شێلان بە ئۆتۆمبێل و توندوتیژیی جەستەیی ڕۆژنامەنووسانی سودان دەخاتە بەردەم لێشاوی دەستدرێژیی
لە سایەی ئەو ململانێیەی لە سودان دەگوزەرێت، ژنانی ڕۆژنامەنووس رووبەڕووی پێشێلکاریی دەبنەوە کە دەستبەسەرکردن، بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ، توندوتیژیی جەستەیی لەخۆدەگریت،
میرفەت عەبدولقادر
سودان ـ لە ناو گێژاوی ململانێی بەردەوام لە سوداندا، دەها چیرۆکی تراژیدی گێڕدراونەتەوە، لە کاتێکدا سەدان چیرۆکی تریش بە شاراوەیی ماونەتەوە، لە پشت ههموو هەواڵ و چیرۆکێکی گێڕدراوەوە، ژنێک هەیە کە وردەکاریی ململانێکان دەژی، ژنێکی دیکەش هەیە کە هەوڵ دەدات بیانگوازێتەوە بۆ جیهان سەرەڕای مەترسە گەورەکان، تاوەکو خۆشی ببێتە بەشێک لە چیرۆکەکە.
پێشێلکارییەکان بۆ کوشتنی ڕاستییەکان
لە کاتی هەڵگیرسانی ململانێکانەوە لە ناوەڕاستی نیسانی ٢٠٢٣، ڕۆژنامەنووسان بوونە ئامانجێکی ئاشکرا بۆ شێواندنی ڕاستییەکان و ڕاگرتنی گەیشتنیان بە ڕای گشتی جیهانی، ژنانی ڕۆژنامەنووس بە تایبەتی کەوتنە بەر جۆرەها ئامرازی پێشێلکاری بە مەبەستی بێدەنگکردنی دەنگەکانیان و دوورخستنەوەیان، ڕووداوی کوژرانی حەلیمە ئیدریس، ڕۆژنامەنووس کە لەلایەن هێزەکانی پیشتیوانی خێراوە سەیارەلێیدا و کوژرا لە کاتی ڕووماڵکردنی رووداوەکاندا، نموونەیەکی بەرچاو بوو لەسەر ئەم ئامانجگرتنە، بێجگە لە دەستبەسەرکردنی ژمارەیەک لە ژنانی ڕۆژنامەنووس بە تۆمەتی "سیخوڕی لەگەڵ لایەنی بەرامبەر"، ئەوەی بەدوایدا دێت لە ڕاگرتنیان لە کار و لێسەندنەوەی مۆڵەتەکانیان.
ڕاپۆرتێکی هاوبەش لە نێوان سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی سودانی و لیژنەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان پێشێلکاری فراوانی بەڵگە کرد، کە کوشتن، دەستبەسەرکردنی هەڕەمەکی، بێسەروشوێننکردنی زۆرەملێ، ئەشکەنجەدان و توندوتیژیی سێکسی دژی ژنانی ڕۆژنامەنووس لەخۆگرت، لەگەڵ قەدەغەکردنی زانیاری و تاوانبارکردنی کاری ڕۆژنامەنووسی.
لە ئاداری ڕابردوودا، هێزەکانی پشتیوانی خێرا ژمارەیەک ژنی ڕۆژنامەنووسیان دەستبەسەر کرد لەسەر بنەمای بەشداریکردنیان لە خولێکی ڕاهێناندا کە لەلایەن ڕێکخراوەکانی ژنانەوە لەسەر مافەکانی ژن لە شاری نیالا ڕێکخرابوو، تاوەکو ئێستاش سێ لەوان لە ژێر دەستبەسەردا هەن، سەرەڕای سەرکۆنەکردنە دووبارەبووەکانی سەندیکای رۆژنامەنووسان بۆ ئەم دەستبەسەرکردنانە و داواکردنی ئازادکردنی دەستبەجێیان، هێشتا بەندکردنەکە بەردەوامە بە بێ خستنەڕووی تۆمەتی فەرمی یان ئامادەبوون لە بەردەم دادگادا، لە پێشێلکارییەکی ئاشکرای بنەماکانی دادپەروەری و مافەکانی مرۆڤدا.
ڕۆڵی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان لە پاراستنی ژنانی ڕۆژنامەنووسان
ئیمان فەزل سەید، سکرتێری ئازادییەکان لە سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی سودانی، قەبارەی ئەو پێشێلکارییانەی ئاشکرا کرد کە بەرامبەر ژنانی ڕۆژنامەنووسان ئەنجامدراون و ئەوەی سەندیکاکە لە چوارچێوەی ڕۆڵی پاراستنیدا بەڵگەی کردووە.
ڕوونیکردەوە، کە ڕۆژنامەنووسان بە گشتی رووبەڕووی ئامانجگرتنێکی پلانبۆدانرو بوونەتەوە لەلایەن هەردوو لایەنی ململانێیەکەوە، ئەوەش وای لێکردن ناسنامەیان بشارنەوە لە کاتی هاتوچۆدا بەدوای پارێ٣ بۆ خۆیان و خێزانەکانیان، هەروەها ژمارەیەکی زۆر لەوان لە ناو بەندیخانەکاندا گیانیان لەدەستداوە دەستبەجێ دوای ناسینەوەی ناسنامەکانیان لە خاڵەکانی پشکنیندا.
سەبارەت بەو پێشێلکارییانەی کە ژنانی ڕۆژنامەنووسانی گرتەوە، جەختی لەوە کردەوە، کە ئەوان ڕووبەڕووی پێشێلکاری گەورە بوونەتەوە کە تیرۆرکردن، بێسەروشوێننکردنی زۆرەملێ، دەستبەسەرکردنی درێژخایەن لەخۆدەگرێت، بێجگە لە دەستبەسەرکردنی کورتخایەن و پرۆسەکانی بەندکردن.
دووپاتیکردەوە، کە بارودۆخی بەندکردن زۆر خراپە و بێبەشە لە کەمترین پێویستییە تەندروستی و ژینگەییەکان، لەگەڵ بڵاوبوونەوەی پەتا و نەخۆشییەکان، ئەوەش ئازاری بەندکراوەکان قورستر دەکات.
ئیمان فەزل سەید ئاماژەی بەوەش دا، کە سەندیکاکە لە کاتی هەڵگیرسانی ململانێکانەوە دەستیکردووە بە چاودێریکردن و بەڵگەکردنی پێشێلکارییەکانی هەردوو لایەنی ململانێ، ڕاپۆرتی وردی دەرکردووە و سەلماندوویەتی کە لانیکەم ٦٨٠ حاڵەتی پێشێلکاری ڕوویانداوە، لەوانە تیرۆرکردن، دەستبەسەرکردن، بێسەروشوێننکردنی زۆرەملێ و هەڕەشەکان، لەگەڵ پێشێلکارییە سنوربەزێنەکان کە ڕۆژنامەنووسە ئاوارەکانی لە وڵاتانی دراوسێ گرتەوە لە ڕێگەی تەنگژەپێکردن و هەڵکوتانە سەر مەکۆ ڕاگەیاندنەکانەوە.
باسی لە ڕۆژنامەنووسێک کرد، کە لە کاتی هەوڵدانیدا بۆ چوونە ژوورەوە بۆ ماڵەکەی ڕووبەڕووی پەلاماردان بووەوە، لەوێ دەست بەسەر مۆبایلەکەی و تابلێتەکەیدا گیرا، لەگەڵ هەڕەشە لێکردن، بێجگە لەوە کە دەستیان شکاندن، هەڕەشەکان تەنها بۆ سەر خودی ڕۆژنامەنووسەکە سنووردار نەبوون، بەڵکو وێنە کەسییەکانی ئەو و منداڵەکانی کە لە مۆبایلەکەیدا هەڵگیراون، لە پرۆسەکانیل هەڕەشەدا بەکارهێنران، هەروەها هەڕەشەکان درێژبوونەوە بۆ سەر کەسانی تریش کە داتا و زانیارییەکانیان لەسەر مۆبایلەکەیدا هەبوو.
سەبارەت بە توندوتیژیی داتایی، جەختی لەوە کردەوە، کە کۆمەڵێک هەڕەشەی خاوەن ڕەهەندی داتایی هەن کە لە ڕێگەیانەوە فشار دەخرێتە سەر ژنانی ڕۆژنامەنووس، چاودێریکردنێکی خۆیی بۆیان دروست دەکات.
پێشێلکاریی سێکسی و توندوتیژیی جەستەیی
سەبارەت بە پێشێلکارییە سێکسییەکان، ڕوونیکردەوە، کە ژمارەیەک لە ژنانی ڕۆژنامەنووس تووشی دەستدرێژی و دەستدرێژیی سێکسی بوونەتەوە، سەندیکاکە هەندێکی لەوانەی بەڵگە کردووە. لەگەڵ ئەوەشدا، قەبارەی ڕاستەقینەی ئەم پێشێلکارییانە زۆر گەورەترە لەوەی بەڵگە کراوە، لەبەر خۆپاراستنی زیانبەرکەوتووان لە ئاشکراکردن بەهۆی قسەی کۆمەڵایەتی یان کاریگەرییە ئەمنییەکانەوە، هەندێک لە ماڵپەڕە ڕاگەیاندنەکان تەنها بە ئاماژەکردن بەم ڕووداوانە بێدەنگ بوون بەبێ ناوهێنان بۆ پاراستنی پارێزراوی ژنانی ڕۆژنامەنووسن.
سەبارەت بە یاسای تاوانەکانی زانیاری لە سودان، وتی: یاساکە بووەتە ئامرازێک بۆ فشارخستنە سەر ڕۆژنامەنووسان، بە جۆرێک کە دەسەڵاتەکان مامەڵەی لەگەڵدا دەکەن وەک "شمشێرێک" بەسەر کارمەندانی بواری ڕۆژنامەنووسیدا، وتی: لە پاش گۆڕینی بەکارهێنانی یاساکە لە پرسەکانی دەنگۆ و تاوانەکانی تری پەیوەست بە بۆشایی داتاییەوە، خراوەتە گەڕ، بەپێی وتەی خۆی، بۆ سنووردارکردنی ئازادیی رۆژنامەنووسی و بێدەنگکردنی دەنگەکان، لە ڕێگەی کردنەوەی سکاڵاکانی پەیوەست بە بڵاوکردنەوە، بەتایبەت دژی ژنانی رۆژنامەنووسان.
هاجر سلێمان، ڕۆژنامەنووس لەم دواییانەدا ڕووبەڕووی دەستبەسەرکردن بووەوە بەپێی ئەم یاسایە، دوای کردنەوەی ژمارەیەک سکاڵا لە دژی، لەگەڵ هەڵکوتانە سەر ماڵەکەی و بردنی لەوێوە، بە جۆرێک کە شێوازی جێبەجێکردنی یاساکە و ڕێکارەکان کە رۆژنامەنووسان لەژێر سێبەریدا دەچنە بەر دەبردرێن و توندن، وتی: ئەوە ئاشکرای دەکات کە ئامانجگرتنێکی ئاشکرا و ڕاستەوخۆ بۆ ڕۆژنامەنووسان هەیە.
سەرەڕای نەبوونی دەزگایەکی یاسادانان و پەرلەمان، بەڵام هەمووارکردن لەسەر ئەم یاسایە لە ماوەی ڕابردوودا کراوە، سزای بەندکردن بۆ ماوەی یەک ساڵ زیاد کراوە بۆ پرسەکانی بڵاوکردنەوە، یەکەم کەس کە بەم یاسایە دادگایی کرا، رەشان ئۆشێ، ڕۆژنامەنووس بوو کە دادگایی کرا بە بەندکردن بۆ ماوەی یەک ساڵ لە دۆسیەیەکی بڵاوکردنەوەدا.
سەبارەت بە ڕادەی بەشداری بەڵگەکردنەکە کە سەندیکاکە ئەنجامی دەدات لە بەدیهێنانی دادپەروەری، لێپرسینەوە و گەیشتن بە ئازادیی زیاتری ڕۆژنامەنووسی، ئیمان فەزل سەید وتی: بەڵگەدارکردنی بەڵگەکان یەکێکە لە توخمە سەرەکییەکان بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری و دڵنیابوون لە نەبوونی دەربازبوون لە سزا لەو تاوان و پێشێلکارییانەی کە بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان ئەنجام دراون.
ڕوونیکردەوە، کە سەندیکاکە خەریکی بەڵگەکردنی پێشێلکارییەکانە بە شێوازێکی ورد، بە جۆرێک کە بەڵگەکردنەکە شوێنی ڕوودانی پێشێلکارییەکە و کاتەکەی و بارودۆخی دەوروبەری لەخۆبگرێت، لەگەڵ وردەکاریی حاڵەتەکە و ئەو ڕۆژنامەنووسانەێ کە تووشی پێشێلکاری بوون، پێیوایە کە ئەم زانیارییانە دەتوانن بڵاوکەرەوەی بەڵگەی گرنگ بن لە کاتی هەوڵدان بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری و لێپرسینەوەدا.
جەختی لەوە کردەوە، کە ئەم بەڵگەنامانە گرنگییەکی تایبەت بەدەستدەهێنن لە ئاستی نێودەوڵەتیدا، چونکە لایەن و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان پشتیان پێ دەبەستن لە ئامادەکردنی ڕاپۆرتەکانیان کە پەیوەستن بە مافەکانی مرۆڤ لە سودان، لەوانە ئازادیی دەربڕین و ئازادییە ڕۆژنامەنووسییەکان، وتی: ئەو ڕاپۆرتانەی کە لەلایەن سەندیکاکەوە دەردەچن سەبارەت بەو پێشێلکارییانەی کە ڕۆژنامەنووسان ڕووبەڕوویان دەبنەوە بەشداری دەکەن لە چاودێریکردنی ڕاستی ئازادیی ڕۆژنامەنووسی و ئازادیی بۆچوون و بڵاوکردنەوە لە سودان، یارمەتی دەدەن لە دیاریکردنی نیشاندەرەکانی ئازادییە ڕۆژنامەنووسییەکان و پێوانەکردنی ڕادەی ڕێزگرتنیان.