
"چارەسەری قەیرانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەتەوەی دیموکراتیکە"
لەیلا ئارزو ئیلهان، ئەندامی ئەنجومەنی عشتاری کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی مەخموور، لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای بۆ سەر کوردستان داوای زیادکردنی خەباتی کرد.
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
بینینی هەموو ئەنجامەکان↑↓ Enter · Esc
لە iPhone/iPad: هاوبەشکردن دابگرە، پاشان «زیادکردن بۆ شاشەی سەرەکی».

لەیلا ئارزو ئیلهان، ئەندامی ئەنجومەنی عشتاری کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی مەخموور، لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای بۆ سەر کوردستان داوای زیادکردنی خەباتی کرد.

دەوڵەتی تورکیا لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکاندا شکست دەهێنێت و بۆ هێنانەوە مایەی شکستەکەی، هێرش دەکاتە سەر باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان و ناوچەی مەدەنی دەکاتە ئامانج، ئەندامێکی تەڤگەری ئازادیش دەڵێت: ئەم هێرشانە سەردەکێشێت بۆ کۆمەڵکوژی.

ڕولا موسا، پارێزەر ڕایگەیاند هەرچەندە پێشکەوتن لە پشتیوانیکردنی مافەکانی ژناندا بەدی هاتووە، بەڵام بەربەستەکان لەبەردەم یاسادا جێبەجێکردنی مافەکانیان زەحمەت دەکەن و وتی: یاسا ڕێگە بە ژنان نادات مافەکانیان بەدەستبهێنن.

هێرش و بۆردوومانەکانی دەوڵەتی تورکیا بەردەوامە بۆ سەر باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان و چالاکوانێکیش دەڵێت: یەکگرتووی ژنان دەتوانێت ئەو هێرشانە بوەستێنێت.

ڕاحلە تارانی پێی وایە ئەو چاوەڕوانییانەی لەم بزووتنەوەیە هەبوو، ئەوە بوو کە یەکسەر دەگۆڕێت بۆ شۆڕش و ڕووخساری وڵات دەگۆڕێت، بەڵام ئەم چاوەڕوانییە ناڕاستەقینە بوو، چونکە بۆ شۆڕشێکی کۆمەڵایەتی پلاتفۆرمێک پێویست بوو کە دابین نەکرا.

گەلی سوەیدا زیاتر لە دوو مانگە خۆپیشاندان دەکەن بۆ داواکردنی هەمان ئەو مافەی کە لە ساڵی ٢٠١١ ەوە و داوای چارەسەرێکی سیاسی و جێبەجێکردنی بڕیاری ٢٢٥٤ و باشترکردنی ئاستی ژیان دەکەن.

جیهان خەلیل، ڕاوێژکاری خۆبەڕێوەبەری هەڵسەنگاندنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای کرد بۆ سەر ناوچەکە و وتی: پێکەوە خەباتی خۆمان لە دژی داگیرکاری لەگەڵ هەموو پێکهاتەکانی ناوچەکەدا بەهێزتر دەکەین، پاشان سەرکەوتن بەدەستدەهێنین.

ئەو چاوەی هەمیشە لەسەر داگیرکردنی کەرکوکە، پلانەکانی بۆ تێکدانی ئارامی شارەکە قورستر کردووە و هەوڵدەدرێت لەڕێگەی خیانەتەوە ناسنامەی کورد لەو شارە لەناو ببرێت.

ناگیهان ئاکارسەل باسی گرنگی هەبوونی پارتی کردووە بۆ درێژەدان بەو خەبات و تێکۆشانەی ژنان دەیکەن لە پێناو ئازادی خۆیان و کۆمەڵگەدا، بەتایبەتی لە سەدەی ٢١دا.

دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا هەمیشە هێرش دەکاتە سەر باشووری کوردستان و بە ڕێگەی سەربازی و فرۆکەی بێ فرۆکەوان تاوان ئەنجام دەدات، چرۆ شوانیش دەڵێت: دەبێت بە یاداشت بەرزکردنەوە ئەو هێرشانە بوەستێنین.

ئیسلام ئەبو سرار، ئەندامی نووسینگەی جێبەجێکاری یەکێتی ژنانی فەڵەستین، ڕوونیکردەوە کە هۆکاری لاوازی بەشداریی سیاسی ژنان لە کۆڕبەندە نێودەوڵەتییەکاندا بەهۆی دوورخستنەوەیانە لە بواری سیاسی وڵاتەکەیان.

ئایشە حەسۆ، ئەندامی ئەنجومەنی پارتی یەکێتی دیموکراتیک-پەیەدە لە حەلەب، هەڵسەنگاندنی بۆ پێشهاتە سیاسییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کرد و وتی: لە سایەی سیستەمی نەتەوەی دیموکراتیک، یەکگرتوویی گەلان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا سەرکەوتوو بووە

دۆخی کەرکوک لەبەردەم هەڵبژاردنێکی چارەنووس سازدایە کە پارتە سیاسییە کوردەکان هەوڵدەدەن بەرامبەر پیلانگێڕییەکانی لەسەر ئەو شارە دەگوزەرێت، سەرکەوتوو بن، چالاکوانێکیش دەڵێت: پەدەکە هەمیشە بە سیاسەتە ژێر بە ژێرەکانی خزمەت بە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا دەکات.

ڕانیا ئەلوح، چالاکوانی سیاسی جەختی لەوە کردەوە کە دەرکردنی ژنان لە شانۆی سیاسی و پشتگوێخستنی ڕۆڵیان لە بەرژەوەندی پڕۆسەی سیاسیدا نییە، چونکە بوونیان لە پێگەی بڕیارداندا خزمەت بە بەرژەوەندییە گشتییەکان دەکات.

ئەندامانی ژنی ئەنجومەنی سووریای دیموکراتیک سەبارەت بە ئامانجەکانی قەسەدە، ڕایانگەیاند ٪٥٠ی ژنان لە ناوەندی بڕیارداندا بەشدارن و وتیان: چارەسەر و گۆڕانکارییەکان بە هێزی گەل بەدەست دەهێندرێت.

تارا حسێن، هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی هەڵسەنگاندنی بۆ دۆخی باشووری کوردستان کرد و ڕایگەیاند، هێزە دەسەڵاتدار و ئیمپریالیستەکانی جیهانی و هەرێمی بە پیلانگێڕییەکانیان دەیانەوێت پاش سەد ساڵەی لۆزان هەژموونی خۆیان لە ناوچەکە جێگیر بکەن.

گەلی کورد هەمیشە لەلایەن دوژمن و نەیارانییەوە ڕووبەڕووی داگیرکاری بووەتەوە و خراپترین جۆری چەکی کیمیاییان بەرامبەر بەکارهێنراوە، شارەزایەکی چەکی کیمیاییش دەڵێت: لەبەر بەرژەوەندی ئابووری یاسا نێودەوڵەتییەکان جێبەجێناکرێت.

١٦ی ئەیلوول، ساڵیادی شۆڕشی ژنانی ئێرانە دوای کوشتنی ژینا ئەمینی، کە بێدەنگییەکەی شکاند و ڕێژەی پێشێلکارییەکانی ژنانی لە ماف و ئازادییە گشتی و تایبەتەکان ئاشکرا کرد.

شۆڕشێک لە پێناو ئازادی و نەهێشتنی دەسەڵات بەرامبەر بە ژنان ئەنجام بدرێت بێگوومان بەرخۆدانی دەوێت، ڕۆژنامەنووسێکیش دەڵێت: شۆڕشی ژینا ئەو شۆڕشە بوو ژنان لە پێناویدا گیانی خۆیان بەخت دەکرد.

نەجات عەرعار، چالاکوانی فێمینیستی داوای لە ژنانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد کە درێژە بە خەبات بدەن، چونکە خەبات پڕۆسەیەکی یەکخراوە لە بزووتنەوە و داخوازییە پلە بە پلەکان تا ئەو کاتەی دەستکەوتەکان بەدیدێت.