هاوسەرگیری نەریتی؛ بە ناوی "چارەنووس"ەوە مافی منداڵانی کچ رەتدەکرێنەوە
لە کاتێکدا لە هەندێک کۆمەڵگە شاهیدی گۆڕانکاری لە بیرکردنەوە لە مافەکانی ژنان و ئازادی هەڵبژاردنن، هێشتا زۆرێک لە ژنان و منداڵانی کچی گوندەکانی دێرەزوور ڕووبەڕووی ڕاستیەکی تەواو جیاواز دەبنەوە کە بە داب و نەریتی بەڕێوەدەچێت.

زەینەب خەلیف
دێرەزوور- سەرەڕای گۆڕانی سەردەم و زیادبوونی هۆشیاری کۆمەڵایەتی لە هەندێک بواردا، پراکتیزەکردنی هاوسەرگیری نەریتی بە هەموو شێوەکانییەوە، لە هاوسەرگیری منداڵانەوە بۆ لەبری خوێن و جیابوونەوە، دۆخەکە تادێت سەختتر دەبێت لە گوندەکانی پارێزگای دێرەزوور لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، زۆرجار منداڵانی کچ بەبێ ڕەزامەندی خۆیان هاوسەرگیریان لەگەڵ دەکرێت و هەندێکجاریش ڕێگرییان لێدەکرێت هاوسەرگیری بکەن ئەگەر کەسێکی خزم پێداگری بکات لەسەر ئەوەی بۆ خۆی بیانهێڵێتەوە، بە بیانووی ئەوەی کە دەست نیشان کراوە.
کاتێک چارەنووس دەبێتە کۆت و بەند، و منداڵی کچ لەبەرامبەر بڕێک پارە بەبی ڕەزامەندی خۆی هاوسەرگیری پێ دەکەن ، هاوسەرگیریەکی بێ ئارەزوو و منداڵییەکی بێ سیما لەدایک دەبێت، لە پارێزگای دێرەزوور لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، سەرەڕای هەڵمەتەکانی هۆشیاری، هێشتا منداڵانی کچ بە بێدەنگی هاوسەرگیری دەکەن و بە بێدەنگی جیا دەبنەوە و بە بێدەنگی لەبیر دەکرێن.
لێرەدا، هاوسەرگیری بە خۆشەویستی و قبوڵکردن و لێکتێگەیشتن ناپێورێت، بەڵکو زۆرجار لە کۆبوونەوەی پیاواندا بڕیاری لەسەر دەدرێت، هەندێک جار هاوسەرگیری لەبری پارەی خوێنە، ڕێکەوتنی پارەی خوێن، یان تەنانەت وەک بەشێک لە "دەستنیشان" ڕادەگەیەنرێت، کە منداڵێکی کچ ڕێگری لێدەکرێت هاوسەرگیری بکات تا بڕیاری کەسوکارەکەی، وەک ئەوە وایە ئەو ژنە گەنجە موڵکێکی دواخراو بێت، کە لە زۆرێک لە ماڵەکاندا بڕیاری هاوسەرگیری بەناوی چارەنووسەوە دەدرێت نەک لەسەر بنەمای خۆشەویستی یان گونجان.
عەقڵیەتی پیاوسالاری زیاتر چەسپاوە بەهۆی ئەو سیاسەتە بە ئەنقەستانەی ڕژێمەکان لە دوای داگیرکاری فەرەنساوە حوکمڕانی سووریایان کردووە و دواتر لەلایەن ئەو حکومەتانەی کە لە ماوەی چەند ساڵێکدا یەکتریان ڕووخاندووە، لە ساڵی ١٩٥٦ەوە ژنانی خێڵەکانی سووریا بە یاسایەک پەراوێزخراون کە بە ئارەزووی خۆیان جێیان دەهێڵێت، بە هۆی ئەم دۆخە ژنان بە بێ پەروەردە دەمێننەوە و دەبنە قوربانی داب و نەریتە بەسەرچووەکانە.
ئەم پەراوێزخستنە بە ئەنقەستەی خێڵەکانی هەرێم بۆ ساڵانێک لە لایەن داعشەوە چەوسێندراونەتەوە، ڕەنگە پێش ساڵانی لاوازی شەڕ لە سووریا، زۆرێک لە منداڵانی کچ توانیویانە خۆیان لە هاوسەرگیری منداڵان ڕزگار بکەن بە پەیڕەوکردنی خوێندن و بەرزکردنەوەی تەمەنی هاوسەرگیری بۆ سەرووی ٢٠ ساڵ، بەڵام لەگەڵ کۆنترۆڵکردنی داعش بۆ سەر ناوچەکە ساڵانێک لەمەوبەر، عەقڵیەتێکی توندڕەوی بەسەر خێزانەکاندا سەپاند لە ژێر پەردەی ئاییندا، کە کاریگەری داب و نەریتە بەسەرچووەکانی بەسەر کۆمەڵگەدا قوڵتر کردەوە.
سەرەڕای دەرکردنی یاسای ژنان لە لایەن خۆبەڕێوبەری دیموکراتیک و بەرزکردنەوەی تەمەنی هاوسەرگیری و سزاکانی دەرەنجامی، هاوکات لەگەڵ هەڵمەتەکانی ڕێکخستن و هۆشیارکردنەوە کە لەلایەن کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا بۆ سنووردارکردنی ئەو کارانە ئەنجامدراون، هەروەها کۆمەڵگەی دێرەزوور وەک پێویست وەڵامی نەداوەتەوە، تەنانەت ئەو خێزان و ژنە گانجانی کە بەدوای گۆڕانکاریدا دەگەڕێن، ڕووبەڕووی فشاری کۆمەڵایەتی بەرچاو و تەنانەت دوورخستنەوە دەبنەوە.
سەبحە حەمەد، ژنێکی هاوڵاتی پارێزگای دێرەزوور، باس لە ڕاستیەکی دڵتەزێن دەکات، وتی: ژنی گەنج هیچ قسەیەکی نییە، ئەگەر چارەنووسی خۆی بێت، ئەوە کۆتایی هاتووە و دەبێت هاوسەرگیری بکات، کەس لێی ناپرسێت چیت دەوێت یان نایەوێت، بەرگەی دەگرێت و سەبر دەگرێت، کاتێک کێشە دروست دەبێت، پێی دەڵێن سەبر بگرە، ئەمە چارەنووسی تۆیە.
سەبحە حەمەد چیرۆکی منداڵانی کچ دەگێڕێتەوە کە ناچار دەکرێن بەبێ ڕەزامەندی خۆیان هاوسەرگیری لەگەڵ کەسوکارەکانیان بکەن، یان دەچنە ناو هاوسەرگیری ژن بە ژن کە بە "بەدلە" "گۆرینەوە" ناسراوە، کە منداڵێکی کچ بەرامبەر منداڵێکی کچی دیکە هاوسەرگیری دەکات، وەک ئەوەی هاوسەرگیری مامەڵەیەک بێت کە پەیوەندی بە هەست و مافەکانی مرۆڤەوە نەبێت.
هاوسەرگیری "گۆرینەوە": کاتێک هاوسەرگیری دەبێتە ئاڵوگۆڕکردن لەسەر حسابی منداڵانی کچ
یەکێک لە شێوازە نەریتی و مەترسیدارەکانی هاوسەرگیری "هاوسەرگیری گۆڕینەوە"یە، کە تێیدا منداڵێکی کچ بە منداڵێکی کچی دیکە هاوسەرگیری دەکات، کە زۆرجار چارەنووسیان بەیەکەوە بەستراوەتەوە، ئەگەر هاوسەرگیرییەک داڕما، ئەوا هاوسەرگیریەکەی تریش ناچار دەبێت.
سەبحە حەمەد، وتی: کچەکەمم بەخشیوە، بۆ ئەوەی کچەکەت یان خوشکەکەت بۆ کوڕەکەم ببەم، ئەگەر شتەکان بە ڕێگای خۆمان نەڕوات، کچەکەت دەدەینەوە، پرسی؛ بۆچی ئێمە نادادپەروەرین بەرامبەر بە کچەکانمان؟
پێی وایە ئەم کارانە مرۆڤایەتی منداڵانی کچ دەسوتێننەوە و بچووکیان دەکەنەوە بۆ تەنها ئامرازێکی ئاڵوگۆڕی نێوان دوو خێزان و لە ترسی بوختانی گشتی ناچاریان دەکەن بێدەنگ بن، بە واتایەکی تر، زۆرجار منداڵانی کچ لە ترسی شەرمەزاری کۆمەڵایەتی یان قسە و باس، ناچار دەکرێن هاوسەرگیری بکەن.
هاوسەرگیری منداڵ؛ منداڵێکە بەناوی داب و نەریتەوە پێشێل کراوە
حەیات ئەحمەد، بەڕێوبەر لە لیژنەی ئاشتەوایی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا، باسی ئەم پراکتیزە قووڵە چەسپاوە لە کۆمەڵگەدا کرد، هەروەها ئەو چارەسەرانەی کە کۆمەڵەکە پێشکەشی دەکات بۆ کەمکردنەوەی تا ئەو جێگایەی کە دەکرێت.
ڕوونیشیکردەوە، کە منداڵە کچەکە بچووکە و نازانێت چۆن مامەڵە لەگەڵ ژیانی هاوسەرگیری و مافەکانیدا بکات، زۆرێک لە منداڵانی کچ بە شکاوی، ونبوون، یان جیابوونەوە دەگەڕێنەوە ناو خێزانەکانیان، بەپێی ئەو هاوسەرگیرییە ئاڵوگۆڕە، ئەگەر ژنێک جیاببێتەوە، ژنەکەی دیکە جیابووەتەوە، تەنانەت ئەگەر لە ژیانی هاوسەرگیرییەکەیدا دڵخۆش بێت، پیاوەکە دەڵێت خوشکەکەم جیابووەتەوە، ئەی بۆچی کچەکەت هێشتا لای منە؟ وەک ئەوە وایە منداڵانی کچ مامەڵە بن و مرۆڤ نەبن.
هاوسەرگیری منداڵانی کچ لەگەڵ پیاوانی گەورەتر
ئاماژەی بەو چیرۆکە زۆرانە کرد کە لە ناوچەکەدا باون سەبارەت بە هاوسەرگیری منداڵانی کچ لەگەڵ پیاوانی گەورەتر، وتی: منداڵێکی کچی تەمەن ١٤ یان ١٥ ساڵ هاوسەرگیری لەگەڵ پیاوێکی تەمەن ٦٠ یان ٧٠ ساڵ دەکات، منداڵە کچەکە پێی وایە تەنها یارییەکە و جلی سپی لەبەر دەکات و دڵخۆش دەبێت، نازانێت خەریکە دەست بە ئازارەکانی تەمەنی دەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، لێرەدا، بە هیچ شێوەیەک یەکسانی نییە، منداڵە کچەکە واتای هاوسەرگیری نازانێت و لە جیهانی منداڵیدا دەردەهێنرێت و هەڵ دەدرێتە ناو ژیانێکەوە کە لێی تێناگات و هیچ بژاردەیەکی نییە جگە لە ڕەتکردنەوە، سەرەڕای ئەو ڕاستیە سەختە.
جەختیشی لەوە کردەوە، کە هەڵمەتەکانی هۆشیاری دەستیپێکردووە بۆ ئەوەی گۆڕانکارییەکی بەرجەستە دروست بکات، وتی: ئێمە کارمان لەسەر هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان کردووە و زۆر باسمان لە مەترسییەکانی هاوسەرگیری منداآ کردووە، ئێستا کەیسەکان دەستیان بە کەمبوونەوە کردووە، و چیتر هەمان کەیسەکانی پێشوومان پێناگات، چیتر هاوسەرگیری گۆڕینەوەمان کەمە، لەگەڵ هاوسەرگیری منداڵان.
تێکەڵکردنی یاسا و هۆشیاری
ئەمڕۆ کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا پێشەنگایەتی دەستپێشخەرییەکان دەکات، کە ئامانجیان هۆشیارکردنەوەی ژنان و کۆمەڵگە بە گشتییە سەبارەت بە پرسەکانی هاوسەرگیری زۆرەملێ و جیاکاری و پەراوێزخستن، کە ئەمەش لە ڕێگەی هەڵمەت و ڕاپۆرت و چالاکی مەیدانی و گفتوگۆی کراوە لەگەڵ خێزانەکان بەدەست دێت، ئەم دەستپێشخەرییانە بەشدارن لە دووبارە داڕشتنەوەی بیرکردنەوە لە هاوسەرگیری منداڵان و ڕەتکردنەوەی بێدەنگی بەناوی نەریت، کە لە لایەن حەیات ئەحمەد، بەڕێوبەری لیژنەی ئاشتەوای کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا پشتڕاستکراوەتەوە.
هاوسەرگیری ڕێککەوتنێک نییە یان بەرگێک نییە کە بە زۆر سەپێنراوە، بەڵکو هاوبەشییەکە لەسەر ڕێزگرتن و هەڵبژاردنی ئازاد بونیاد نراوە، ئەمەش ئەو دەنگەیە کە کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا هەوڵی گەیاندنی دەدات: دەنگی ژیان نەک بێدەنگی.