پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا پەیوەستە بە هەنگاوە یاساییەکان کە مافەکانی گەلی کورد دەستەبەر دەکات
پارێزەر ڕۆزیف کینۆ دەڵێت: سەرکەوتنی پرۆسەی "کۆمەڵگەی ئاشتی و دیموکراتیک" پێویستی بە مسۆگەری یاسایی و دەستووری ڕوون هەیە، ئاماژەی بە نەبوونی هەنگاوی ڕاستی لەلایەن دەوڵەتی تورکیا تا ئێستا کرد.
نورشان عەبدی
کۆبانێ-ڕۆژی ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٥، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستپێشخەرییەکی ئاشتیی بە ناوی "ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیم" ڕاگەیاند، ئامانج لێی چارەسەرکردنی پرسی کورد و دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ، گواستنەوە لە شەڕی شەڕڤانی بۆ پرۆسەیەکی سیاسی و یاسایی.
حزب و ڕێکخراوە کوردییەکان لە هەموو دەرفەتێکدا هەنگاویان ناوە بەو ئاراستەیە، مەبەستی ڕاستەقینەی خۆیان نیشانداوە، لەبەرامبەردا دەوڵەتی تورکیا تاڕادەیەکی زۆر لە پرۆسەکەدا بەشدار نییە، سەرەڕای ئەوەی ڕووبەڕووی تاقیکردنەوەیەکی بەرچاو دەبێتەوە، چونکە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا تا مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ مۆڵەتی پێداوە بۆ پابەندبوون.
"پرۆسەکە پێویستی بە مسۆگەری یاسایی هەیە"
ڕۆزیف کێنۆ، پارێزەر وتی: دەستپێشخەرییەکەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، ناوچەکەی گەیاندۆتە قۆناغێکی نوێ، بە بانگەوازەکەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە ٢٧ی شوبات، قۆناغێکی نوێ لە ناوچەکە دەستیپێکرد، ئەم بانگەوازە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆر گرنگە، بڕیارە گەلان لە ئاشتییەکی بەردەوامدا پێکەوە بژین، بۆ ئەوەی ئەمە ڕووبدات، مسۆگەری دەستووری و یاسایی پێویستە، بەتایبەتی لە تورکیا کە پڕۆسەکە تێیدا بەڕێوەدەچێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە تورکیا گەلی کورد و نەتەوەکانی دیکە لە مافە نەتەوەیی و ناسنامەییەکانیان بەهرەمەند نین، هەروەها پێگەیەکی یاسایی ڕوونیان لەناو دەوڵەتی تورکیادا نییە، بۆیە کاتێک ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان ئەم پرۆسەیەی دەستپێکرد، هەنگاوگەلێک هەبوون بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە ململانێی شەڕڤانان و هەنگاونان بەرەو چارەسەری سیاسی و یاسایی.
جەختی لەوە کردەوە، کە قۆناغی ئێستا پێویستی بە پەسەندکردنی زیاتری ڕێبازێکی مافەکانی مرۆڤ و یاسایی هەیە، هەروەها ئێمە هەڵوێستی ئەرێنیمان لە کەسایەتی و دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ بینیوە، ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجەلاننیش لە ٢٧ی شوباتی ئەمساڵدا ڕوونی کردەوە: کە قۆناغی دووەم پێویستی بە گواستنەوە هەیە بەرەو یەکگرتنی دیموکراتیک و سیاسی.
"دەوڵەتی تورکیا لە هەڵوێست و مەبەستەکانیدا ڕوون نییە"
سەبارەت بە هەڵوێستی دەوڵەتی تورکیا وتی: هەنگاوی ڕوون لەلایەن ڕێکخراو و لایەنە کوردییەکانەوە دەگیرێتەبەر، بەڵام بەداخەوە تا ئێستا هیچ هەنگاوێکی بەرچاومان لە دەوڵەتی تورکیاوە نەبینیوە، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئامادەنەبوونی دەوڵەت و بێتوانایی لە دروستکردنی متمانە لە نێوان خۆی و کۆمەڵگەدا، بۆ نموونە دەوڵەت بەردەوامە لە ناونانی گەلی کورد بە تیرۆریست، کە پێشەنگەکانی ئەم پرۆسەیەن.
جگە لەوەش ژمارەیەکی زۆر لە زیندانیانی سیاسی لە دەستبەسەریدا ماونەتەوە، دیارترینیان ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانە کە ٢٧ ساڵی زیندانی تەواو کردووە، مافی یاسایی هەیە کە سوود لە مافی هیوا وەربگرێت، وەک لە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا دانپێدانراوە، بەڵام دەوڵەتی تورکیا لە هەڵوێستی خۆیدا بەرامبەر بەم پرۆسەیە، بە تایبەت کاتێک باس لە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان دەکرێت، ناڕوونی نیشان دەدات.
"چوارچێوەیەکی یاسایی و مسۆگەری دەستوری: ڕێگای سەرکەوتن"
پێیوایە: تا هیچ گۆڕانکارییەک سەبارەت بە ئازادی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان ڕوونەدات، ناتوانین بڵێین ئەم پرۆسەیە بەرەو چوارچێوەیەکی یاسایی ڕوون دەڕوات، ئێمە وەک داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ جەخت لەسەر پێویستی مسۆگەری یاسایی کۆنکرێتی دەکەین. ئەگەر ئەم پرۆسەیە بەردەوام بێت، دەبێت لەسەر بنەمای چوارچێوەی یاسایی ڕوون و مسۆگەری دەستووری بێت.
ڕوونیشیکردەوە، چەند لیژنەیەک بۆ ئەو مەبەستە پێکهێنراون، کەسانێک هەن کە پێویستە ڕاستەوخۆ بەشداربن لە پرۆسەکەدا، لەگەڵ ئەوەشدا دەبینین کە هێشتا بە بیرکردنەوەی تیرۆریستی مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت، ئەمەش واتای وایە حکومەتی تورکیا ئامادەکارییەکی گونجاوی بۆ نەکراوە، چۆن ئەو کەسانەی چەکەکانیان لەناوبردووە لە تورکیا پێشوازییان لێدەکرێت؟ ئێمە پێویستمان بە میکانیزمی یاسایی هەیە بۆ دڵنیابوون لە یەکگرتنەوەی دروستیان بۆ ناو کۆمەڵگە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەرچەندە دەوڵەتی تورکیا ڕاستی و خێراتر لەم پرۆسەیە نزیکبێتەوە، زیاتر خۆی لە قەیرانی نوێ دەپارێزێت.
هەروەها ئاماژەی بە وادەی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا کرد و وتی: ژووری گشتی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا لە ئەیلوولی ٢٠٢٥ ئەم پرۆسەیەی پەسەند کرد و تا مانگی حوزەیرانیش مۆڵەتی بە دەوڵەتی تورکیا دا بۆ ئەوەی ڕاستی خۆی نیشان بدات، ئێمە لەو بەروارە نزیک دەبینەوە، ئەگەر دەوڵەت ئەم پرۆسەیە نەهێنێتە چوارچێوەی یاسایی خۆیەوە، لەوانەیە کێشەی ڕاستەقینە سەرهەڵبدات، تورکیا واژۆکارێکە بۆ ڕێککەوتننامەکانی دادگا، ئەگەریش شکستی هێنا پابەندبن پێیانەوە، قەیرانی نوێ سەرهەڵدەدەن و تەنانەت ڕەنگە هەندێک حاڵەت پەرەبسەنن و ببنە تاوان.
ڕۆزیف کێنۆ، پارێزەر لە کۆتای قسەکانیدا، ڕوونکردنەوە یاساییەکانی سەبارەت بە پرۆسەی ”ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک” بە جەختکردنەوە لێی وتی: نامانەوێت ئەم پرۆسەیە شکست بهێنێت یان خەڵکی ناوچەکە بگەڕێنەوە ناو شەڕەوە، هەربۆیە خێرای ئەنجامدانی ئەو کارە دەوڵەت لە قەیرانی زۆر ڕزگار دەکات.