بڕیارێک لە سوەیدا نیگەراینی خوێندکاران و مامۆستایانی لێکەوتووەتەوە

مامۆستا جیهان عوام ناڕەزایی خۆی دەربڕی لە بڕیارەکەی حکومەتی کاتی سووریا بۆ قەدەغەکردنی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی بڕوانامەی ئامادەکاری و ناوەندی لە شاری سوەیداودەڵێت: بڕیارەکە ڕەهەندی سیاسی هەیە و لەوە تێدەپەڕێت کە تەنها ڕێکارێکی ڕێکخراوەیی بێت.

ڕۆشێل جونیور

 

سوەیدا- بڕیاری گواستنەوەی تاقیکردنەوەکانی بڕوانامەی ئامادەکاری و ناوەندی لە سوەیداوە بۆ دیمەشق توڕەیییەکی بەربڵاوی لە شارەکەدا لێکەوتەوە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە ترس لە داهاتووی هەزاران خوێندکار و پرسیار لەسەر پاڵنەرەکانی پشت ئەو بڕیارە دوای دوو مانگ لە دانوستان کە هیچ ئەنجامێکی نەبوو بۆ دڵنیاکردنەوەی دانیشتووانی شارەکە.

 

لەدوای ئەو بڕیارەی سکرتاریەتی گشتیی سەرۆکایەتی کۆماری سووریا بۆ قەدەغەکردنی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی بڕوانامەی ئامادەکاری و ئامادەیی لە چوارچێوەی شارەکەدا و گواستنەوەی ناوەندەکانی تاقیکردنەوە بۆ دیمەشق و گوندەکانی دەوروبەری، سەرەڕای بەڵێنەکانی پێشووی بەرپرسان سەبارەت بە ئەگەری ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان لە سوەیدا لە ژێر چاودێری کەسێک شاندی پەروەردەیی لە دیمەشقەوە.

 

پرسیار سەبارەت بە پاڵنەرەکانی پشت بڕیارەکە

مامۆستا جیهان عەوام دووپاتیکردەوە، کە بڕیارەکە مەترسی لەسەر داهاتووی بە نزیکەی ١٤ هەزار خوێندکاری قۆناغی ناوەندی و ئامادەیی دروستکردووە، لەنێویاندا نزیکەی ١٣٥٠٠ خوێندکاری قۆناغی یەکەمی ئامادەیی و بە نزیکەی ٧ هەزار خوێندکاری قۆناغی ناوەندی، ئەمەش لەکاتێکدایە کە ترسەکان زیاتر لەدەستچوون بۆ ساڵی خوێندنی دیکە بۆ منداڵانی سوەیدا.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆچی ئەم بڕیارە دوای ئەم هەموو دانوستانانەی پێشوو دەرچووە؟  کۆبوونەوەکانی نێوان دیمەشق و سوەیدا زیاتر لە دوو مانگیان خایاند، لەو ماوەیەدا هەموو وردەکارییەکانی پەیوەست بە پرۆسەی تاقیکردنەوەکان تاوتوێ کران.

 

جەختی لەوەش کردەوە، سوەیدا بە هەموو مەرجە پێشنیار کراوەکان ڕازی بووە، لەوانەش ناردنی گروپی سەرپەرشتیاری پەروەردەیی و نامەبەر بۆ گواستنەوەی پرسیارەکانی تاقیکردنەوەکان، لەگەڵ هاتنە ژوورەوەیان کە لەلایەن مانگی سوورەوە کارئاسانی بۆ بکرێت، پێش ئەوەی دایک و باوکی قوتابیان سەریان سوڕما لە بڕیاری گواستنەوەی تاقیکردنەوەکان بۆ دیمەشق و گوندەکانی دەوروبەری.

 

ڕەهەندە سیاسییەکانی پشت بڕیارەکە

جیهان عەوام دووپاتی کردەوە، کە بڕیارەکە "ڕەهەندی سیاسی" هەیە و لەوە تێدەپەڕێت کە تەنها ڕێکارێکی ڕێکخراوەیی بێت، بەتایبەتی کە خوێندکارانی سوەیدا ساڵی خوێندنی پێشوویان لەدەستدا بەهۆی ڕووداوەکانی مانگی تەمووزی ٢٠٢٥ کە بووە هۆی ڕاگرتنی تاقیکردنەوەکان، دوای چەند مانگێک تاقیکردنەوەکانیان ئەنجامدا کە لە ناوخۆدا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەوە بەڕێوەدەبرا، بەڵام ئەمانە بە فەرمی دانپێدانانیان پێنەدرا.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، جێبەجێکردنی بڕیارەکە ئاڵەنگاری بەرچاو بۆ خوێندکاران و خێزانەکانیان دروست دەکات، گواستنەوەی زیاتر لە ١٣٥٠٠خوێندکار پێویستی بە سەدان پاس هەیە کە دەبێت لە یەک کاتدا بڕۆن بۆ ئەوەی لە کاتی خۆیدا بگەنە ناوەندەکانی تاقیکردنەوە.

 

جەختی لەوەشکردەوە، خوێندکارانی گوندە دوورەکان ڕووبەڕووی کێشەی زیاتر دەبنەوە، چونکە هەندێکیان پێویستیان بە زیاتر لە کاتژمێرێکە بۆ ئەوەی بگەنە ناوەندی شار پێش ئەوەی بەڕێکەون بۆ دیمەشق، ئەمە جگە لەوەی تێچووی دارایی زۆرە بە لەبەرچاوگرتنی ئەو بارودۆخە ئابوورییە سەختەی کە زۆربەی خێزانەکان تووشی دەبن.

 

نیگەرانییە ئەمنییەکان و بۆشایی متمانە

جیهان عەوام جەختی لەوەکردەوە، کە نیگەرانییەکان لە لایەنی داراییەوە درێژدەبنەوە و ئاسایشیش دەگرێتەوە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو قسە خێڵەکیانەی کە بەردەوامە و ئەو گرژییانەی کە وڵاتەکەی تووشی کێشە کردووە، ئەم دۆخە وا دەکات زۆرێک لە دایک و باوکان نیگەران بن لە پارێزراوی منداڵەکانیان ئەگەر گەشت بکەن بۆ شارەکانی تر بەمەبەستی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانیان.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەتی کاتی، لەڕێگەی ئەم بڕیارەوە، "بێ متمانەی زیاتر دەچێنێت" لەنێوان دیمەشق و سوەیدا، سەرەڕای ئەزموونی بەرفراوانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سوەیدا لە بەڕێوەبردنی تاقیکردنەوەکاندا.

 

ڕوونیشیکردەوە، کە خوێندکارانی سوەیدا لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا چەندین جار ڕووبەڕووی پچڕان بوونەتەوە، ئەمەش ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر داهاتووی ئەکادیمییان هەبووە، لە ئێستادا خوێندکاران تووشی دڵەڕاوکێی دەروونی بوون لەگەڵ نزیکبوونەوەی تاقیکردنەوەکان، هیچ چارەسەرێکی ڕوون بۆ قەیرانەکە لەبەرچاو نەگیراوە.

 

مامۆستا جیهان عەوام داوای لە حکومەتی کاتی سووریا کرد بڕیارەکەی بۆ گواستنەوەی ناوەندەکانی تاقیکردنەوە هەڵبوەشێنێتەوە و ڕێگە بە خوێندکاران بدات تاقیکردنەوەکانیان لە چوارچێوەی شارەکەدا ئەنجام بدەن، هەروەها بانگەوازی لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ و پەروەردە کرد کە بەپەلە دەستوەردان بکەن بۆ مسۆگەرکردنی مافی خوێندکاران بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانیان بە شێوەیەکی ئاسایی و پارێزراو، بەمەش داهاتووی هەزاران خوێندکار لە سوەیدا پارێزراون.