
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر ٢٧٠٠ ژنی ئێزدی نییە!
فەلەکناس ئوجا پەرلەمانتاری هەدەپە باسی لە کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان کرد کە ٨ ساڵ بەسەریدا تێپەڕیوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی ئەو ٢٧٠٠ ژنە ئێزدییە نەگەیشتووە کە دوای کۆمەڵکوژییەکە بە دیل گیراون.
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
بینینی هەموو ئەنجامەکان↑↓ Enter · Esc
لە iPhone/iPad: هاوبەشکردن دابگرە، پاشان «زیادکردن بۆ شاشەی سەرەکی».

فەلەکناس ئوجا پەرلەمانتاری هەدەپە باسی لە کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان کرد کە ٨ ساڵ بەسەریدا تێپەڕیوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی ئەو ٢٧٠٠ ژنە ئێزدییە نەگەیشتووە کە دوای کۆمەڵکوژییەکە بە دیل گیراون.

له کۆنفرانسی نێودهوڵهتی ژنانی عێراق كه له بهغدا بهڕێوهچوو، بهشداربووان چهندین بابهتی گرنگیان تاوتوێ كرد. یەكێك لەو پرسانە پشتگوێخستنی پێكهاتەی ئێزدییەكان بوو كە چەندین فەرمانیان بەسەرداهێنراوە.

دژی هێرش و بۆردومانەکانی دەوڵەتی تورکیا، هاوڵاتیان بانگەوازی بۆ بایکۆتی کاڵای تورکی دەکەن، گرنگینەدان بە بەرهەمی ناوخۆ و هاوردەکردنی کاڵاکان بە سیاسەتی دەسەڵاتدارانی باشوور دەزانن و دەڵێن" دەسەڵاتداران بۆ بەرژەوەندی خۆیان ئاوڕ لە بەرهەمی خۆماڵی نادەنەوە.

لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ژنانی عێراقدا کە لە بەغدای پایتەخت بەڕێوەچوو، یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکان توندوتیژیی دژ بە ژنان بوو، بەتایبەتی کۆمەڵکوژیی ژنانی ئێزدی، بەشداربوویەکیش دەڵێت دژی هەموو هێرشەکان بە یەکێتیمان دوژمن تێکدەشکێنین.

ههڤین مەحۆ، له بهڕێوهبهرایهتی ناوچهی کۆمەڵگەیی خۆبهڕێوهبهری ههرێمی فورات لهبارهی گۆشهگیری عهبدوڵا ئۆجالان ڕێبهری گهلی كورد هەڵسەنگاندنی کرد.

لە دوای تەواوبوونی پەیماننامەی لۆزانی ١٠٠ ساڵەی دەوڵەتان بۆ پارچەکردن و شکاندنی یەکگرتووی کورد و کوردستان، چارەنووسی کوردستان بەرەو مۆدێلێکی بەڕێوەبردن دەچێت کە مافی هەموو پێکهاتەکان تێیدا پارێزراوبێت.

داگیرکاری و هێرشەکان و تێپەڕانی سنورەکان لەلایەن دوژمنانەوە، هەبوونی قیران و خراپی دۆخی ئابووری هاوڵاتیان، ئارامیان لە گەلی باشووری کوردستان نەهێشتووە، دەسەڵاتداران خۆیان زەمینەیان بۆ دۆخەکە خۆشکردووە و هاوکار و پاڵپشتی داگیرکارانن.

گروپی چێشتەقولە کە گروپێکی گەشتوگوزاری ژنانە، بڕیاربوو گەشتی ئەمجارەیان بۆ وڵاتی تورکیا بێت، بەڵام بەهۆی بۆردومانی تورکیاوە لە زاخۆ گەشتەکەیان هەڵوەشاندەوە و بانگەوازی هەڵوێست و بایکۆتی دەوڵەتی تورکیا دەکەن.

سیاسەتی دەوڵەت نەتەوە و جێبەجێکردنی توندوتیژییەکان لەسەر ژنان و گەلی ڕۆژئاوا، بووە هۆکار بۆ بەدیهێنانی شۆڕشی ڕۆژئاوا کە ئێستا لە تەواوی جیهان بە شۆڕشی هزریی ژن ناسراوە، چالاکوانێکیش دەڵێت "پێویستە سیستمی نەتەوەی دیموکراتیک لە تەواوی جیهان پەیڕەو بکرێت.

ژنانی باشووری کوردستان، وەک نموونە لە شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان دەڕوانن کە بە پێشەنگایەتی ژنان بەڕێوەچوو، دەڵێن کە بووەتە ئیلهام و هاندان بۆ ژنان لە پارچەکانی دیکەی کوردستان چونکە لەڕووی هزریەوە خۆیان بەرەوپێش بردووە و بڕوایان بە تواناکانی خۆیان هەیە.

کەم شۆڕش هەیە لە مێژوودا توانیبێتی گۆڕانکاریی ڕیشەیی لە کایە جیاجیاکانی ژیانی سیاسی و هزری کۆمەڵگەدا بکات و سەردەمێکی نوێ بهێنێتە کایەوە، هاوکات کۆمەڵگە خۆی ببێتە پرد بۆ سەرکەوتنی شۆڕشەکە وبەری ڕەنجەکەشی بۆ هەمووان بێت، یەکێک لەنموونەکان شۆڕشی ڕۆژئاوایە.

سیستمی هاوسەرۆکایەتی ئامانج لێی چەسپاندنی بنەمای یەکسانی و هاوسەنگی ڕەگەزی و دیموکراتییە، تیایدا ژنان درێژە بە خەبات و تێکۆشانیان دەدەن و کاروبارەکانی کۆمەڵگە بەڕێوەدەبەن، توێژە جیاوازەکان بە ڕێکخستن و پەروەردە دەکەن، ڕۆڵ و پێگەی ژنان بەهێز دەکات.

کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچی بۆ ژنان پێنەبوو، ڕۆژ بەڕۆژ توندوتیژییەکانی دژ بە ژنان لە بەرزبوونەوە دایە، سەرەڕای ئەوەی زیاتر لە ٨٠ ژن لەمساڵدا بوونەتە قوربانی، بەڵام ١٠ کۆبوونەوەی بێ ئەنجام لە لیژنەکانی پەرلەماندا سەبارەت بە پرسی ژنان کراوە.

ئامینە کاکەباوە، پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی سوید پێیوایە هەرکەسێک بەرگری لە مافەکانی خۆی بکات ئەردۆغان بە دوژمنی دەزانێت، بۆیە دەستی بە هێرشی دژە کورد کردووە.

سەمەر خەلیل، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی تل تەمر لە کانتۆنی حەسەکە، دوایین هاوپەیمانی و ڕێککەوتنەکانی نێوان هێزەکانی ناتۆ و دەوڵەتی تورکیای هەڵسەنگاند و ڕایگەیاند، خەڵک بۆ هەموو جۆرە هێرشێک ئامادەن و بەپێی شەڕی گەلی شۆڕشگێر خۆیان ڕێکدەخەن .

بەهۆی بوونی دەسەڵاتێکی نادیموکراتیک، باشووری کوردستان نەبووەتە جێگای ئازادیخوازان، بە پێچەوانەوە هەمیشە هەوڵی بێدەنگکردن و دەستگیرکردنی ئازادیخوازان دەدرێت بەتایبەت ئەو کەسانەی لەسەر دۆزی کورد دێنە دەنگ و وەستاندنەوە بە ڕووی داگیرکاران ئامانجیانە.

شیرین ڕەشید، ئەندامی لێژنەی توێژینەوە لە ئەکادیمیای کۆمەڵایەتیی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان، باسی لە سەپاندنی گۆشەگیری توند بەسەر ڕێبەر ئۆجالان و بەردەوامی ئاڵۆزییەکانی جیهان دەکات.

سوهام شەنگالی، هەڵسەنگاندنی بۆ سیاسەتەکانی پەدەکە و کەسانی پەیوەندیدار بەوەوە دەکات و وتی: ئەوانەی هاوکاری دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و دوژمنانی ئێزدییەکان دەکەن نوێنەرایەتی پێکهاتەی ئێزدی ناکەن.

شیلان ئەحمەد، ئهندامی ئهنجومهنی گشتی پارتی سوریای ئاینده، گۆشهگیری توندی عهبدوڵا ئۆجالان، رێبهری گهلی كورد و كاریگهری لهسهر پێشهاته سیاسی و كۆمهڵایهتییهكان هەڵدەسەنگێنێت.

پەنابەران لە هەرێمی کوردستان هێرشیان دەکرێتەسەر و دەسەڵاتدارانیش بە خەمساردییەوە لە بابەتەکە دەڕوانن و گرنگی پێنادەن، کە ئەمە گومانی هاوبەشی بوونیان لە ئەنجامدانی هێرشەکان دروستکردووە، پەنابەران بانگەوازی لە حوکمەت دەکەن، بەڵام پێیان دەڵێن بڕۆنەوە ماڵەوە.