فەوزیە عەبدی: ناکۆکییەکانی ئێستا ئاماژەیە بۆ جەنگی جیهانی سێیەم

فەوزیە عەبدی، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی یاسادانان لە کۆبانێ ئاماژە بەوەدەکات، ڕووداوەکانی ئێستا ئاماژە بە دەستپێکردنی جەنگی جیهانی سێیەم دەکەن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا.

نورشان حەبدی

 

کۆبانێ- لە سەدەی ٢١دا، جیهان شایەتی چەندین ناکۆکی و ڕووداوە سیاسی و ئابووری و سەربازییەکانە لە هەموو بەشەکانی جیهاندا، ئەمەش ئاماژەیە بۆ دەستپێکردنی جەنگی جیهانی سێیەم، سەبارەت بە بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان لەم دواییانەدا، ڕێڕەو و کاریگەرییەکانی، فەوزیە عەبدی، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی یاسادانانی کۆبانێ لە ناوچەی فوراتی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا وتی: کۆنترۆڵکردنی یەک گۆشە لەدوای ڕووخانی یەکێتی سۆڤیەت بووە هۆی سەرهەڵدانی ئەم شەڕانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

 

"ناکۆکییەکانی ئەم دواییانە بووە بە جەنگێکی گەرم"

فەوزیە عەبدی، جەختی لەوە کردەوە کە لە هەر جەنگ و ناکۆکییەکدا، کۆمەڵگە، بەتایبەتی ژنان و منداڵان، گەورەترین زیانبەرکەوتوون، وتیشی: دەبوو جەنگی جیهانی سێیەم بەبێ سوپا و هێزەکان ڕووبەڕووی یەکتر ببنەوە بۆ داگیرکردنی ڕاستەوخۆ، ئەم جەنگەی کە چەند ساڵێک لەمەوبەر دەستیپێکرد لە شێوەی ئەجێندا و هەڕەشە لە نێوان وڵاتانی خاوەن چەکی ناوەکی و چەکی بایۆلۆجی و هەروەها لە ڕێگەی هەڕەشە ئابوورییەکانەوە تا ئەمڕۆش بەردەوامە، بەڵام لەم دواییانەدا بووە بە جەنگێکی گەرم.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی لە جیهاندا ڕوویدا ئەوەیە کە ئەمریکا خۆی بە گۆشەیەک دادەنێت کە فەرمانڕەوایی جیهان دەکات و هەندێک وڵات هەن کە شەڕ دەکەن بۆ ئەوەی ببنە گۆشەیەک، لە ئێستادا هیچ گۆشەیەک نییە بتوانێت جیهان فەرمانڕەوا بکات، بەڵام ئەمەریکا بەهێزترین وڵاتە لەنێو ئەو وڵاتانەدا و ئێمەش دەبینین چین بۆ ئەمە دەجەنگێت و جگە لە ڕوسیایەکی دیکە، شەڕ دەکات بۆ ئەوەی ببێتە گۆشەیەک و دەسەڵاتی سۆڤیەت بگەڕێنێتەوە.

 

"ئەو شەڕانەی دەستیانپێکرد جەنگی جیهانی سێیەمە"

فەوزیە عەبدی وتیشی: ئەو شەڕانەی کە دەستیانپێکرد جەنگی جیهانی سێیەمە،کە تێیدا شەڕی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا و شەڕی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا بەشێکە لەو شەڕەی کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوەدەچێت، هەموو ئەو وڵاتانە دوای ناکۆکییەکان لەسەر هاوپەیمانێتییەکە ڕێکدەکەون بۆ زیندووکردنەوەی ئابوورییان لەسەر حسابی گەلان و وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا، لەبەر ئەوەی ئەفریقاش لەم ململانێیە ڕزگار نەکراوە، ئەوەمان بینیوە کە لە سودان و تونس ڕوویدا، وێرانکارییەکانی لیبیا، بارودۆخی کۆمەڵایەتی مەغریب، ئەو ناکۆکییانەی لە میسر ڕوویدا، جگە لەوەی لە نێوان ئیسرائیل و حەماس و ئێران و ئیسرائیل ڕوودەدات، بۆ گەیشتن بەو ململانێیەی کە لە ناوەندی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەیە، کە سووریایە، دەرخەری جەنگی جیهانی سێیەمە، هەموو شەڕ دەکەن: ڕوسیا، ئێران، ئەمریکا، فەرەنسا، بەریتانیا و تورکیا کە بەشێک لە سووریا داگیر دەکات و تەنانەت تیرۆریزمیش شوێنێکی تێدایە.

 

سەبارەت بە ئەنجامەکانی جەنگەکان و کاریگەرییەکانیان لەسەر کۆمەڵگەکان، وتی: ئەو جەنگانەی لە سەرانسەری جیهاندا ئەنجام دەدرێن چەندین ئەنجامی هەیە، چونکە نەخشەی نوێ و وڵاتان دەکێشرێن و دابەش دەکرێن بۆ ئەوەی هەندێکیان مافەکانیان بەگوێرەی بەرژەوەندییەکانیان بەدەستبهێنن و ئەوانی تر لەدەستی بدەن.

 

"ژنان و مندالان لە جەنگەکاندا ڕاستەوخۆ دەکرێنە ئامانج"

فەوزیە عەبدی لە کۆتایی قسەکانیدا جەختی لەوە کردەوە لە هەموو قەیران و جەنگەکانی جیهاندا، ژنان و منداڵان ئەو کەسانەن کە ڕاستەوخۆ دەکرێنە ئامانج و ڕووبەڕووی پێشێلکاری و کۆمەڵکوژی دەبنەوە، ژن و منداڵ، بەتایبەتی گەنجان، زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە بەهۆی جەنگەکانەوە.