مافەکانی خۆمان وەک ڕۆژنامەنووسی ژن بە ئاشکرا بەکاربهێنین. ناتوانم بۆچوونە سیاسییەکانم یان خۆم بە ئازادی دەرببڕم، چونکە دەکرێت بمخاتە مەترسییەوە. زۆر ڕووداو هەیە کە وا لە هەر ڕۆژنامەنووسێکی ژن دەکات هەست بە ترس بکات، بەتایبەتی ئەوانەی لە مەیدانەکەدا کار دەکەن و لە نێوان بوارە جیاوازەکاندا گەشت دەکەن. لەوانەیە بچیتە شوێنێک و دژی گروپێکی دیاریکراو هەژمار بکرێیت، لە شوێنێکی تریشدا، تۆ پۆلێن دەکرێیت بەوەی کە دژی گروپێکی دیکەیت، کە ناچارمان دەکات بێدەنگ بین و لەگەڵ واقیعێکی کۆمەڵایەتی و کولتووری سەختدا بیگونجێنین.

 

“ڕاستییەکی توندتر لە هەرێم”

زەکرا عەریقی، سەرۆکی بەشی کۆمەڵناسی لە زانکۆی تەعز پێیوایە کە راستی بۆ ڕۆژنامەنووسانی ژن لە یەمەن لە ئاستەنگە پیشەییەکانی ئاسایی تێدەپەڕێت، ئەمەش ڕەنگدانەوەی قەیرانێکی قووڵترە کە کاریگەری لەسەر کۆمەڵگە بە گشتی هەیەو وتی: ڕەنگە راستییەلە بۆ ڕۆژنامەنووسانی ژن لە یەمەن هاوشێوەی جیهانی عەرەبی دەربکەوێت، بەڵام لە ڕاستیدا توندترە بەهۆی نەبوونی هۆشیاری کۆمەڵایەتی سەبارەت بە ڕۆڵی ژنان لە ڕاگەیاندن و ئەو پاڵپشتییە لاوازەی کە لەلایەن دەزگا فەرمییەکانەوە پێشکەش دەکرێت.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ژینگەی دەوروبەری ڕۆژنامەنووسانی ژن پڕ بووە لە مەترسییە ئەمنییەکان و ئاڵەنگاری کۆمەڵایەتی ئاڵۆز کە لە ئەنجامی شەڕ و ململانێکانەوە سەرهەڵدەدەن، ئەمەش وایکردووە کارکردنی میدیا کارێکی قورس بێت، سەرەڕای توانای زۆرێک لە ڕۆژنامەنووسانی ژن بۆ خۆڕاگری و تێپەڕاندنی ئەم بارودۆخانە.

 

داڕمانی ئابووری، فشاری زیادکراو

لیبیا سەعید، خاوەن بڕوانامەی دکتۆرا لە زمان و توێژینەوەی میدیایی عەرەبی، تیشک دەخاتە سەر لایەنە ئابووری و پیشەییەکان و وتی: دۆخی ڕۆژنامەنووسانی ژن بەتایبەتی لە ساڵانی جەنگدا، بەهۆی کەمکردنەوەی مووچە و نەبوونی ئاسایشی کارەوە، بە شێوەیەکی بەرچاو تێکچووە، ڕۆژنامەنووسان هیچ جۆرە پاراستنێکیان نییە و گەشتکردن لە نێوان پارێزگاکاندا  قورس و مەترسیدار بووە، ئەمەش دەرفەتەکانی کاری مەیدانی سنووردار کردووە.

 

ئاماژەی بەوەکرد، قسەکردن بە ڕاستییەکان پڕ بووە لە مەترسی لە ژینگەیەکدا کە بەرگەی دەنگی سەربەخۆ ناگرێت، چەند ساڵی ڕابردوو شایەتحاڵی کوشتنی ژمارەیەک ڕۆژنامەنووس بووە بە شێوازی جۆراوجۆر، تەنها لەبەر ئەوەی هەوڵیانداوە ڕاستییەکان ڕابگەیەنن، کەسانێک هەن کە هەوڵی سەرکوتکردنی ئازادی ڕۆژنامەگەری و ڕێگریکردن لە بڵاوکردنەوەی ڕوونی زانیارییەکان دەدەن.